نیوەرۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥- ١ـ ٢٠٢٣ بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە، لە ھۆڵی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ، کۆڕێکی بۆ نووسەرو رووناکبیر (ئازاد تۆفیق) سازکرد بەناونیشانی «راگەیاندن لەلای گەلانێ بندەست».
لە کۆڕەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە لێپرسراوانی حزبیی و یەکە ئیدارییەکان و سەرۆک و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ڕاگری کۆلێجەکان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ نوسەران و ڕۆشنبیران ئامادەبوون، بەرێز (ئازاد تۆفیق) رۆشنایی خستە سەر دۆخی میدیا لە ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا بەچاوی رەخنەو ھەڵسەنگاندنەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە راگەیاندنی کوردی سەرباری گەشەی چەندایەتی و بەردەستبوونی ئامرازەکانی میدیای نوێ، بەڵام نەیتوانیوە لەئاست گەورەیی قەبارەی ئازارو نەھامەتییەکانی گەلەکەماندا بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە پەرتەوازەیی گوتاری سیاسیی و ئەجێنداکان، کاریگەریی نەرێنییان ھەبووە لەو ڕووەوە.
لەو روانگەیەشەوە بەپێویستی زانی کە دەستەبژێری میدیایی کورد بەئاراستەی خەمی نەتەوەیی و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، کاربکەن.
لەکۆتایی کۆڕەکەشدا ئامادەبووان سەرنج و پرسیارەکانیان خستەڕوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/١/١٥ لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. مهاباد كامل عبداللە) سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ و كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت مەراسیمی دەست لەكارترازان و دەست بەكاربوونی ڕاگری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو كە تێیدا بەڕێز (پ.ی.د. حسێن محمد صاڵح)
لە پۆستی ڕاگری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت دەستی لەكارترازاندو بەڕێز (پ.ی .د ڕێبوار زین الدین) وەك ڕاگری نوێی کۆلێج دەست بەكاربوو.
لەوتەیەکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەبۆنەی دەست لەکارترازان و دەست بەکاربوونی ناوبراوان پێشکەشیکرد، ستایشی هەوڵ و ماندووبونی بەڕێز (پ.ی.د.حسین محمد)یکرد کەناوبراو چەندین ساڵە خزمەت بە زانکۆو بەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت دەکات، سەرۆکی زانکۆ ڕایگەیاند: د.حسین هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆریەوە کاریکردووە….دواتر بەڕێز (پ.ی.د.حسێن محمد) سوپاسی سەرۆکی زانکۆیکرد کەهەمیشەو بەردەوام هاوکارو پاڵپشت و پشتیوانی بووە، هەروەک سوپاسی فەرمانبەران و مامۆستایانی کرد  کەئامادەبوون لەمەڕاسیمی دەست لەکارترازاندنی و ڕاشیگەیاند، هەمیشە هاوکارو پاڵپشتی زانکۆ دەبێت لەخزمەتکردن…پاشان بەڕێز (م.هۆشمەند عطا) بەناوی سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت سوپاسی کاکردن و دڵسۆزی پێکەوەیی بەڕێز (پ.ی.د.حسین)کرد…هەروەها (پ.ی.د.ڕێبوار زین الدین) ڕاگری نوێی کۆلێج لەوتەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی هەموان ڕێز لەماندووبونی بەڕێز (پ.ی.د.حسین) دەگرن و وتیشی: من پێشتر لە زانکۆی هەڵەبجە خزمەتمکردوەو لەئێستاشدا کەوەک ڕاگر دەستبەکاردەبم بەڵێن دەدەم کەبەهەموو توانامەوە بەردەوام بم لەخزمەت.
‎لەكۆتایی مەراسیمەكەدا بەڕێزسەرۆكی زانكۆ و ڕاگری کۆلێجەکان خەڵاتی دەست خۆشیان بەخشیە بەڕێز (پ.ی.د حسێن) لە پای ماندوبوونی لە ماوەی ڕابردودا کەبە شێوەیەكی زۆر  دڵسۆزانە كارەكانی بە ئەنجام گەیاندووە.

