خولێكی راهێنانی فریاگوزاری بۆ ڕووداوە نەخوازراوە سرووشتییەکان لە زانكۆی هەڵەبجە كرایەوە، ئەوەش بە ئامانجی دروستكردنی تیمێكی تایبەت بۆ ئەو بوارانە.

دوابەدوای ئەو ڕووداوە سروشتییانەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویانداو بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکان و وشیارکردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٥١١١)ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی، لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی خولێكی ڕاهێنان بۆ تیمێکی فریاگوزاری سەرەتایی لەناو زانکۆو بەشەناوخۆییەکاندا بۆ حاڵەتی نەخوازراوی سروشتی وەک (ئاگر کەوتنەوە ، بوومەلەرزە، لافاو ) و چۆنێتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ ڕووداوە نەخوازراوەکاندا کرایەوە.

خولەكە رۆژی ۹ی ٥ی ۲۰۲۳ لەهۆڵی کتێبخانەی زانکۆی هەڵەبجە، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە فەرمانبەران و خوێندکاران و بەڕێوەبەرایەتییەکان لەلایەن هەردوو موقەدەم زەردەشت جەمال لە پەیمانگای بەرگری شارستانی هەولێر و ڕائد زانیار مەجید لەبەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، كە تێیدا باس لە حاڵەتی سروشتی ئاگرکەوتنەوە و هۆکارو ڕەگەزەکانی ئاگر کەوتنەوە کرا، هەروەها پاش کەوتنەوەی ئاگرەکە چی بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەووردی بۆ هەمووان ڕوونکرایەوە .

پاشان باس لە ڕووداوەکانی بوومەلەرزەو لافاو کرا، کە پێویستە چۆن بتوانین خۆمان و دەورووبەرمان بپارێزین لەکاتی ڕوودانی بوومەلەرزەو لافاو ، وە چی بکرێت بۆ ئەوەی کەمترین زیانمان بەربکەوێت .

بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە رۆژی یەك شەممە ٧-٥-٢٠٢٣ سێیەمین ڤیستڤاڵی زانستی و كەلتوری و هونەری ساڵانەی زانكۆی هەڵەبجە بە دروشمی “خوێندكاران وەبەرهێنان لە وزە و داهێنانەكانیاندا دەكەن” بەرێوەچوو.

ڤیستیڤاڵ بەئامادەبوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ابوبکر، پارێزگاری سلێمانی و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەو ئاسۆس عەلی، لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزووری(ی.ن.ک)و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرو ڕێکخراو کەسایەتی پارێزگای هەڵەبجەو میوانانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ  بەچەند ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتەی زانکۆو ڤیستیڤاڵی پێشکەشکرد سەرەڕای بەخێرهێنانی میوانان ئاماژەی بەتواناو لێهاتووی خوێندکاران کردو داوایکرد هەموان هاوکاربن بۆ بەگەڕخستنی توانای خوێندکاران تاسوود لەتواناکانیان وەربگرین. ڕوونیشیکردەوە ئەمجۆرە ڤیستیڤاڵ و چالاکیانە هاندەرە بۆ درووستکردنی کێبڕکێ لەنێوان خوێندکاران بۆ درووستکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆخۆیان….پاشان چەند گۆرانیەک لەلایەن گۆرانیبێژ(بۆکان هەورامی)پێشکەش بەئامادەبووانکرا، دواتر نمایشی جل و بەرگی کوردی ناوچەجیاوازەکان کرا لەلایەن (H L)دیزاین، پاشان لەلایەن گرووپی هەڵپەڕکێی ئەستێرەو بەگۆرانیەکانی(پێشڕەو هەورامی)چەند پارچە هەڵپەرکێیەک نمایشکرا… دواتر ئامادەبووان سەردانی کارو چالاکیە زانستی و کلتوریەکانی ناوزانکۆیان کرد.. دوای نیوەڕۆش بەدەنگی(پێشڕەو هەورامی)و هەڵپەڕکێی کوڕان و کچان ڤێستیڤاڵ بەردەوامی هەبوو تاکاتژمێر پێنج.

یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی و ئەكادیمی هەورامانناسی لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرێوەچوو، كە بە هاوبەشی لەلایەن هەرسێ‌ زانكۆی كوردستان/ سنە، زانكیۆی هەڵەبجە و زانكۆی سلێمانی رێكخرابوو.

كۆنفرانسەكە لە رۆژانی ٣ و ٤ ی ئایاری ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، كە مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە بە چەند توێژینەوەیەكی تایبەت لەبارەی هەورامانەوە بەشدارییان كردبوو، ئەمە جگە لە پێشكەشكردنی وتارێكی تایبەت لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەشداری شاندێكی زانكۆكە لە كۆنفرانسەكەدا، كە بەرێز دكتۆر ئەحمەد رەشید میرە راگری كۆلیژی پەروەردەی شارەزوور سەرۆكایەتی دەكرد.

