سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە)بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی ٢٠٧٢٣، لەپەیامێکدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەو تەواوی خوێندکاران و فەرمانبەرو مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجەدەکات، دەخوازێت ساڵی نوێی کوردی بەهاری خۆشی و خۆشبەختی بۆ هەموان بهێنێت و هەمووان وەک گوڵی بەهار گەش و دورلەئازاربن.

مامۆستا مەریوان احمد حمە سعید ، مامۆستا لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ سێ توێژەری کەدا، توێژینەوەیەک بڵاودەکاتەوە لە گۆڤاری (Journal of Iranian Medical Council (JIMC)) ، گۆڤاری ناوبراو  گۆڤارێکی ئاست بەرزە و ئیندێکس کراوە لە داتەبەیسی سکۆپەس.

لەم توێژینەوەیەدا توێژەران شیکاریان بۆ کاریگەری جگەرەکێشان لە سەر بەقورسی توشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا کردوە.
بۆ بینین و دابەزاندنی توێژینەوەکە کلیک لە خوارەوە بکە

https://www.jimc.ir/article_168754.html

ڕۆژی (٢٠٢٣/٣/١٦) ڕێکخراوی نوێ بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی دۆستایەتی ئەڵمانی کوردی، وۆرکشۆپێکیان سازکرد سەبارەت بە جینۆسایدی هەڵەبجە، دۆخی ئێستای شاری هەڵەبجە، دۆخی برینداران و کارکردن لەسەرکەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە لە چوارچێوەی یاسادا.

بەشداران لە ئەڵمانیا پێکهاتبوون لە (گولسەرێن دەمیرێل) ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی باڤاریا و ئەندامی پارتی سەوز،  (لویس گوتمان) سەرۆکی ڤی ڤی ئێن-بی دی ئەی سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی نازییەکان.
هەروەها بەشداران لە کوردستان پێکهاتبوون لە (د. ئاوارە حسێن) مامۆستای بەشی یاسای زانکۆمان، (هۆشمەند موراد) ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ( هێرۆ وەکیل) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نوێ لە هەڵەبجە.
وۆرکشۆپەکە چەندین دەستکەوتی گرنگی هەبوو بۆ کەیسی هەڵەبجە، کە لەم بەستەرەی خوارەوەدا دەتوانن تەواوی وۆرکشۆپەکە ببینن:

بەدروشمی (زانکۆی هەڵەبجە بە پرۆژەو داهێنانەکانی خزمەت بەکەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکات ) یادی 35هەمین ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16/3/2023 بەچاودێری بەڕێز پ. د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەدروشمی (زانکۆی هەڵەبجە بەپرۆژەو داهێنانەکانی خزمەت بەکەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکات ) ، بەئامادەبوونی بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو خێزان و کەس و کاری شەهیدان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە بەرپرسی ئیداری شارەکە زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی 35هەمین ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەی بەڕێوەدەبات .
دەستپێکی مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بوو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و شەهیدانی کوردستان، دواتر وتاری بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خوێنرایەوەو باسی لە مەرگەساتی شارەکە کرد و ئاماژەی بەڕۆڵی زانکۆ کرد وەک سەرچاوەیەکی ئەکادیمی و زانستی لە شارەکەدا، کە هەمیشە هەوڵی جددیداوە بۆ بەجینۆساید ناساندن و گەیاندنی دەنگی شارەکە بە وڵاتانی دەرەوە .
پاشان بەرهەمی هونەری شاکاری گوڵباران لەهۆنراوەی سەلاحەڕەش و عزیز حەمەکریم و ئاوازی بەختیار حەمەکریم و عزیز حەمەکریم لەلایەن مناڵانی باخچەی شەونم پێشکەشکرا .
هەروەها خستنەڕووی پرۆژەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە لەلایەن پ. ی. د. نەریمان عبداللە علی ، کە پرۆژەیەکی زانکۆی هەڵەبجەیەو بریتیە لەکۆکردنەوەو ئەرشیف کردنی هەموو زانیاری ودیکۆمێنت بەڵگەنامەو لێکۆڵینەوەو نوسراو و  وێنەو ڤیدیۆ  لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە .
هەر لەمەراسیمەکەدا ئینسایکلۆپیدیای هەڵەبجە لەلایەن پ.ی.د. حسین محمد ساڵح خرایە ڕوو کە تیایدا باسی لە ئینسکلۆپیدیا و گرنگیەکەی کرد کە بەهاوکاری ڕێکخراوی خاڵ کارەکانیان بەڕێوەدەبەن.
دواتر پارچەیەک میوزیکێک لەلایەن جەزای ساز و م.سەلیم و م.ئالان پێشكەشكرا.
پاسان پانێڵی ( دیدێکی نوێ بۆ بنیاتنانەوەی شوناسی تاکی هەڵەبجە ) لەلایەن م. هۆشمەند عەتا محمود بەڕێوەچوو بۆ هەریەک لەبەڕێزان :
د.جعفر عمر ٲحمد / بەناونیشانی کاریگەرییە دەروونیەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر بەرکەوتووان ، کاریگەرییە دەروونیەکان کەتووشی هەندێ نەخۆشی دەبن کە خەمۆکی گرنگترینیانە و دڵە ڕاوکێ و فۆبیا کە چارەسەر کراون ، وەهۆکارە دەروونی و جەستەییەکانی ڕوونکردەوە کە ئەمانە بەجوانکردنی داهاتو وازهێنان لەڕابردوو چارەسەر دەکرێن .
د. جیهاد ابراهیم احمد / بەناونیشانی ( لێکەوتە تەندروستیەکانی مەرگەساتی هەڵەبجە ) ، باسی لە جۆری ئەو گازانە کرد کەلە ڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ڕژاون وەک گازی خەردەل (مەنستات ) ، گازی عەساب ، سارین تابوون VX وە کاریگەری ئەو گازانە کرد لەسەر کۆئەندامی هەناسەی بەرکەوتووان .
د. لهۆن قادر عبدالرحمن / بەناونیشانی (شوناسی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان لەجینۆسایدو شێواندنەوە بۆ خۆدزینەوەو پێشەنگ بوون ) باسی لە چەمکی شارو  هاوشاری کرد ، کە شار ئەوشوێنەیەدیدو بۆچوونە جیاوازەکانی کۆمان دەکاتەوەو هاوشاریش ئەو کەسەیە کە بۆ ئەوفەزایە ئەژی نەک بۆخۆی بژی .
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا ڕادیۆی زانکۆی هەڵەبجە کرایەوەو سەردانی پێشانگای جینۆسایدی هەڵەبجە کرا، كە هەر لە زانكۆی هەڵەبجە كرابووەوە.

