هەرلەمیانەی بەسەركردنەوەی كۆلێجەكانی زانكۆی هەڵەبجە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 2019 / 10 / 15 پ.ی.د.مهاباد كامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە سەردانی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجەی كرد بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی ودارایی لەگەڵ ڕاگڕو سەرۆك بەش و مامۆستایانی كۆلێجەكە كۆبویەوە ، وەلەلایەن ستافی كۆلێجەكەوە بەخێرهاتن و پێشوازی كران ، سەرۆكی […]
لەمیانەی بەسەركردنەوەكانی پ.ی.د. مهاباد كامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بۆ كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی هەڵەبجە و كۆلێژی پەروەردەی شارەزوور وەك یەكەم كۆلێژ ، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕێكەوتی 2019 /10 / 14 سەردانی كۆلیجی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی هەڵەبجەی كرد بەیاوەری یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆكاروباری كارگێڕی و دارایی و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا […]
ئاگاداری ئەو خوێندكارە بەڕێزانە دەكەین كەلە زانكۆمان وەرگیراون و شوێنی نیشتەجێبوونیان دەكەوێتە دەرەوەی سنوری شاری هەڵەبجە دەتوانن مامەڵەی كەفالەتەكانیان لە دادنووسەكانی شارەكانی خۆیان پەسەند بكەن ، كەفالەتەكە لەگەڵ مامەڵەكانی دیكە پێشكەش بە تۆمارگای كۆلێژەكانیان بكەن ، واتە لە كاتێكدا كە كەفالەتەكانیان لە دادنووسەكانی شارەكانیان پەسەند دەكرێت پێویست ناكات كەفیل لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ زانكۆی هەڵەبجە. […]
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ڕیكەوتی 2019 / 10/ 13بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ پ.ی.د. مهاباد كامل عبداللە و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگیڕی و دارایی و سەرجەم ڕاگری كۆلێجەكان و مامۆستایان و فەرمانبەران و بەرێوەبەرو لێپرسراوانی یەكە كارگێڕییەكانی زانكۆ لە بەردەم زانكۆی هەڵەبجە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ئەنجامدا و پشتگیریی و پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ كوردانی ڕۆژئاوای […]
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/٩ ڕۆژی چوارشەممە لەمیانەی سەردانکردنەکانیدا بۆ کۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجە پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزووی کردكهکەیەکێکە لەکۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجەو لەلایەن د. ئەحمەد میرە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور و سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێژەکەوە پێشوازی کرا. پاشان لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و […]
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2019/10/9 د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەردانی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەی كرد بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەست بەكاربونی پ.ی.د.مهاباد كامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ، پێشوازی كران لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی زانکۆو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و سەرجەم ڕاگرەكانی زانكۆی هەڵەبجە. پاشان پارێزگاری سلێمانی خۆشحاڵی خۆی بۆ بونی زانكۆی هەڵەبجە […]
م.ی.هونەر فرید حمە علی سەرۆك بەشی ئەندازیاری شارستانی لەزانكۆی هەڵەبجە توێژینەوەیه ک لەگۆڤاری (Journal of Mechanics of Materials and Structures) بڵاو دەكاتەوە. بەناونیشانی (Development of Fracture Mechanics Model of Beam Retrofitted with CFRP Plate Subjected to Cyclic Loading) بە ئیمپاکت فاکتەری: 1.094 بۆبینینی توێژینەوەكە كلیك لێرە بكە: ژمارەی بینین: 420
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2019/10/7 پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی و ڕاگری كۆلێجەكان وبەشێك لە بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو بەرنامە و پڕۆگرامانەی خستەڕو کە بۆ بەرەو پێشبردنی زانکۆی هەڵەبجە دایانناوە. لەسەرەتاداسوپاسی سەرجەم سەرۆک زانکۆکانی پێش خۆی کرد کە بەوپەڕی دڵسۆزی و لێڕاوانە […]
ڕۆژی یەك شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/٦ دووهەمین کۆنفرانسی پرۆژەی تایگرس ( بەرەو بنیادنانی ستراتیجی بۆ خوێندنی باڵا لەهەرێمی کوردستان _ عێراق ) بەئامادەبوونی ژمارەیەك سەرۆك زانکۆکان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانی گشتی و نوێنەری دامەزراوە ئەوروپیەکان لە شاری سلێمانی پێشکەش کرا. هەروەها پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ […]
بەناوی خۆم و سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجەوە هاوخەمی و ماتەمینی خۆمان بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆری گەورەی کورد (دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ) ڕادەگەیەنین. کۆچی دوایی ئەو زاتە گەورەیەی بواری ڕۆشنبیری و ئەدەب و کەلتوری گەلەکەمان زیانێکی ئێجگار گەورەبوو، ڕۆڵی ئەو وەک یەکێک لە دیارترین ئەکادیمیستە ناسراوەکانى کورد لە بواری نووسینەوەی مێژووی ئەدەبیات و دیاریکردنی بنەڕەتە سەرەکییەکانى ناو […]
