لە ریزبەندی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان لە رانكینی “HE Higher Education Ranking team” زانكۆی هەڵەبجە پلەیەكی بەرزی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا.

رانكینی ” HE Higher Education Ranking team”، یەكەم ڤێرشنی خۆی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند، كە ریزبەندی بۆ زانكۆ نێودەوڵەتییەكان دەكات و بەپێی ریزبەندییەكەش زانكۆی هەڵەبجە لەكۆی 146 زانكۆی جیهانی، پلەی 47ی بەدەستهێناوە، كە ئەوەش پلەیەكی بەرزە بۆ زانكۆی هەڵەبجە.

2514

لە كێبڕكێكەدا نۆ زانكۆی عێراق بەشدارییان كردووەو زانكۆی هەڵەبجەش یەكێكە لەو زانكۆیانە، كە ئەنجوومەنی باڵای خوێندن و هەڵسەنگاندن بۆ ریزبەندی زانكۆ بەشدارەكانی رانكینەكە، 25 پێوەری دیاریكردووەو خاڵی پێوەرەكانیش لەنێوان 200 بۆ 900 خاڵ بوون و زانكۆی هەڵەبجەش توانیویەتی لە كۆی 25 پێوەرەكە 5906 خاڵ كۆبكاتەوە.

كاری لە پێشینەی ئەم ئەنجوومەنە، پێشخستنی زانكۆ بەشدارەكانی ریزبەندییەكەیە لەڕووی كوالییەتی خوێندنەوە، لەگەڵ فراوانكردنی زانكۆ بەشدارەكانی كێبكركێكە، هەروەها ئامانجییەتی ژمارەی زانكۆ بەشدارەكان بگەیەنێتە 1000 زانكۆی نێودەوڵەتی.

new5

بارەگای ئەنجوومەنی باڵای خوێندن و هەڵسەنگاندن “HEQAC” لە وڵاتی توركیایەو بەهۆی بەدەستهێنانی ئەو پلەیە، نامەیەكی ئاراستەی زانكۆی هەڵەبجە كردووە، كە لەنامەكەدا هاتووە: بەناوی تیمی ڕیزبەندی خوێندنی باڵای HE سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانە بۆ بەشداریکردنتان لە پرۆسەی ڕیزبەندیکردنەکەماندا دەنێرین، بەشداری زانکۆکەتان لە ڕیزبەندییەکەدا بەهایەکی زۆری هەیە، ئێمە ئەو هەوڵە زۆر بەرز دەنرخێنین، بەتایبەتی لە بابەتی وەڵامدانەوەی پرسیارەكان و پێدانی زانیاری دروست سەبارەت بە کارکردنی زانکۆکەتان.

لێرە کلیک بکە  بۆ زانینی ئەنجامی ڕیزبەندییەک

لێرە کلیک بکە  بۆ بینینی وێنەیەك لە بڕوانامەی ڕیزبەندی و ڕاپۆرتی کارکردنی تیمەكە
25241

بەیانی رۆژی ۱۰/٤/٢٠٢٣ خولێكی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی لە هۆڵی سیمیناری کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا.

سەرەتا بەرێز د. هێرش حمەامین فقی بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ باسی لەپرۆسەی بەڕێوەچونی خولەکە كرد، کە بۆسەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی کولیژەکان كراوەتەوەو گرنگی ئەو خولەشی شیكردەوە.

دواتر بەڕێز دکتۆر دلێر کەریم باسی فریاگوزاری سەرەتابی بەشێوەی كارەكی کرد و هەنگاوەکان و کەسی فریاگوزار کێیەو چۆن ئەنجامدەدرێت روونكردەوەو ڕێنمایی بۆ فریاکەوتن و ڕزگارکردن و دوورکەوتنەوە لە هەندێک کاری نادروست و کەمکردنەوەی ڕێژەی کەمئەندامبوونی ئەو کەسانەی توشی ڕووداوی هاتوچۆدەبن خستەڕوو.

هەروەها چۆنیەتی دورخستنەوەی کەسی قوربانی لە مەترسی و پەیوەندیکردن بەسەنتەری فریاگوزاری و هەناسەدانی دەستکرد و گیرانی ڕێڕەوی هەناسە و گەشکە و ئازاری سنگ و خوێنبەربوون و سوتان شیكردەوە، دواتر بەشێوەیەکی پراکتیکی هەرسێ کارمەندی تەندروستی (سعد مهدی، احسان ڕێبوار، ژیار) بەشێوەیەکی پراکتیکی سەرجەم حاڵەتەکانیان بۆ ئامادەبووان ئەنجامدا، وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی ئامادەبونیان دایەوە.

