Category: هەواڵەکان

زانكۆی هەڵەبجە ، بەشداری وێركشۆپی پڕۆژەی تایگرێس بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستانی كرد

زانكۆی هەڵەبجە ، بەشداری وێركشۆپی پڕۆژەی تایگرێس بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستانی كرد. لەماوەی رۆژانی (4-6ی شوباتی 2019) وەفدێكی زانكۆی هه له بجه بەشداری وۆركشۆپێكی سێ رۆژەی پڕۆژەی تایگرێسی كرد كە تایبەت بوو بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان. وێركشۆپەكە لەچوارچێوەی پڕۆژەی تایگریس لەلایەن زانكۆی چەرموو رێكخرابوو به هاوكارى زانكوى گوتنگن. لەماوەی رۆژانی وێركشۆپەكەدا باس لەبابەتەكانی ( نوسینی […]

کەمپینی نەمامی تەمەن لەبەشەناوخۆیی کچان بەڕێوەدەچێت

بەشەناخۆیی کچانی زانکۆی هەڵەبجە کەمپینی نەمامی تەمەن ئەنجام دەدات. ڕۆژی سێشەممە ۲۰۱۹/۲/٥ بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی هەڵەبجە بە ناشتنی (۲۰۰) نەمامی جۆراو جۆر ، کەمپینی نەمامی تەمەنی ئەنجامدا. کەمپینەکە لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی ئەو بەشەناوخۆییە بە هاوکاری ستافی کارگێڕی و خوێندکارانی بەشەناوخۆیەکە ئەنجامدرا وتیایدا بڕی دووسەد نەمام نێژران ، و مەبەست لەم کارە بەکەلتوورکردنی نەمام ناشتن […]

پاره‌ بۆ مامۆستایان خه‌رجده‌كرێت

به‌پێی فه‌رمانێكی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پ.ی.د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌ بڕی پاره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه‌كانی مامۆستایانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌رجده‌كرێت. زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵپشت به‌ فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌ (٣٣٣٣ له‌ ۲۰۱۸/٢/۲٥)تایبه‌ت به‌ ده‌سه‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ،به‌ مه‌به‌ستی هاندان و پشتگیریكردنی مامۆستایانی زانكۆ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی (ترقیه‌)پێشكه‌شی ده‌كه‌ن خه‌رجده‌كرێت. به‌پێی فه‌رمانی زانكۆیی ئه‌م بڕیاره‌ جگه‌ له‌سه‌رۆكی […]

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پلانێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت

بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی ئاستی زانستی خوێندكاران زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانێكی نوێ ده‌كات. له‌كارنامه‌ی ساڵی خوێندنی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹ دا،یه‌كێك له‌و پلانانه‌ی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ دایڕشتوه‌ و كاری له‌سه‌رده‌كات زیاتر گه‌شه‌كردنه‌ به‌ ئاستی زانستی خوێندكارانی زانكۆكه‌ ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سەرۆکی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پ.ی.د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌ سەرجەم سەرۆک بەش و ڕاگری کۆلێژەکانی سەرپشک کردوه‌ هەوڵەکانیان […]

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

     له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی یادی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌دا زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه‌ له‌ژێرناوی (سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ ڕۆحی پێنج هه‌زار شه‌هید) ڕاده‌گه‌یه‌نێت . له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مامۆستای زانكۆو وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه‌ یاسین عمر ئیبراهیم ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندو وتی” زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ نوێیه‌كانی كوردستان و به‌هۆی دروستبونی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ […]

زانکۆی هەڵەبجە کۆلێژێکی نوێ لە قەزای شارەزوور دەکاتەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت لەپلانیدا هەیە بۆ خوێندنی ساڵی ۲۰۱۹ ـ ۲۰۲۰ کۆلێژێک له‌ قەزای شارەزوور و چەند بەشێک بکاتەوە. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ كاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. ئیدریس کەریم  بە وێبسایتی زانکۆی رایگەیاند” لە کارنامەی خوێندنی ساڵی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹ دا یەکێک لەو پلانانەی کە کاری لەسەر دەکەین کردنەوەی کۆلێژێکی نوێ لە قەزای […]

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كارنامه‌ی ئه‌مساڵی خوێندنی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كارنامه‌ی ساڵی خوێندنی 2018-2019 ده‌خاته‌ ڕوو. له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا به‌سه‌رپه‌رشتی د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌ سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رانی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی و به‌شێك له‌ مامۆستایانی زانكۆ كارنامه‌ی ئه‌مساڵی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌نرا. له‌ سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ تاوتوێی هه‌ندێ بابه‌تی زانستی و كارگێڕی و په‌یوه‌ست به‌ به‌ڕێوه‌بردنی […]

مامۆستایه‌كی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ گۆڤارێكی ئه‌مریكیدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

(د.حسین محمد صاڵح) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی هەڵەبجـە توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی له‌ گۆڤاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكیی (Journal of Social Science for Policy Implications) بڵاو ده‌كاته‌وه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و دروست بونی ده‌رچووان (خه‌واریج) ، و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌واریجه‌كان له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه‌ و ئه‌و هزر و بیره‌ توندڕه‌ویانه‌ی كه‌ په‌یڕه‌ویان كردوه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی مێژودا و […]

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ به‌رواری 2019/1/22 وه‌فدێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان ( عبدالواحد حاجی  سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایان ، د. نادر نانكه‌لیی ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت ، م.جلال عوسمان لێپرسراوی ناوه‌نده‌كان و ئه‌نوه‌ر محمد لێپرسراوی ڕێكخراوی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ )  سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌) سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ پێشوازیان […]