(د. ناصح حبیب اسکندر) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆمان بەهاوبەشی گروپێکی توێژەرانی زانکۆکانی گەرمیان و پۆلیتەکنیکی هەولێر، سێ توێژینەوەی لە سێ گۆڤاری زانستی ئاستبەرزی جیهانی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر بڵاوکردەوە. بۆ بینینی توێژینەوەکان سەردانی ئەم بەستەرانە بکە:

توێژینەوەی یەکەم

توێژینەوەی دووەم

توێژینەوەی سێیەم

دەزگای وێبۆمێتریکس، وەشانی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ی ڕیزبەندی وێبۆمێتریکس ڕاگەیاند، لە ڕیزبەندیەکەدا زانکۆی هەڵەبجە هەنگاوێکی گەورەی ناوە، و هاتوەتە پلەی ١٢٩٧٦ی ڕیزبەندییەوە. لەم وەشانەی ڕیزبەندیەکەدا بە بەراورد بە وەشانی ڕابردوو زانکۆی هەڵەبجە لە پلەی  ١٢٩٩٦ هاتووەتە پلەی ١٢٩٧٦، واتە لەسەر ئاستی جیهان ٢٠   چووەتە پێشەوە. هەروەها، لەسەر ئاستی کوردستان لە پلەی ١٣ی زانکۆ حکومیەکاندایە.

زانکۆی هەڵەبجە بە گشتی بە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو لە ریزبەندی وێبۆمێتریکدا پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە، خشتەی لای خوارەوە ڕیزبەندی زانکۆی هەڵەبجە نیشان دەدات لە ١١  وەشانی ڕابردوودا

Rizbandy 1 2024

چارتی لای خوارەوە گەشەی زانکۆی هەلەبجە نیشاندەدات لە ڕیزبەندی وێبۆمێتریکسدا کە لەم وەشانەدا گەشتوەتە بەرزترین ئاست (١٢٩٧٦)ی ریزبەندی جیهانی

لەم خشتەیەشدا روونكراوەتەوە، كە چۆن زانكۆی هەڵەبجە پلە بە پلە لە ریزبەندی Webometrics لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا هاتووەتە پێشەوە.

Photo 2024 01 30 21 16 07

Rizbandy2024

Rizbandy 2 2024

لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، (٤٨) کاندیدى هەرێمى کوردستان کە لە سکۆلەرشیپى حکومەتى عێراق بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات سەرکەوتونە ڕێزیان لێگیراو کە ئەمە هەنگاوێکە لە پێشخستن و گەشەپێدانى رەوتى پرۆسەى خوێندنى باڵا و ئاستى زانستى لە عێراق و هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ دوشەمە رێکەوتى (2024/1/29) بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و راوێژکاری خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانى گشتى و کاندیدانى سەرکەوتوو و نوێنەرى زانکۆى Dundee سکۆتلەندى، ڕێوڕەسمى پیرۆزبایی لە کاندیدانى سەرکەوتوى هەرێمى کوردستان لەسکۆلەرشیپى لێژنەى باڵاى گەشەپێدانى خوێندن HCED بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات بە ڕێوەچوو.

لە ناو ئەو کاندیدانەدا، ٤ مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە ڕێزلێنانیان پێبەخشرا لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە بریتی بوون لە بەڕێزان م. بێ وەی محمود صاحب ، مامۆستا لە بەشی ئینگلیزی، م. فرهاد محسن محمود، مامۆستا لە بەشی فیزیا، م.ی. ڕاستی ئەیوب حمەسعید، بەرێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان، م.ی. رێناس ولی مصطفی، مامۆستا لە بەشی زانستە گشتیەکان.

هەریەکە لەبەرێزان (م.کاروان مهدی حمەرووف) و (م.ئەیوب عثمان عبدالرحمان)  لە کۆلیجی زانست-بەشی زانستی کۆمپیوتەر تویژینەوەیەکی زانستی ئاستبەرز بلاودەکەنەوە بە ناونیشانی:

(Improved Recognition of Kurdish Sign Language using Modified CNN ) لە گۆڤاری (Computers) کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (2.8) و سایت سکۆری(Q2)(7.4) و سەر بە پەبڵیشەری (MDPI).