ئەمرۆ دوو شەممە کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ، سیمینارێک لەسەر ChatGPT لەلایەن بەڕێز (م.ی. ڕاستی ئەیوب حمە سعید) لە بەرێوەبەرایەتی پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان پێشکەش کرا.

لە سیمینارەکەدا باس لەوە کرا کە ChatGPT مۆدلێکی ژیری دەستکردەو بۆتە باس و خواستی میدیا و سۆشیال میدیاکانی جیهان بەهۆی ئەو شوڕشە گەورەیەی کە هێنایە ئاراوە لە بواری ژیری دەستکرددا.

سەرەتا باس لە خودی ژیری و زیرەکی دەستکرد کراو دواتر مۆدلەکە بە ئامادەبووان ناسێنرا کە لەلایەن کۆمپانیای OpenAI پەرەپێدراوەو یەکەم ڤێرژنی لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوەو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا ڤێرژنی ٣.٥ بڵاو کرایەوەو تەنها لە ماوەی ٥ ڕۆژدا یەک ملیۆن بەکارهێنەری بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

دواتر باس لەوە کرا کە دەتوانێت چەندین جۆر ئەرکێک ئەنجام بدات وەک نوسینی وتارو هەواڵ و وەرگێرانی تێکست و ڕوونکردنەوەی نوسین و ئاسانکردن و دووبارە داڕشتنەوەی دەق بە ئاستی جیاواز و ئامۆژگاری و پێشنیار لە چەندین بواری جیاوازداو تەنانەت ئەتوانێت پارچەی شیعر بنوسرێت یان وەک هاوڕێیەک بەکاربهێنرێت بۆ گفتۆگردن بە زمانی سروشتی مرۆڤ.

هەر لە میانەی سیمینارەکەدا سەرنجی ئامادەبووان بەلای ئەوەدا ڕاکێشرا کە ئێستا ڤێرژنی ٤ بۆ بەشداربووانی مانگانەی بەردەستە کە توانای زانیاری و وەڵامدانەوەی ئێجگار بەرزەو بوەتە هۆی ئەوەی کە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک گۆگڵ و مایکرۆسۆفت بکەونە خۆیان ئەوانیش ژیری دەستکردی خۆیان لەو مەیدانە تەکنەلۆژیەدا ڕابگەیەنن.

پاشان لایەنە خراپەکانی باس کران وەک ئەوەی کە ئەبێتە جێگرەوەی چەندین پیشەی مرۆڤ و چاوەڕێ دەکرێت ببێتە هۆی لادانی ٣٠٠ملیۆن کەس لەسەر کارەکانیان و هەروەها بەکارهێنانی زیاد لە ڕادەبەدەری خوێندکاران و لاواز کردنی ئاستی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و توانای کێشە چارەسەرکردنی تاکەکان و کۆمەڵەگا بە گشتی.

لە کۆتاییدا بە ئەنجامدانی چەند کردارێک لەسەر وێبیسایتی مۆدلەکەو بە چەندین پرسیارو وەڵام لە ژیری دەستکردی ChatGPT بابەتی سیمینارەکە دەوڵەمەندتر کرا.

پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئێوارەخوانێكی بۆ خوێندكارانی زانكۆكە رێكخست، كە بەرێز دكتۆر ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاش بەشداربوو لە ئێوارە خوانەكە.

ئێوارەی رۆژی 6/4/2023 لە هەردوو بەشەناوخۆیی كوڕان و كچان، لە زانكۆی هەڵەبجە ئێوارەخوانەكە لەسەر ئەركی بەرێز سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە رێكخراو هەریەك لە بەرێزان وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ خوێندكاران بەربانگیان كردەوە.

لەدوای ئێوارە خوانەكەش، بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا و بەیاوەری سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی هەڵەبجە بەشە جیاوازەكانی هەردوو بەشە ناوخۆیی كوڕان و كچانیان بەسەر كردەوەو بەرێز دكتۆر ئارام محەمەد لە نزیكەوە گوێی لە خوێندكاران گرت و بەڵێنی جێبەجێكردنی چەند داواكارییەكیشی پێدان.