زانکۆی کوردستان/ سنە، زانكۆی هەڵەبجە، زانكۆی سلێمانی لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەکانیاندا کۆنفرانسە زانستییەكەیان بۆ ناساندنی هەورامان لەبوارە زانستی و كەلتوری و كۆمەڵایەتی و هونەرییە جیاوازەکاندا كۆنفرانسەكەیان رێكخستبوو، كە لەماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسدا بە 22 پانێڵ 93 توێژینەوە لەو بوارانە پێشكەشكرا.

کۆنفرانس زانستی هەورامانناسی بە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس دەستی پێکرد، كە هەر لە ئاهەنگەکەدا جگە لە وتاری سەرۆکی زانکۆی کوردستان/ سنە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، وتاری پارێزگاری سنە و سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی زانکۆی سنە پێشكەشكرا.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە وتارەكەیدا دوای بەخێرهێنانی میوانە بەرێزەكانی كۆنفرانس، هیوای خواست كۆنفرانسەكە ببێتە بەردەوامی كارە پێكەوەییەكانی زانكۆی كوردستان و زانكۆی هەڵەبجەو زانكۆكانی تری هەردوو وڵات، هەروەها دەستپێشخەری زانكۆشی نیشاندا، كە دووەمین كۆنفرانسی هەورامانناسی لە ساڵی داهاتوو لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەبچێت، دەستخۆشی لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەكە كرد و جەختیكردەوە، ئەمە هەنگاوێكی باش دەبێت بۆ پێكەوەبەستن و كاری هاوبەشی تر لەنێوان زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی كوردستان.

هاوكات لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانسدا چەندین بابەتی زانستی لە بارەی مێژوو و کلتورو ئەدەبیاتی هەورامان پێشکەش کرا، لەگەڵ ئەوەش دوو بەرگی کتێبی هەورامان ناسێنرا، كە لەسەر ئەركی كۆنفرانس چاپكرابوون.

دواتر لەسێ هۆڵی جیاوازدا و لە هەر لە رۆژی یەكەمدا بە 9 پانێڵ بۆ چەند توێژینەوەیەكی جیاواز بە چەند سیمینارێك پێشكەشكراو توێژەران بە كورتی ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان خستەڕوو.

هەروەها لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەكەدا بە چەند پانێلێكی تر ناوەڕۆكی تەواوی توێژینەوەكانی تر لەلایەن توێژەران خرایەڕوو، كە هەر لەو پانێڵەدا مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان بۆ ئامادەبووان باسكرد.

لەکۆتایدا بە ئاهەنگێك و خوێندنەوەی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانس چەند چالاکییەكی تری هونەری پەردە لەسەر چالاكییەكانی یەكەمین كۆنفرانسی زانستی و ئەكادیمی هەورامانناسی لە شاری سنە دادرایەوە.

کلیک لێرە بکەن بۆ بینینی سایتی كۆنفرانسی زانستی هەورامانناسی

ڕۆژی چوارشەممە ٣-٥-٢٠٢٣  سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) بەئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە پێشوزیکرد لەهەڤاڵان، جوتیار نوری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان، ئاسۆس عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور، لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ژمارەیەک لە جێگران و کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزووری ی.ن.ک ، سەردانی ناوبراوان بەمەبەستی گفتوگۆو پشتگیریکردن لەهەوڵەکانی زانکۆی هەڵەبجەو سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆبوو بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بواری خوێندنی باڵا لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣-٥-٢٠٢٣ بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەئامادەبونی بەڕێز(م..ئاریان علی حامد)سەرۆکی بەشی جوگرافیا، پێشوازیکرد لە بەڕێز (د.کانیاو رفعت غفار  ) ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە، سەردانی ناوبراو و کۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بەمەبەستی ئاڵگۆڕی زانستی و ئەكادیمی و هاوكاری و وپێكەوە كاركردن بوو لە پێناو بەرەپێشچونی كاری زانستی و خزمەتکردن بەبواری ئەکادیمی لە نێوان هەردوو لا بەشێوەیەک جێگەی ڕەزامەندی و سوودبێت بۆ خوێندکاران و هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجەو ناوچەکانیتری کوردستان، ناوبراوان هاوڕابوون لەسەرکاری پێکەوەیی و هاوکاریکردن لەنێوان هەردوو دامەزراوەکەدا.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ٣-٥-٢٠٢٣ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان کارەکانى کۆنفرانسى نێودەوڵەتى هەورامانناسى بەهاوبەشى زانکۆى هەڵەبجەو زانکۆى کوردستان دەستیپێکرد. بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر( مهاباد کامل عەبدوڵا ) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە وتارێکى پێشکەشکردو خۆشحاڵى دەربڕى بەئەنجامدانى کۆنفرانس و هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووان خواست

زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، زانکۆی هه‌ڵه‌بجه لە باشووری كوردستان، پارێزگاری کوردستان و ڕێکخراو‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پلاندانانی کوردستان كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامانناسی ئەنجامدەدەن.. كۆنفرانسەكە لە رۆژانی ٣-٤ /٢٠٢٣/٥ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرێوەدەچێت، كە تێیدا چەند چالاكییەكی تایبەت و خستنەڕووی چەند وێژینەوەیەك لەبارەی هەورامانەوە ئەنجامدەدرێت.