پوختەی توێژینەوەکە: توێژینەوەکە کارکردنە لەسەر ناسینەوە و پۆلینکردنی ئەلفابیتی کوردی لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە، کە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ ئەوانەی لەبواری زمانەوانی و تەکنۆلۆژیدا کاردەکەن چونکە توێژینەوەکە بەکارکردن لەسەر دروستکردنی داتاسێتێکی تایبەت بە زمانی کوردی لە ژێرناونیشانی (KuSL2023) و پاشان لەرێگەی (Machine Learning) و (Training) بەو داتایە کراوە و بۆئەوەی توانای فێربوون و ناسینەوەی ئەلفابیتی و ژمارە هەبێت بە رێژەی چوستی (99.05%) دواتر لەرێگەی مۆدێڵیکی دیکەوە  هەڵسەنگاندی (prediction) بۆ ئەلفابێتی کوردی کراوە توانای پێشبنی کردنی بۆ هێماکان (98.8%) بەم دەرئەنجامانە ئەم توێژینەوەیە دەبێتە توێژینەوەیەکی دەرکەوتوو لە بوارەکەدا و توێژەران دەتوانن سودی لیوەربگرن بەتایبەتی لەبواری تەکنۆلۆژی بۆ کەمئەندامان و ئەوانەی توانای ئاخاوتن و بیستنیان نیە.

بۆ بینینی توێژینەوەکە کلیک لێرە بکەن

(د.ڕابەر حمە امین – بەشی ئەندازیاری شارستانی ، م. مەریوان احمد حمە سعید – کۆلێجی پەروەردەت بنەڕەت ، م.فەرەیدون والی – بەشی فیزیا) توێژینەوەیەک بەناونیشانی Innovative machine learning approaches to predict the compressive strength of recycled plastic aggregate self-compacting concrete incorporating different waste ashes لە گۆڤاری(Multiscale and Multidisciplinary Modeling, Experiments and Design) ئاستبەرزی خاوەن ئیمپاکت فاکتەری 2.2 سەر بەدەزگای چاپی بەناوبانگی springer بڵاو دەکەنەوە. لەم توێژینەوەیەدا ٢ مۆدێلی مەشین لێرنین (Gradient Boosting Regressor, Extra Tree Regressor)و ٢ مۆدێلی دیپ لێرنین (Deep Neural Network (DNN),One-Dimensional CNN (1D-CNN)) بەکار‌هێنراوە بۆ پێشبینیکردنی توانای بەرگەگرتنی کۆنکرێتی خۆ پەستێنەر. لەئەنجامدا مۆدێلی 1DCNN وەک باشترین مۆدێل دەستنیشانکرا.

بۆ بینینی توێژینەوەکە کلیک لێرە بکەن.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤/١/٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، لە مەڕاسیمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە توێژەرە چالاکەکانی زانکۆی هەڵەبجە کە لە سکۆپەسدا سێ توێژینەوە یان زیاتریان بەناوی زانکۆی هەڵەبجەوە بڵاوکردووەتەوە. لە سەرەتای مەراسیمەکەدا داتاکانی زانکۆی هەڵەبجە لە سکۆپەسدا نیشاندرا و شیکردنەوەیان بۆ کرا، هەروەها ئاماژە بەوەدرا بەهۆی چالاکی توێژەرانی زانکۆوە بەرەوپێشچوونی بەرچاو ڕوویداوە لە داتاکانی زانکۆ لە سکۆپەسدا. بەو بۆنەیەوە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە ئەو توێژەرانەی زانکۆ کرا، کە ژمارەیان ٣٤ توێژەر بوو، و لانیکەم بەشدارییان لە ٣ توێژینەوەدا کردووە کە لە گۆڤاری ڕەسەنی نوانەکراو لە داتابەیسی سکۆپەسدا بڵاوکراونەتەوە و بەهۆی ئەو توێژینانەوە زانکۆی هەڵەبجە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و بەشێک بوون لە بەرەوپێشبردنی ئاستی زانکۆ لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.

Img 20240125 182815 476

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤/١/٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە بەشداربووانی پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدرا، لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا (پڕۆفیسۆر د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتەیەکی پێشکەشکرد، و تێیدا ئاماژە بە گرنگی توێژینەوەکان و ئامانجی ئایندەی زانکۆ کرد. هەروەک سوپاسی توێژەرانی کرد لە پای بەشداریکردنی چالاکانەیان لە توێژینەوەکاندا.
لە بڕگەیەکی دیکەی مەراسیمەکەدا، چالاکترین بەشە زانستییەکانی ناو پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان خەڵاتکران، کە زۆرترین ستافیان بەشدارییان لە پڕۆژەکەدا کردبوو و زۆرترین خاڵیان بە پێی مەرجەکانی پڕۆژەکە کۆکردبوەوە، بەمجۆرەی لای خوارەوە:
پلەی یەکەم: بەشی زانستی کۆمپیوتەر
پلەی دووەم: بەشی زمانی کوردی
پلەی سێیەم: بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی
پلەی چوارەم: بەشی پەروەردی وەرزش
لە درێژەی مەڕاسیمەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، خەڵاتی ڕێزلێنانی زانکۆی بەخشییە ڕێکخراوی کەیساین، کە لە ئێستادا هاوکارێکی چالاکی زانکۆن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی توێژینەوە لە زانکۆدا.
لە بڕگەیەکی دیکەی مەڕاسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ستافی زانکۆ کە بەشداربوون لە پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، کە ژمارەیان ٥٢ توێژەر بوو، بەشدارییان کردوە لە بڵاوکردنەوەی ٣٧ توێژینەوەدا، و توێژینەوەکانیان کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی زانکۆ لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.