بە دروشمی (خوێندکاران.. وەبەرهێنان لەوزەو داهێنانەکانیان دەکەن)، زانكۆی هەڵەبجە سێیەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی زانستی و كەلتوری و هونەری ئەنجامدەدات.

رۆژی 6/4/2023، لیژنەی ئامادەكاری ڤیستیڤاڵ لە سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە، لەگەڵ پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە كۆبووەوەو لە كۆبوونەوەكە دواین ئامادەكارییەكانی ڤیستیڤاڵەكە خرانەڕوو.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكە دواین ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵەكە خستەڕوو، سەرۆكی زانكۆش سوپاسی ماندبوونی كردن و داوای كرد، ئەو ئامادەكارییانەی پێویستە تەواوی بكەن و ئامادەیی سەرۆكایەتی زانكۆشی نیشاندا بۆ هەر كارێك، كە لەو بارەوە پێویست

ڤیستیڤاڵی ساڵانەی زانستی و كەلتوری و هونەری زانكۆی هەڵەبجە لە رۆژی 7/5/2023 لە كەمپی زانكۆی هەڵەبجە چالاكییەكانی دەستپێدەكات، كە خۆی لە چەندین نمایشی جۆراوجۆر دەبینێتەوە.ە.

225241

لەسەر راسپاردە و پێشنیازی پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، زانكۆكە كار بۆ دامەزراندنی سەنتەرێكی تایبەت بە جینۆساید دەكات.

ئەو پێشنیاز و راسپاردەی سەرۆكی زانكۆ لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بوو لەگەڵ لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە، كە رۆژی ٣-٤-٢٠٢٣، لەهۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، کە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی بەشداربوون بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكە كرد، بۆ ئەو کارانەی لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامیانداوەو گفتوگۆشیانکرد دەربارەی ئیشوکارو داتاکان و دیکۆمێنتەکان، كە لە وێبسایتێكی تایبەت دانراون و پلان و بەرنامەی داهاتووی لیژنەکەش خرایەڕوو.

 

هەر لەكۆبوونەوەكە سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوەشکردەوە پڕۆژەکە زۆر گرنگ و پڕبەهایە ‌و یەکەمین پڕۆژەیە لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق تایبەت بێت بەپڕۆژەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی گەلی کورد و بەتایبەت بەجینۆسایدی هەڵەبجە و داوای لەسەرۆک و ئەندامانی لیژنە كرد، چۆن پێشتر بەدڵسۆزی کاریان کردووە بەهەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوامبن تازۆرترین زانیاری و دیکۆمێنت بخەنە ماڵپەڕی ئەرشیفی دیجیتاڵی.

هەروەها وتیشی: وەک سەرۆکایەتی زانکۆ ئەم پڕۆژەیە بەیەکێک لەپڕۆژە هەرە گرنگەکان دادەنێین و یەکێکە لەکارە بنەڕەتی و سەرەکی و زانستییەکانی زانکۆی هەڵەبجە و هەرپێویستییەکیش هەبێت وەک سەرۆکایەتی زانکۆ دابینیدەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکە، هەروەک هیواشی خواست ئەم پڕۆژەیە ببێتە بناغەی دانانی سەنتەرێکی ئەرشیفی جینۆساید ، کە زانکۆی هەڵەبجە لەداهاتوودا ڕایبگەیەنێت تایبەت بێت بەکەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە.

 

بەشی زانستە گشتییەكان لە كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی هەڵەبجە دەكرێتەوەو بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2023 بۆ 2024 خوێندكار وەردەگرێت.

بەپێی فەرمانی زانكۆیی ژمارە 1180 لە رێككەوتنی 3/4/2023 بەشی زانستە گشتییەكان لە كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2023 بۆ 2024 دەكرێتەوەو لە هەمان ساڵدا خوێندكار وەردەگرێت.

HALABJA

بەشەكە بەنووسراوی بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ژمارە 14/5/618 لە 14/2/2023، تایبەت بە ناردنی پرۆپۆزڵی كردنەوەی بەشی زانستە گشتییەكان لە كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی هەڵەبجە ، پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری / بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین ژمارە 5141 لە 26/3/2023) بڕیاردراوە بە كردنەوەی بەشی زانستە گشتییەكان لە كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024.