باڵوێزی گشتی ۆ كونسوڵی بەریتانیا لەعێراق‌و هەرێمی كوردستان سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەگەڵ كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆكە كۆبوونەوە.

بەرێز مارك برایسون باڵوێزی گشتی بەریتانیا لەعێراق و بەرێز رۆزی كەیف كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەریان رۆژی پێنج شەممە 16/3/2023، سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازییان لێكرا.

دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك و ئەنجوومەنی زانكۆ، لەگەڵ كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆی هەڵەبجە كۆبوونەوە، كە خوێندكارەكان بریتیبوون لە چەند خوێندكارێكی بەشی ئینگلیزی كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی هەڵەبجە.

لە كۆبوونەوەكەدا باڵوێزی بەریتانیا دوای گوێگرتن لە سەرنج و تێبنییەكانی خوێندكارەكان، لە بارەی دۆخی زانكۆی هەڵەبجەو ژینگەی خوێندنیان باسی ئەو ئۆفەرانەی وڵاتی بەریتانیای كرد، كە بەردەستن و خوێندكارانی عێراق و هەرێم بە گشتی‌و خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە بەتایبەتی دەتوانن وەریبگرن.

باڵوێزی بەریتانیا لە قسەكانی هانی خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە بە گشتی‌و بەشی زمانی ئینگلیزی بەتایبەتی دا، كە سوود لەو ئۆفەرانە وەرگرن، بۆ ئەوەی لە وڵاتی بەریتانیا كورسی خوێندن بەدەستبهێنن و جەختیشیكردەوە، وەك كونسوڵخانەو باڵوێزخانە، ئامادەی هەموو هاوكارییەكن لەو بوارەدا.

باڵوێزی گشتی و كونسوڵی بەریتانیا لە عێراق‌و هەرێمی كوردستان سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و جەختیان لە هەماهەنگی زانكۆكانی وڵاتیان و زانكۆی هەڵەبجە كردەوە.

بەرێز مارك برایسون باڵوێزی گشتی بەریتانیا لەعێراق و بەرێز رۆزی كەیف كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەریان رۆژی پێنج شەممە 16/3/2023، سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازییان لێكرا.

لەمیانی سەردانەكەیان بۆ زانكۆی هەڵەبجە كۆبوونەوەیەك لەنێوان شاندە بەریتانییەكەو سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا، لە كۆبوونەوەكەدا بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل باسی كۆلیژ و بەش و سیستمی خوێندنی زانكۆی هەڵەبجەی كردو جەختیكردەوە، ئێستا خوێندن لە زانكۆی هەڵەبجە بە پێشكەوتووترین سیستمی خوێندنە، كە ئەویش سستمی بۆڵۆنیایە.

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە باسی لەوەش كرد، كە دەیانەوێت زانكۆی هەڵەبجە بكەنە زانكۆیەكی نێودەوڵەتی و بۆ ئەوەش لەگەڵ چەند زانكۆیەكی دەرەوەی هەرێم و ئەوروپی هەماهەنگی هەیە، كە لەناویاندا زانكۆی بەریتانیش هەیە.

پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا داوای لە باڵوێز و كونسوڵی بەریتانیا كرد، وەك ئەركی خۆیان لە عێراق و هەرێم، كار بۆ ئەوەی بكەن هەماهەنگی زیاتر لەنێوان زانكۆكانی بەریتانیا و هەڵەبجە دروست بكەن و جەختیشیكردەوە، باشتر وایە زانكۆی هەڵەبجە بكرێتە دەستەخوشكی زانكۆیەكی بەریتانی.