Photo 2024 01 25 15 54 03

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/١/٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە لە مەراسیمێکدا و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە باشترین توێژەر بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە زانکۆی هەڵەبجە دیاریکرا. بەڕێز (د. ڕابەر حەمە ئەمین فرج) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە بووە براوەی خەڵاتەکە.
توێژەری ساڵ لە پای بەشداری چالاکانەی لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئاست بەرز و کۆکردنەوەی زۆرترین سایتەیشن لە داتابەیسی سکۆپەسدا بۆ ساڵی ٢٠٢٣، لە ساڵێکدا بەڕێزیان لە سالی رابردوودا ١٢ توێژینەوەیان بە ناونیشانی زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکردۆتەوە، و خاوەنی ٨٠٨ سایتەیشنن لە ناو سکۆپەسدا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ هەروەک خاوەنی سکۆری 5.503 FWCI لە سکۆپەسدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/١/٢٠٢٤ ڕیزبەندی Transparent Ranking  لەلایەن وێبۆمێتریکسەوە ڕاگەیەندراو و زانکۆی هەڵەبجە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

بە پێی نوێترین وەشانی ڕیزبەندییەکە زانکۆی هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان ٢٩٨ و لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان چەند پلەیەکی دیکە هاتووەتە پێشەوە. و گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە،

دەزگای وێبۆمێتریکسی ئیسپانی ڕیزبەندی Transparent Ranking ڕاگەیاند، ڕیزبەندی Transparent Ranking  کە ڕیزبەندییەکە بە پێی ژمارەی سایتەیشنی پرۆفایلەکانی گۆگل سکۆلەری ستافی زانکۆکان دەبێت. زانکۆی هەڵەبجە بەرەوپێشچوونی گەورەی بەخۆوە بینیوە،  و ژمارەی سایتەیشنی گشتی ستافی ئەکادیمیەکەی گەشتوەتە سەروو هەزار سایتەیشن.

لە ڕیزبەندییە نوێیەکەدا زانکۆی هەڵەبجە لە پلەی ٤٧٣٠ جیهانی هاتووە و بەبەراورد بە وەشانی ڕابردوو ٢٩٨ پلە لەسەر ئاستی جیهان پێشکەوتوە، هەروەک لەسەر ئاستی کوردستان و عێڕاق  چەند پلەیەک هاتوەتە پێشەوە و لە پلەی ١٢ی زانکۆ حکومیەکانی کوردستانە.

شایەنی باسە زانکۆی هەڵەبجە لە وەشانی مانگی ٧ ، ٢٠٢٣ داخلی ریزبەندییەکە بووە،

لەم وەشانەی ریزبەندیTransparent Ranking دا پرۆفایلی گۆگل سکۆلەری ستافی هەر زانکۆیەک ٣١٠ پرۆفایلی یەکەم وەرگیراوە، لەوەش ٢٠ کەسی یەکەم لادراوە. پاشان ئەو زانکۆیانەی کە ژمارەی سایتەیشنی گشتییان سەروو هەزار سایتەیشن بووە ریزبەندی کراون و لە وێبسایتی وێبۆمێتریکس دەرکەوتون.بە گشتی ڕیزبەندی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، بە پێی سایتەیشنەکانی ٣١٠ توێژەری زانکۆکان بەمجۆرەی لایخوارەوەیە:

Rank Trans

هەروەک لەم چارتەی لای خوارەوە پێشکەوتنی ئاستی زانکۆی هەلەبجە دەردەکەوێت کە بۆ یەکەم جارە لە ریزبەندیەکەدا تۆمار دەکرێت، و ژمارەی سایتەیشنی ستافە ئەکادیمیەکەی دەگاتە سەروو هەزار سایتەیشن، ئەگەر بەراوردێک بکەین لەگەل سێ وەشانی رابردوودا، دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئاستی زانکۆی هەلەبجە بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی سەندووە، چارتی لای خوارەوە گەشەی زانکۆی هەلەبجە نیشاندەدات لە چوار وەشانی رابردوودا.