کلیک لێرە بکەن بۆ بینینی تەواوی بەرنامەی كاری كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامانناسی..

بەدروشمى ” بەرەو کۆنفرانسى سەرتاسەرى پێداچونەوە و پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن و بەستنەوەیان بە بازاڕى کارەوە ” بە سەرپەرشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دووەمین کۆبونەوەی راگر و سەرۆکى بەشەکانى پەروەردەى وەرزشى لە زانکۆکانى کوردستان لە زانکۆى هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێ شەمە ڕێکەوتى (2023/5/2) د. ئاکۆ ئیبراھیم فەقی ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە بە نوێنەرایەتی دکتۆر توانا نەجەف محمد خان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی و سەرپەرشتیاری پێداچونەوە بە پرۆگرامی کۆلێجەکانی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆکانى کوردستان سەرپەرشتی دووەمین کۆبۆنەوەی کرد.

لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا دکتۆر ئاکۆ ئیبراھیم فەقی ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە پاڵپشت بە کۆبۆنەوەی یەکەم سێ تەوەری یەکخستنی بابەتەکان بە ئاراستەی بازاری کار و کردنەوەی بەشی نوێ لە کۆلێجەکانی پەروەردەی وەرزش و پرسی ڕێکخستنی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆ بە جۆرێک لە ئاست و پێگەی ناوی وەزارت و زانکۆکان بێت دەستنیشانکرد.

دوای زیاتر لەپێنج کاتژمێر گفتوگۆ و پێداچونەوە بە پڕۆگرامی بەشی پەروەردەی وەرزش لەسەرجەم کۆلێجەکان لە سەر بابەتەکانی بەشی پەروەردەی وەرزش گەیشتنە ڕێکەوتن.

سەبارەت بە کردنەوەی بەشی نوێ بریاڕ درا کە بە پێی بازاڕی کار و پێداویستی زانکۆ و ناوچەکە و بوونی ستاف و تاقیگە کۆلێج و زانکۆکان سەربەست بن لە کردنەوەی ئەو بەشانە.

سەبارەت بە چالاکی وەرزشی زانکۆکان بریار درا کە چالاکیە وەرزشییەکان ڕێکخراو بێت و زۆرترین خوێندکار تێدا بەشدار بێت.

لە کۆتای کۆبونەوەکەدا بریاڕدرا کە کۆنوسی کۆبۆنەوەی ئەنجامدراو بە ھاوپێچی بابەتەکان لە ھەر ھەشت سمستەردا ئاراستەی کۆلێجەکانی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی سەرجەم زانکۆکان بکرێت بەمەبەستی پێداچونەوە و پەسەند کردنی.

زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، زانکۆی هه‌ڵه‌بجه لە باشووری كوردستان، پارێزگاری کوردستان و ڕێکخراو‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پلاندانانی کوردستان كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامانناسی ئەنجامدەدەن.

كۆنفرانسەكە لە رۆژانی ٣-٤ /٢٠٢٣/٥ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرێوەدەچێت، كە تێیدا چەند چالاكییەكی تایبەت و خستنەڕووی چەند توێژینەوەیەك لەبارەی هەورامانەوە ئەنجامدەدرێت.

 کلیک لێرە بکەن بۆ بینینی تەواوی بەرنامەی كاری كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامانناسی.

زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، زانکۆی هه‌ڵه‌بجه لە باشووری كوردستان، پارێزگاری کوردستان و ڕێکخراو‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پلاندانانی کوردستان كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامانناسی ئەنجامدەدەن.

دەربارەی کۆنفرانس
هه‌ورامان ناوچه‌یه‌که له کوردستانی ئێران و عێراقدا، که به هۆی پێکهاته تایبه‌ته‌کانی له بواری زه‌وین‌ناسی، جوگرافی، مێژوو، ته‌لار‌سازی، فه‌رهه‌نگی و هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌ی دیکه، به‌رده‌وام جێگه‌ی سه‌رنج و ئاماژه‌ی توێژه‌ران له بواره جیاوازه‌کاندا بووه و ده‌بێت.