فەرمانی زانكۆیی كردنەوەی بەشی زانستە گشتییەكان لە زانكۆی هەڵەبجە

dms_3161c9f4-3585-4d12-a732-1efe8e31a2b8_418cacbf-0264-4e4b-a73f-d9a4504ae42a-1

یاریدەدەرێتی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، خوازیارانی خوێندنی ماستەر لەوبوارانەی لەخوارەوەدا ئاماژەیان پێکراوە ئاگاداردەکات دەتوانن فۆڕمی داواکاری پێشکەش بکەن بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی دانراوە بۆ کێبڕکێی کورسی خوێندن تاسوودمەندببن.

ڕۆژی چوارشەم ٢٩-٣-٢٠٢٣، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێز د.ئارام محمد قادر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند لەڕۆژی یەک شەم ٢-٤ پێشکەشکرد دەستپێدەکات تا ١٨-٥ بەردەوام دەبێت و ڕۆژی ٢٩-٥ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت و پڕۆسەی خوێندنیش لەمانگی ٩ی ٢٠٢٣دادەبێت و ٦٠٠٠ شەش هەزار کورسی بۆ دبلۆم و دبلۆمی باڵاو ماستەرو دکتۆرا تەرخانکراوە.

پلانى زانکۆى هەڵەبجە

کرێی خوێندنی پەسەندکراو

ژمارە بیست و یەک (وەشانی ١ی بەرگی ٨ی ساڵی ٢٠٢٣)ی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکرایەوە.

ئەم ژمارەیە ١٦ توێژینەوەی جیاوازی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتووە لە بابەتەکانی (زمان، ئەدەب، هونەر، ڕاگەیاندن، جوگرافیا، مێژوو، شوێنەوار، پەروەردە و دەروونزانی، فیق، شەریعە، کۆمەڵناسی، یاسا).
گۆڤاری زانكۆی هەڵەبجە ماوەی (٨) ساڵە لەلایەن زانكۆی هەڵەبجەوە بڵاودەکرێتەوەو یەكێكە لەگۆڤارە زانستییە ئەكادیمییەكان و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە مۆڵەتی پێدراوە.  گۆڤارەكە لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئیندێكس كراوەو خاوەنی (DOI) و (ISSN)ی تایبەتی خۆیەتی.
بۆ بینینی سەرجەم توێژینەوەکانی ئەم ژمارەیە کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:
https://huj.uoh.edu.iq/index.php/HUJ/issue/view/n21

IMG-20230401-WA0000

لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ مەبەستی دروست کردنی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی جیهاندا، زانکۆی هەڵەبجە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتنی لەگەڵ زانکۆی ئێڤۆرا لە وڵاتی پرتوگال واژۆ کرد.

یاداشتنامەکە لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر مەهاباد کامیل عەبدوڵا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو بەڕێز پرۆفیسۆر پاولۆ کواریسما جێگری سەرۆکی زانکۆی ئێڤۆرا بۆ توێژینەوەو داهێنان و بەنێودەوڵەتیکردن واژۆ کرا بەشێوەی ئۆنلاین.

لە خاڵە گرنگەکانی ناو یاداشتنامەکە بەشێوەیەکی گشتی بریتین لە پەرەپێدانی پرۆژەی توێژینەوەی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی مامۆستاو تویژەر و خوێندکار، ڕێکخستنی خول و وۆرکشۆپ و سیمینار، ئاڵوگۆڕی سەرچاوەو کتێب و بابەتی ناو کتێبخانەو بڵاوکراوەکان، ئەنجامدانی پرۆگرامی هاوبەشی ماستەر و دکتۆرا.

یاداشتنامەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە، لە چوارچێوەی ئەو نەخشەڕێگایەدا ئەنجامدراوە کە زانکۆی هەڵەبجە هەیەتی بۆ دروست کردنی پردێکی ئەکادیمی و زانستی لەگەڵ زانکۆ ناسراوەکانی ئەوروپا کە مامۆستایان و توێژەران و خوێندکاران دەتوانن لێی سودمەندبن.

زانکۆی ئێڤۆرا یەکێکە لە زانکۆ ئەوروپییە بەشداربووەکانی پرۆژەی ئەپڕەیز و خاوەنی ٨٠٠٠ خوێندکار و ١٥٠٠ خوێندکاری نێودەوڵەتی و ٦٧٠ ستافی ئەکادیمی و پرۆگرامی ماستەرو دکتۆرا لەچەندین بواری جیاوازدا.

chevron-down