Trans2

بە شێوەیەکی گشتی زیاد لە ٣٠ هەزار زانکۆ لەلایەن دەزگای وێبۆمێتریکسەوە ریزبەندی دەکرێن، بەلام لەو رێژەیە تەنها نزیک بە ٥٦٤٥ زانکۆ توانیویانە بەربەستی زیاد لە هەزار سایتەیشن تێپەرێنن، و لە ریزبەندیەکەدا دەربکەون.  وە زانکۆی هەڵەبجە ئەو بەرببەستەی تێپەراند و ژمارەی گشتی سایتەیشنەکانی بووە بە ٢٥٩٨ سایتەیشن، کە دەبێتە پلەی ٤٦ لەسەر ئاستی عراق کە کۆی زانکۆکانی عراق کە دەزگای وێبۆمێتریکس تۆماریکردوون بریتین لە ١٢٢ زانکۆ، هەروەها پلەی ١٢ لەسەر ئاستی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان. خشتەی لای خوارەوە ژمارەی سایتەیشن و ریزبەندی زانکۆکان نیشان دەدات:

Photo 2024 01 24 22 28 37

ئەمرۆ  چوارشەممە ٢٠٢٤/١/٢٤، لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە لە مەراسیمێکی ناوازە و بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەر و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە و بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن مەراسیمی کۆتایی پرۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا داتاکانی زانکۆ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نمایشکرا. پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان پرۆژەیەکی زانستییە بۆ گەشەپیدانی زانکۆی هەڵەبجە لە ڕیزبەندییە نێوەدەوڵەتیەکان، کە بە پلانێکی تۆکمە و لەلایەن لیژنەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجەوە سەرپەرشتی دەکرێت. مەراسیمەکە بەم جۆرە دەستپێکرد:
سەرەتا م.باوەر محمد فرج وەک سەرۆکی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان بە وردی داتاکانی وەرزی دووەمی کارکردنی ئۆفیسەکەی خستەڕوو، هەروەها دەرئەنجامەکانی ئەم راوندەی پڕۆژەکەی بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد. هەروەک باسی لەبەرەو پێشچوونەکانی زانکۆ لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا کرد کە بە هۆی کارەکانی ئۆفیسەکە و پڕۆژەکەوە بەدیهاتوون. باس لەوە کرا کە زانکۆکە لە ڕیزبەندی Transparent Ranking  بۆ یەکەمجار تۆمارکراوە، و لە ڕیزبەندی وێبمۆێتریکس (٨)هەزار پلە پێشکەوتووە، و بۆ یەکەم جار لە سکۆپەس تۆمارکراوە و هەوڵدەدرێت لە ڕیزبەندی تایمس THE: Times Higher Education  تۆماربکرێت.
دواتر م.پێشڕەو احمد عبداللە بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ و ئەندامی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان، داتاکانی زانکۆی هەڵەبجەی لە سکۆپەسدا نمایشکرد، و باسی لە تۆمارکردنی زانکۆمان لە داتابەیسی سکۆپەس کرد کاریگەی ئەو تۆمارکردنە لە سەر زانکۆمان و دەرکەوتنی دەرئەنجامەکانی بۆ قۆناغی ئایندە بە ورد روونکراییەوە.
دواتر م.بەشدار عبدالرحمن محمد، ئەندامی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان باسی لە بەرەو پێشچوونەکانی زانکۆ لە ڕووی وێبسایت و پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکانی زانکۆ کرد، و هەروەها داتاکانی  سایتی زانکۆ و بەکارهێنانی مۆدڵ و کاریگەری لە گەشەسەندی زانکۆمان لەم سالی خوێندن پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
لە کۆتای ئەم بەشەی مەراسیمەکەدا بەرێز م.ئەیوب عثمان ئەندامی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان، بە وردی باسی لە پرۆژەی نوێ ئۆفیس کرد بۆ سالی ٢٠٢٤ وە مەرج و شێوازی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی روونکردەوە، کە ئامانج لێی نوانەکردنی زانکۆیە لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە زانکۆ هەنگاوێکی گەوەرەتر دەنێت هاوشێوەی پرۆژەی دووەم کە ئەم پرۆژەیە دەبێت راوندی سێیەمی پرۆژەکە.

chevron-down