سێ‌ خوێندكارەكە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ دا لە بەشی بازرگانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران سێ توێژینەوەیان لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی، کە ئیندێکس کراون لە هەردوو
Web of science Clarivate analytical
هەروەها گۆڤارەکە خاوەنی DOAJ یە بڵاوكردووەتەوە.

توێژینەوەی یەکەم بەناونیشانی:
Digital Consumer Behavior and Ecommerce Tendencies During the New War Crisis
لەلایەن خوێندکاری بەشی بازرگانی – بەیانیان – قۆناغی دووەم بەناوی بەڵێن سەڵاح محەمەد بەسەرپەرشتی مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر بڵاوەتەوە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی توێژینەوەكە

توێژینەوەی دووەم بە ناونیشانی:
How To Evaluate Electronic Accounting Literacy? Case Study: Halabja Technical Institute- Accounting Department/ Second Stage
لەلایەن خوێندکاری بەشی بازرگانی – بەیانیان – قۆناغی سێیەم بەناوی ساڤۆ ڕێژەن عەباس بەسەرپەرشتی مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر بڵاوكراەتەوە .

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی توێژینەوەكە

توێژینەوەی سێیەمیش بە ناونیشانی:
Monetaroy Policy Moves Digital: Will the Motility Receive It More Logically?
لەلایەن خوێندکاری بەشی بازرگانی – ئێواران – قۆناغی سێیەم بەناوی ئەیاد عەبدولرەحمان بەسەرپەرشتی مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر بڵاوكراوەتەوە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی توێژینەوەكە

لەمیانەی چالاکییەکانی وەرزی یەکەم لەو وانانەی مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر دەیانڵێتەوە تائێستا پێنج توێژینەوەی هاوبەشی مامۆستا و خوێندکارەكانی بڵاوبووەتەوە، هەروەها چوار توێژینەوەی دیکەی خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی بازرگانی خوێندنی بەیانیان – ئێواران ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە و لە پرۆسەکانی بڵاوکردنەوەدان.

ئەم هەنگاوە دەبێتە وەرچەرخانێکی گرنگی زانستی بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان و داخڵکردنی خوێندکار بەم پڕۆسە گرنگە زانستییە .

زانكۆی هەڵەبجە و كۆلیژێكی عێراقی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد، كە بەپێی یاداشتەكە، هەردوولا لە چەند بوارێكی جیاواز هەماهەنگی دەكەن.

زانكۆی هەڵەبجە و “كولیە معارف الجامعە”ی عێراق رۆژی پێنج شەممە 12/1/2023 لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد، كە لێكتێگەیشتنەكە لەلایەن هەریەكە لە بەرێزان پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و راگرایەتی كۆلیژە عێراقییەكە سەرپەرشتی دەكرێت.

لێكتێگەیشتنەكە تایبەتە بە هەماهەنگی هەردوولا لە بوارەكانی توێژینەوە و ئەنجامدانی كۆنفرانس‌و دیداری ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی، لەگەڵ چەند بوارێكی تری زانستی تایبەت بە خوێندنی باڵا.

“كولیە معارف الجامعە” لە پارێزگای ئەنبار لە ساڵی ١٩٩٣ی زایینی بەپێی یاسای هەموارکراوی زانکۆ و کۆلیژە ئەهلییەکان ژمارە ١٣ی ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە، لە چەند بەشێكی زانستی پێكدێت ‌و زیاتر لە بیست هەزار خوێندکاری لە هەموو پارێزگارەکانی عێراق هەیە.

لە زانكۆی هەڵەبجە دەیەمین كۆنفرانس‌و پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ داهێنان بەرێوەچوو، كە تێیدا چەند چالاكییەكی جیاواز ئەنجامدرا.

رۆژی پێنج شەممە 12/1/2023 بەئامادەبوونی بەڕێز دكتۆر خەتاب ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی‌و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەری فەرماگەکان و نووسەران و ڕۆشنبیران و هەشتا داهێنەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەیەمین کۆنفڕانس و پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ داهێنان بەرێوەچوو.

