سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١-٢-٢٠٢٣، سەنتەری   گەشەپێدانی کار و ڕێکخراوی(AOO) لەچوارچێوەی پڕۆژەی (وەسڵ) ڕاهێنانی کەسایەتی سەرکردەی ئەنجامدا.

‎ناوەڕۆکی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە باسکردنی کەسایەتی سەرکردە، سەرکردەی لاو ،کێیەتایبەتمەندییەکانی سەرکردەی لاو، دەرفەتەکان بۆ پێگەیاندنی تاکی لاو… ڕاهێنەرانی پڕۆژەکە بریتیبوون لە) ئەحمد سالم، بێستون عمر) ، ژمارەی بەشداربوانی پڕۆژەکە (١٢) فێرخوازبوون.

دەزگای وێبۆمێتریکسی ئیسپانی هەردوو ڕیزبەندی Transaprent Ranking و ڕیزبەندی زانکۆکانی ڕاگەیاند، سەرەتا لە ڕیزبەندی Transparent Ranking  کە ڕیزبەندییەکە بە پێی ژمارەی سایتەیشنی پرۆفایلەکانی گۆگل سکۆلەری ستافی زانکۆکان دەبێت. زانکۆی هەڵەبجە بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە، لە ڕیزبەندی مانگی یەکی ساڵی رابردوو زانکۆی هەڵەبجە بە ١٧٢ سایتەیشن لە کۆتایی ڕیزبەندی زانکۆکانی کوردستاندا بوون، لە  ریزبەندی نوێدا ژمارەی سایتەیشنەکانی ستافی ئەکادیمی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ژمارەی سایتەیشنی هەژمارکراو گەشتۆتە ٧٣٥ سایتەیشن سەرەرای گۆرینی پێوەرەکان. زانکۆی هەلەبجە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومیەکان، پلەیەک هاتوەتە پێشەوە.

لە ریزبەندی Transparent Rankingپرۆفایلی گۆگل سکۆلەری ستافی هەر زانکۆیەک ٣١٠ پرۆفایلی یەکەم وەرگیراوە، لەوەش ٣٠ کەسی یەکەم لادراوە. پاشان ئەو زانکۆیانەی کە ژمارەی سایتەیشنی گشتییان سەروو هەزار سایتەیشن بووە ریزبەندی کراون و لە وێبسایتی وێبۆمێتریکس دەرکەوتون، هەروەها لە خولەکانی دیکە پێشتر (٢١٠ پرۆفایلی یەکەم وەردەگیرا و ٢٠ کەسی یەکەم لادەدرا) .بە گشتی ڕیزبەندی زانکۆ حکومیەکان بە پێی سایتەیشنەکانی ٣١٠ توێژەری زانکۆکان بەمجۆرەی لایخوارەوەیە:

IMG-20230131-WA0001

هەروەها لە ریزبەندی وێبمۆێتریکس زانکۆی هەڵەبجە بەرەوپێشچوونی گەورەی بەخۆوە بینیوە لە ریزبەندی مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢٢دا، زانکۆی هەڵەبجە لە پلەی 21455 بووە، بەلام لەم نوسخەیەدا زانکۆی هەڵەبجە هاتووەتە پلەی 20387  و بە هەزار پلە هاتووەتە پێشەوە.  وێنەی خوارەوە ئاستی گەشەی زانکۆی هەڵەبجە نیشاندەدات لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا

IMG-20230131-WA0000

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە) بەئامادەبوونی پارێزگارو جێگری پارێزگای هەڵەبجەو بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی پارێزگاو قائیمقام و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ژمارەیەک لەڕاگرانی کۆلێجەکان و سەرۆک بەش و مامۆستاو فەرمانبەران، پڕۆژەی تاقیگەکانی کیمیاو بایەلۆجی کردەوە ڕۆژی ١٥-١-٢٠٢٣.

لەمەڕاسیمی کردنەوەی پڕۆژەکان و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی-دا، سەرۆکی زانکۆ ڕایگەیاند: پڕۆژەکە
لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی بەبڕی (٧٥٫٠٠٠٫٠٠٠)حەفتاوپێنج ملیۆن دینار درووستکراوە، ڕونیشیکردەوە پڕۆژەکە،
لەڕێکەوتی ٢-١١-٢٠٢١ دەستیپێکردوەو لە ٢٢-١٢-٢٠٢٢ تەواوبوەو پێکدێت لە(دروستکردنی بێنج بەباشترین کوالێتی و دروستکردنی ئاو و ئاوەڕۆو دابینکردنی ئامێرو مەوادی کیمیایی و بایەلۆجی) ووتیشی: ئامانج لەپڕۆژەکە کردنەوەی بەشێکی نوێی زانستیە بۆ زانکۆمان بەناوی(بەشی زانستە گشتیەکان، کۆلێجی پزیشکی).

لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەکان بۆ باشترکردنی توانای توێژەرانی زانستی مامۆستایان و خوێندکارانی زانكۆ، تا بتوانن بەشێوەیەکی ئەکادیمییانە برەو بە توانا مرۆییەکانیان بدەن بۆ نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە، مامۆستایەكی زانكۆی هەڵەبجە بەرنامەیەک بۆ توێژەران درووست دەکات

بەرنامەكە لەلایەن مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر، مامۆستای بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لە كۆلیژی یاسا و كارگێڕی و بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆی هەڵەبجە دروستكراوە.

ئەو بەرنامە یەكەم هەوڵە بۆ دروستکردنی پرۆگرامێک، کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت توێژەران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی سوودی لێوەربگرن.

پرۆگرامەکە لە ئێستادا لەسەر سیستەمی “Android” کاردەکات و لە ماوەیەکی نزیکیشدا بۆ سیستەمی “IOS” بەردەست دەبێت .

ئێستا توێژەران و مامۆستایان دەتوانن لەرێگای ئەم بەستەرەوە (لێرە كلیك بكە) بەرنامەکە دابگرن و کاریپێبکەن تا بەشێوەی فەرمی لەسەر “Google Ply” و “Apple Store” بڵاودەکرێتەوە.

 

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) بەئامادەبوونی پارێزگارو جێگری پارێزگای هەڵەبجەو ژمارەیەک لەڕاگرانی کۆلێجەکان و سەرۆک بەش و ماموستاو فەرمانبەران، پڕۆژەی درووستکردنی بەشێک لەسیاجی زۆنی(G )بەشی ناوخۆیی عەبابەیلێی کوڕان کردەوە ڕۆژی ١٥-١-٢٠٢٣.

لەمەڕاسیمی کردنەوەی پڕۆژەکان و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی-دا، سەرۆکی زانکۆ ڕایگەیاند: پڕۆژەکە
بەدرێژایی(٣٢٤م) جێبەجێکراوە، بەتێچووی(١١٠٫٧٤٠٫٠٠٠) سەدو دەملیۆن و حەوت سەدو چل هەزاردینار درووستکراوە، ڕونیشیکردەوە پڕۆژەکە،
لەڕێکەوتی١٨-١-٢٠٢١ دەست بەجێبەجێکردنی کراوە،بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی پێشینەکانەوە لەکاتی خۆیداتەواونەبوە کەدەبوو لەماوەی(٩٠ڕۆژ)دا تەواوببێت.بەڵام لەئێستادا تەواوبوەو زانکۆمان سوودمەند دەبێت لەم پڕۆژەیە بەتایبەت بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکە.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) بەئامادەبوونی پارێزگارو جێگری پارێزگای هەڵەبجەو بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی پارێزگاو قائیمقام و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ژمارەیەک لەڕاگرانی کۆلێجەکان و سەرۆک بەش و ماموستاو فەرمانبەران، پڕۆژەی مزگەوت و بنکەی تەندرووستی و گەنجینەیەکی تەندرووستی کردەوە ڕۆژی ١٥-١-٢٠٢٣.

لەمەڕاسیمی کردنەوەی پڕۆژەکان و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی-دا، سەرۆکی زانکۆ ڕایگەیاند: پڕۆژەکە
لەسەر ڕووبەری (١٤٥٤م٢) زەوی و بەتێچووی (٣٠٠٫٠٠٠$) سێ سەد هەزارر دۆلار لەسەر ئەرکی خێرخوازان درووستکراوە، ڕونیشیکردەوە پڕۆژەکە،
لەڕێکەوتی ٢٥-١٠-٢٠٢١ دەستیپێکردوەو پێکدێت لە بنکەیەکی تەندرووستی و گەنجینەیەکی تەندرووستی و مزگەوتێکی دوو نهۆم، نهۆمی سەرەوەی شوێنی نوێژی پیاوان و نهۆمی خوارەوەش تایبەتە بەخانمان و خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ سوودمەند دەبن لە پڕۆژەکان.

ڕۆژی ٢ شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١/٢٣، کاتژمێر (١١)ی سەرلەبەیانی لە ھۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بەشی زمانی ئینگلیزی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئەمیدیست هەستان بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ خوێندکارانی زانکۆمان بە ناونیشانی:
Standardized Testing Programs Required for Admission into U.S. Universities
سیمینارەکە لە چوارچێوەی پرۆگرامی (American Corner Pop-up Program in Iraq) بوو کە لەلایەن ھەردوو بەڕێزان (ھەندرێن باڵەکی) و (ئەمیڕاڵ ابراهیم) لە ڕێکخراوی ناوبراو پێشکەش کرا و تێیدا باسی ئەو تاقیکردنەوانە کرا کە خوێندکاران دەتوانن ئەنجامیان بدەن و سودیان لێ وەربگرن بۆ وەرگرتنی ئۆفەری خوێندن کە زانکۆکانی ئەمریکا.
شایەنی باسە ئەم پرۆگرامە پرۆگرامێکی نوێی ڕێکخراوی ناوبراوە کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و دەستپێکی پرۆگرامەکە لە شاری هەڵەبجە و لە زانکۆی هەڵەبجەوە بوو. واتە ئەم سیمینارە یەکەم چالاکیی پرۆگرامەکە بوو کە زنجیرەیەک چالاکی لە خۆ دەگرێت لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان.

 سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٧-١-٢٠٢٣ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی کۆتایی( پڕۆژەی ٤٠ توێژینەوە) بەڕێوەچوو. سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پیکرد. پاشان سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕیز (پ.د.مهاباد کامل عبدالله) ووتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا سوپاسی ستافی ئەکادیمی و توێژەرانی بەشدار لە پڕۆژەکەی کردو پیرۆزبایی ئاڕاستەی توێژەران کرد، ئاماژەی بەپێشکەوتنی زانکۆو ئەوهەنگاوانەی لەبوارەجیاوازەکانداناوەکرد. لە بڕگەیەکی دیکەدا، (م. باوەڕ محمد فرج) بەرپرسی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان باسی لە وردەکاری و دەرەنجامەکانی پڕۆژەی چل توێژینەوە کرد. ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی ڕابردوودا ٢٥ توێژینەوەی جیاواز لە بوارە جیاوازەکانەوە لە ڕێی ئۆفیسەکەیانەوە بڵاوبووەتەوە.  تیشکی خستەسەر ئەوەی کاری بەکۆمەڵ ئەنجامی باشتر دەبێت، وە ئاماژەی بەوەدا کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ٩٢ توێژەر بەشدارییان کردووە. هەروها باسی لە پێشکەوتنی ئاستی زانکۆی هەڵەبجە کرد،  ئاماژەی بەوەدا کە زانکۆ لەسەر ڕێڕەوە دروستەکەیە.
لە بڕگەیەکی دیکەی مەراسیمەکەدا ڕێزلێنان بۆ ئەو توێژەرانە ئەنجامدرا کەچالاکانە بەشداربوون لە پڕۆژەکەدا.
بڕگەیەکی دیکەی مەراسیمەکە بریتیبوو لە سوپاسکردن و ڕێزلێنان لە بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر وەک چالاکترین بەش، زمانی کوردی وەک دووەم چالاکترین بەش، هەروەها بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان وەک سێیەم چالاکترین بەشی ناو پڕۆژەکە.
هەروەها لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنانییان ئاڕاستەی ستافی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان کرد لە پای کاری چالاکانەیان بۆ پێشکەوتنی ئاستی زانکۆ.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆی هەڵەبجە، سیمینارێكی لەبارەی فریاگوزاری سەرەتایی ئەنجامدا.

سیمینارەكە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی کۆمپیوتەر سازكرابوو، كە لە رۆژی سێ‌ شەممە 17/1/2023 لە هۆڵی سیمینارەكانی بەشی كۆمپیوتەر بەرێوەچوو.

سیمینارەكە لەلایەن بەرێز ئارام خەسرەو ڕاهێنەری فریگوزاری سەرەتاییەوە پێشکەشکراو تێیدا چۆنییەتی بەهاناوە چوونی ئەو کەسانەی كرد، کە لەکاتی ڕوداوێکی کتوپڕیدا برینداردەبن، یان دەبورێنەوە تا ئەوکاتەی تیمی فریاگوزاری نەخۆشحانە دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە.

ئارام خەسرەو بەشێوەیەكی كارەكی‌و لە سیمینارەكەدا بە بەشداریپێكردنی خوێندكارانی بەشدار رێگاكانی فریاگوزاری سەرتایی وتەوەو چەند رێگایەكی ئاسانیشی شیكردەوە، بۆ ئەوەی سوود بگەیەنرێت بەو كەسەی پێویستی بە فریاگوزارییە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٧-١-٢٠٢٣ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی کۆتایی ( پڕۆژەی ٤٠ توێژینەوە و دیاریکردنی باشترین توێژەری ساڵ) بەڕێوەچوو. مەڕاسیم بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە)و یاریدەرانی و ڕاگرو سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران بەڕێوەچوو، لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێز (م. ڕابەر حەمە ئەمین فەرەج) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە، بەبڵاوکردنەوەی (١١ توێژینەوە) وەک باشترین توێژەری زانکۆی هەڵەبجە لە ساڵی ٢٠٢٢ ناسێندرا و ڕێزلێنانی بۆ ئەنجامدرا کە خاوەنی ( ٨٥٢سایتەیشن)ە.
بۆبینینی توێژینەوەکانی مامۆستای ناوبراو سەردانی ئەم لینکە بکەن

https://scholar.google.com/citations?user=wDDKJwUAAAAJ&hl=en&oi=ao

ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە باشترین توێژەری ساڵ دیاریدەکات،  بەپێی بەشداری چالاکانەی توێژەر لە ئەنجامدان و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە ئاستبەرزەکاندا و بوونی زۆرترین سایتەیشن لە ماوەی دیاریکراودا. بۆ ساڵی ٢٠٢٢ زانکۆی هەڵەبجە (م. ڕابەر حەمە ئەمین فەرەج) وەک باشترین توێژەر دیاریکرا.

chevron-down