دواتر باڵوێزی بەریتانیا سەرەڕای جەختكردنەوە لە قسەكانی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە باسی لەوە كرد، خۆشحاڵن بە پێشكەوتنەكانی زانكۆكەو ئامادەی هاوكارین لە هەموو بوارێك، هەروەها زۆرێك لە بەشەكانی زانكۆشی هەر لە میانی سەردانەكەی بەسەركردەوەو سەرسامی خۆی بەرانبەر چەند بەشێكی زانكۆكە نیشاندا.

پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری شەهیدانی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە دانا.

پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد رۆژی پێنج شەممە، 16/3/2023 لە 35 ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە، لە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی هەڵەبجە لە مەزاری شەهیدان تاجەگوڵینەی دانا.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) بەبۆنەی بە پارێزگا ناساندنی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ وەک ١٩هەمین پارێزگای عێراق، پیرۆزبایی لەتەواوی هاووڵاتیانی ئازیزی هەڵەبجەو هەموو کوردستان دەکات، دەخوازێت ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگی بوژاندنەوەو خزمەتکردن بێت بەهاووشاریانی ئازیزی پارێزگای هەڵەبجە.

لەچوارچێوەی کاروچالاکیەئەکادیمیەکانیدا، زانکۆی هەڵەبجە لە(٣٥)هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی پایتەختی ئاشتی هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی ئەکادیمی و زانستی و هونەری ئەنجام دەدات

رۆژی 16/3/2023 زانكۆی هەڵەبجە بە دروشمی “زانكۆی هەڵەبجە بە پرۆژە و داهێنانەكانی خزمەت بە كەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە دەكات”، مەراسیمی (٣٥)هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی پایتەختی ئاشتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات.

مەراسیمەكە لە چەندین چالاکی ئەکادیمی و زانستی و هونەری پێكدێت، كە چالاكییەكان لە سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە لە رۆژی پێنج شەممە لە كاتژمێر 2:30وە دەستپێدەكات و هاتن بۆ هەمووانە.

چالاكییەكانی مەراسیمەكە لەم پرۆشەرەدا روونكراوەتەوە

WhatsApp Image 2023-03-12 at 8.10.54 PM

شاندێکى زانکۆى هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ و م. ى هۆشمەند عطا محمود سەرۆکى بەشى زانستە کۆمەڵایەتیەکان و م.ى هیدایەت محمد احمد سەرۆکى بەشى زمانى ئینگلیزى بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەى دەستپێکى پرۆژەى تیچەرس مۆد لە دهۆک لە ڕێکەوتى ١-٢/٣/٢٠٢٣.

پرۆژەى تیچەرس مۆد لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەسدایە بۆ بنیاتنانی تواناکان لە خوێندنی باڵادا کە ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت لە نێوان ساڵى (٢٠٢٣- ٢٠٢٥) لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە فەند دەکرێت و تیایدا ٥ زانکۆى حکومى لە کوردستان بەشدارن ئەوانیش زانکۆى (هەڵەبجە و گەرمیان و دهۆک و زاخۆ و سەڵاحەدین) و ٤ زانکۆى ئەوروپى کە بریتین لە زانکۆى پاڤیا کە رێکخەرى سەرەکى پرۆگرامەکەیە لە ووڵاتى ئیتالیا و يه‌كێتی زانكۆكانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست یونیمێد (UNIMED) لە ئیتالیا و زانکۆى گرانادا لە ئیسپانیا و زانکۆى تراس-ئۆس-مۆنتێس ئی ئاڵتۆ دۆرۆ لە پورتوگال، پڕۆژەکە لەسەر چەند ئاستێک کاردەکات و ەک باشترکردنی کوالیتی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی دەرچوانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەویش لەڕێگەی بەرەوپێشبردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و ڕاهێنان و بەهێزکردنی تواناى مامۆستایان لە کۆلێژەکانى پەروەردەی بنەڕەت لەسەر بنەمایی نوێترین تەکنیکەکانی پێداگۆجی.
ئامانجی سەرەکی پرۆژەکە چاکسازیکردن و بەرەوپێشبردنی پرۆگرامەکانی خوێندنی کۆلێجەکانی پەروەردەی بنەرەتە لە هەرێمی کوردستان و ئەویش بەمۆدێرنکردن و باشترکردنی کوالیتی وانەوتنەوەیە لەڕێگەی مێتۆدە نوێیەکانی وانەووتنەوە و پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و بەهێزکردنی توانا و کارامەیی مامۆستایانی زانکۆی کۆلێجەکانی پەروەردەی بنەڕەت و سەنتەرەکانی پێداگۆجی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەهەرێمی کوردستان/عێراق .
پرۆژەکە لە ٧ ۆرک پاکێج پێکهاتووە کە زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ یونیمێد پێکەوە کار لەسەر ۆرک پاکێجی دووەم دەکەن و بریارە ئیڤێنتی دووەمی پرۆژەکە کە ۆرکشۆپێکی ڕاوێژکارییە (Consultative Workshop) لەمانگی نیسان لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت

chevron-down