دەستپێکی کۆنفڕانسەكە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان لەگەڵ سروودی نیشتمانی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد، پاشان بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەوتەیەکدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و وتی: زانکۆی هەڵەبجە ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوویی تۆماردەکات، کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی لەچالاکییەکی زانستیدا کۆکردووەتەوە لەو شارەی، بەشاری پێکەوەژیان ناسراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد ئەمجۆرە چالاکییانە بیرو هزری هەر نەتەوەیەک بەجیهان دەناسێنێت، بۆیە مایەی شانازییە، کە وڵاتی نێوان دوو ڕووبارو خاوەن شارستانیەت و پڕ بەرەکەت توانای داهێنانی زۆرە و دەکرێت پێشبینییەکی گەش بۆ نەوەکانی داهاتوومان بکەین. و

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە وتیشی: شاری هەڵەبجە لەکۆنەوە لانکەی داهێنانە مەزن و جیاوازەکان بووە، بەدەیان شاعیرو سیاسەتمەداری پێشەنگی تێداهەڵکەوتووە، باسی لەوەشکرد زانکۆی هەڵەبجە هەوڵیداوە سنووری شارەکە تێبپەڕێنێت و بازنەی پەیوەندییەکانی فراوان بکات و ببێت بەدەروازەیەک بۆ کرانەوەی تاک و ئاڵوگۆڕی زانستی و مەعریفی چ لەهەرێم، یان ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی.

دواتر سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس، بەرێز پڕۆفیسۆر قاسم نەجیب مەرسومی بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی فەڕەنسی بۆ زانایان و داهێنەرانی عێراق وتارێكی پێشكەشكردو تێیدا سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و پارێزگاری هەڵەبجە و ئامادەبووانی کرد بۆ پێشوازی و پەرۆشیان بۆ ئەنجامدانی دەیەمین کۆنفڕانس ‌و پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ داهێنان.

هەروەک ئامانجی سەنتەر و ئەنجامدانی ئەمجۆرە چالاکییانەی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو، کە چەندین بواری جیاواز لەخۆدەگرێت.

لە بەشێكی تری چالاكییەكەدا هەر داهێنەرێک بەچەند خولەکێک باسی لەداهێنانەکەی كرد، پاشان پێشەنگای داهێنەران کرایەوە و دواتر بڕوانامە و ڕێزلێنان بەداهێنەران و لیژنەی سەرپەرشتیاران بەخشرا.

دەیەمین کۆنفڕانس و پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ داهێنان، بەسەرپەرشتی بەرێز پرۆفیسۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و سەنتەری نێودەوڵەتی فەڕەنسی بۆ زانایان و داهێنەرانی عێراق و بەهاوکاری هەردوو کۆلێژی (پەروەردە و ئەندازیاری زانکۆی سامەڕا) لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبوارە جیاوازەکانی (پزیشکی، ئەندازیاری، فیزیا، کیمیا، زانستەمرۆڤایەتییەکان و بوارەکانی دیکە) ئەنجامدرا.

بەسەرپەرشتی بەرێز (پ.د.مهاباد کامل عبداللە)، زانکۆی هەڵەبجەو سەنتەری نێودەوڵەتیی فەڕەنسی بۆ زانایان و داهێنەرانی عێراق و بەهاوکاری هەردوو کۆلێجی (پەروەردەو ئەندازیاری زانکۆی سامەڕا) بەئامادەبوونی زیاترلە ( ٨٠ داهێنەرو زانا) لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبوارە جیاوازەکانی (پزیشکی، ئەندازیاری، فیزیا، کیمیا، زانستەمرۆڤایەتیەکان و بوارەکانی دیکە) لە پارێزگای هەڵەبجەو لەنێو زانکۆی هەڵەبجە دەیەمین کۆنفرانس و پێشانگای  نێودەوڵەتی بۆ داهێنان ئەنجام دەدات.
تێیدا داهێنەران و زانایان داهێنانەکانی خۆیان دەخەنەڕوو هاوکات گفتوگۆ لەسەر داهێنانەکانیان و سودەکانی بۆ کۆمەڵگە دەکەن.
ڕۆژ/ پێنج شەم ١٢-١-٢٠٢٣
کات/  ١٠٫٠٠ی سەرلەبەیانی
شوێن/ کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە

سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٣ی زاینی، پیرۆزبایی لە خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ دەکات و خوازیارە ساڵی نوێ ساڵی بەدیهێنانی خواستەکانیان بێت، ساڵی پێشخستن و ئاوەدانی زیاتری زانکۆو بەرەوپێشچونی ڕەوتی زانست بێت.
هاوکات سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پیرۆزبایی ئاڕاستەی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەو تەواوی کوردان دەکەن لەجیهاندا، بەهیوان ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و پێکەوەیی  و ئاوەدانی  کوردستان و هێنانەدی خەونی هەموو کوردان بێت.

بەمەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بە پڕۆگرامی(BREEAM)، ڕۆژی ٢٠-١٢-٢٠٢٢، بەڕێز (د.ئاراز جمال ئاغا) مامۆستا لە زانکۆی کۆڤێنتری لەبەریتانیا، سمینارێکی ئەنجامدا بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە، سمینارەکە بۆ زیاتر ئاشنبوونە بەپڕۆگرامەکەو هاندانیان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامەدا و ڕوونکردنەوەی ئەرکی مامۆستاو خوێندکار لەپڕۆگرامەدا.
پڕۆگرامەکە ناوی (BREEAM)و بریتیە لە (دروستکردنی ئەو بینایانەی کەمترین وزەی تێدابەکاردێت و لە دوونیای ئێستادا زۆر بایەخی پێدەدرێت) پڕۆگرامەکە خوێندکار ئاشنادەکات بەو تەکنیک و زانستە نوێیەی کە لەداهاتودا ببێت بەهۆی ئەوەی بینایەک درووستبکرێت کەمترین ووزەی پێویستبێت.

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لەداهاتودا بەشداری ئەم پڕۆگرامە دەکەن و لەدوای تەواوکردنی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و دەبن بەخاوەنی بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی لەبواری ئاماژەپێکراودا.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ دا لە بەشی بازرگانی خوێندنی ئێواران وەک هەنگاوی یەکەم دوو توێژینەوە لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی کە ئیندێکس کراون لە هەردوو Web of science و Clarivate analytical دا و گۆڤارەکە خاوەنی DOAJ یە بڵاو کرایەوە .
توێژینەوەی یەکەم بە ناونیشانی

(How to Evaluate E-accounting Literacy? Case students: University of Halabja and Tishk International University) لەلایەن خوێندکاری بەشی بازرگانی – ئێواران – قۆناغی سێ یەم بەناوی ( نەوڕۆڵ عیزالدین احمد) بەسەرپەرشتی (م.ئارام محمدامین قادر) بڵاو کرایەوە .
لینکی توێژینەوەکە

https://www.provinciajournal.com/index.php/telematique/article/view/1023
توێژینەوەی دووەم بە ناونیشانی

(Assessing the proficiency of E-Accounting Case students:: General Directorate of the Taxation & State Real-estate.)

لەلایەن خوێندکاری بەشی بازرگانی – ئێواران – قۆناغی سێ یەم بەناوی ( ڕێباز کریم محمد) بەسەرپەرشتی (م.ئارام محمدامین قادر) بڵاو کرایەوە .
لینکی توێژینەوەکە
https://www.provinciajournal.com/index.php/telematique/article/view/1025

لەمیانەی چالاکییەکانی وەرزی یەکەم لەو وانانەی م.ئارام محمد امین قادر دەیانڵێتەوە زیاتر لە شەش توێژینەوەی دیکەی خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێ یەمی بەشی بازرگانی خوێندنی بەیانیان – ئێواران ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە و لە پرۆسەکانی بڵاوکردنەوەدان , کە ئەمە دەبێتە وەرچەرخانێکی گرنگی زانستی بۆ بڵاو کردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان و داخڵ کردنی خوێندکار بەم پڕۆسە گرنگە زانستیە .

بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی (ملوانکەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ)، لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا (فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر)، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز (د.فەریاد فازیل عومەر) مامۆستا لە زانکۆی ئازادی لە بەرلین دەکات، لە پەیامەکەیدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت” ئەو خەڵاتە بۆ هەموو کورد جێگەی شانازی و پڕبەهایە بەوپێیەی خەڵاتەکە بۆ زمانی کوردیەو بەڕێزتان بە لێکۆڵینەوە پڕبەهاکانتان نوێنەرایەتی ئەو زمانە دەکەن و پردی پەیوەندی کلتورین لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا”

chevron-down