گه‌رچی تا ئێستا توێژینه‌وه‌ی به‌رفراوان سه‌باره‌ت به‌م خه‌زێنه زانستی و فه‌رهه‌نگییه‌ی وڵاتی ئێران و بگره هه‌موو مرۆڤایه‌تی، به‌ئه‌نجام ‌گه‌یشتووه؛ به‌ڵام هێشتا تا گه‌یشتن به ئاستێکی پێویست و زانستی، هه‌نگاوی زۆر ماوه بهاوێژرێت.

هه‌ورامان به ڕووبه‌ری زۆرتر له ٤٠٠ هه‌زار هێکتار و زۆرتر له ٧٠٠ گوند، له سنووری ئێران و عێراقدا هه‌ڵکه‌وتووه و پانتاییه‌کی به‌ربڵاوی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، و هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقی له‌خۆ گرتووه.

له ساڵی ١٣٩٩ هه‌تاوی، “به‌رژه‌وه‌نی فه‌رهه‌نگیی هه‌ورامان/ اورامانات” وه‌کوو بیست‌ و شه‌شه‌مین میراتی جیهانیی ئێران له لایه‌ن یۆنسکۆ تۆماری جیهانی کرا و ئه‌م ڕووداوه گرنگیی لێکدانه‌وه‌ و ناسینی زانستیی و وردبینانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌‌‌ی زۆرتر کردوه‌ته‌وه.

زانکۆی کوردستان، زانکۆی هه‌ڵه‌بجه، پارێزگاریی کوردستان و ڕێکخراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پلاندانانی کوردستان له پێناوی جێبه‌جێکردنی ئه‌م ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی خۆیدا و هه‌روه‌ها به ئاماژه‌دان به هۆکاره‌کانی سه‌ره‌وه، بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کۆنفرانسه نێونه‌ته‌وییه‌ی داوه که گرنگترین ئامانجه‌کانی بریتیین له:
ئامانجه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفرانس:
پێشکه‌شکردنی نوێترین ده‌ستکه‌وته زانستی و توێژینه‌وه‌ییه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ورامان
پێکهێنانی به‌ستێنه زانستییه‌کانی ناسینی هه‌ورامان
پێکهێنانی به‌ستێنی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌هێزکردنی بواره‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی پایه‌‌دار له ڕێگای ناسینی کۆمه‌ڵگه خۆجێیه‌کان
ڕێکخستنی تۆڕی نێو‌نه‌ته‌وه‌یی توێژه‌رانی بواری هه‌ورامان‌ناسی
پێکهێنانی هاوگرتوویی له ئاستی ناوچه‌یی و نێو‌نه‌ته‌وه‌ییدا به مه‌به‌ستی پلاندانان و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌که له ڕوانگه‌یه‌کی پایه‌داره‌وه
هه‌ڵسه‌نگاندنی پاشهاته‌کانی تۆماری جیهانیی هه‌ورامان له چوارچێوه‌ی داهاتووتوێژینه‌وه‌دا
ناسینی تایبه‌تمه‌ندییه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه خۆجێیه‌کان و په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شدارییه‌کان

food_flyer_31

دامەزراوەیەكی گەورەی بەریتانی دان بە بڕوانامەكانی بەشە جیاوازەكانی زانكۆی هەڵەبجەدا دەنێت، كە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەڵگرانی بڕوانامەی زانكۆكە هەلی خوێندن، یان كار لە بەریتانیا بەئاسانی بەدەستبهێنن.

دامەزراوەی نیشتمانی بەریتانیا (ECCTIS)، كە تایبەتە بە دانپیدانان و هاوتاکردنی نەو بڕوانامانەی، له زانکوکانی وڵاتانی جیهان بەدەستدەهێنرێن، بە نووسراوێكی فەرمی دانی ناوە بە زانكۆی هەڵەبجە و ناوی زانكۆكەشی زیادكردووە بۆ داتابەیسی زانکۆ دانپێدانراوەكانی.

بەم هەنگاوەی دامەزراوە بەریتانییەكە و داننان بە زانكۆی هەڵەبجە هەنگاوێكی تر دەنرێت بۆ ئەوەی زانكۆی هەڵەبجە بە تەواوی ببێتە زانكۆیەكی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی جیهان بڕوانامەی بەشەكانی باوەڕپێكراو بێت.

گرنگی ئەم دانپێدانانە لەوەدایه، هەر زانكۆیەك لەلایەن ئەو دامەزراوە بەریتانییە دانی پێدانرابێت، هەڵگرانی بڕوانامەی ئەو زانكۆیە، دەتوانن لە تەواوی زانكۆكانی بەریتانیا بۆ خوێندنی باڵا بڕوانامەكانیان بەكاریبهێنن و كورسی خوێندن بەدەستبهێنن، هەروەها دەشتوانن لە رێگەی بڕوانامەكانیان هەلی كار لە دامەزراوەكانی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنن.

HALABJA110

chevron-down