هاوپۆل: هەواڵەکان

مامۆستایەکی زانکۆی ھەڵەبجە دوو توێژینەوەی وەک باشترین ١٠ توێژینەوە دیاریکرا

مامۆستا ھونەر فەرید حمەعلی سەرۆک بەش و مامۆستا لەبەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە، لە چوارەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان، کە رێکخراوی (کەیساین) ساڵانە ھەلدەستێت بە ئەنجامدانی، دوو توێژینەوەی وەک باشترین ١٠ توێژینەوە ی ساڵی ٢٠٢٠ دیاریکران. شایانی باسە زیاتر لە ٤٥٠ توێژینەوە ھەلسەنگاندنیان بۆ کرابوو و وە ٨٤٢ توێژەر بەشداریان کردبوو.   ژمارەی بینین: 0

لەژێر دروشمی (ھەڵەبجە ژیانەوەو بەردەوامی) زانکۆی ھەڵەبجە یادی سی و سێیەمین ساڵرۆژی کیمیابارانی ھەڵەبجە دەکاتەوە

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە ھۆڵی کتێبخانەی زانکۆی ھەلەبجە بە ئامادەبوونی پ.ی.د مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ھەڵەبجە و د.کاوە جمال ڕەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی و د. محمد علی حسین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری زانستی و بەڕێز بەختیار جمیل بەرپرسی ڕێکخستنی زانکۆ و پەیمانگاکان و […]

زانکۆی ھەڵەبجە پێشوازی دەکات لە سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی ٣ بە ئامادەبونی پ.ی.د.مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ھەڵەبجە ، پێشوازیان کرد لە ئاغای مەھدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و وفدی یاوەری . سەرەتا سەرۆکی زانکۆ زۆر بەگەرمی بەخێرھاتنی بەڕێزیان و وەفدەکەیانی کرد بۆ سەردانەکەیان ، پاشان سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی ھەڵەبجەی بە بەڕێزیانی […]

مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاری شارستانی توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەشی لەیەکێک لە هەرە باشترین گۆڤارە ئەندازیاریەکانی سەر ئاستی جیهان کە خاوەنی فاکتەری کاریگەری 7.635 ە بڵاو دەکاتەوە

بەڕێز ( ڕابەرحمەامین فرج) مامۆستا لەبەشی ئەندازیاری شارستانی توێژینەوەیەکی بەنرخی هاوبەشی لەیەکێک لەهەر باشترین گۆڤارە ئەندازیاریەکانی جیهان بەناوی (Composite Part B Engineering)کە خاوەنی فاکتەری کاریگەری 7.635 ەو سەربە دەزگای چاپی نێودەوڵەتی Elsevier ە. بۆ بینینی توێژینەوەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S135983682100161X ژمارەی بینین: 0

زانکۆی هەڵەبجە لە ڕۆژی جیهانی ژنان پانێلێک ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ (٢٠٢١/٣/٩) لە هۆڵی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێج بە هاوکاری بەشی چالاکیەکانی ڕێکخراوی چاودێری میدیایی کوردی پانێلێکی ڕەخنەیی هاوبەشیان بە ناونیشانی(جیاکاری جەندەری و ڕەنگدانەوەی لە میدیای کوردیدا ئەنجامدا. دەستپێکی پانێلەکە بە خوێندنەوەی ووتارێک لە لایەن(د.مهاباد کامل عبدللە)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە دەستیپێکردو باسی لە ڕۆڵی هەندێ لە میدیای کوردی کرد کە گرنگی بە لایەنە ژنیەتەکانی […]

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕۆژی جیهانی ژنان گوڵ ده‌به‌خشێته‌ خانمانی فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانی زانكۆ

٨ی مارس ڕۆژی جیھانی ژنان . د. مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە بەھاوکاری کۆمەڵەی خوێندکاران لقی ھەڵەبجە لە ڕۆژی جیھای ژناندا گوڵی بە خشییە خانمانی فەرمانبەر و خوێندکارانی ناو کەمپی زانکۆ و ھەردوو کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان و کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت ، ھەروەھا پێرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە سەرجەم خانمان کرد و ھیوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ […]

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی جیهانی ژنان و خانمان به‌رز ڕاده‌گرێت

8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان و خانمان . سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبونی د.مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە و مامۆستا بەختیار جمیل ئەحمەد لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی زانکۆ و پەیمانگاکان و د.کارزان عبداللە ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ھەڵەبجە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانکۆی ھەڵەبجە كۆلێجی یاساو كارگێری به‌هاوكاری […]

زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی جیهان –سلێمانی بەهاوكاری ناوەندی كاروباری یاسایی (ی.ن.ك) سیمپۆزیۆمێكی ناوخۆیی ئەنجامدا

ئەمڕو ڕۆژی چوارشەممە 3-3-2021 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی مستەفا زەڵمی بەئامادەبوونی هەڤاڵان (تەلار لەتیف و سەرکەوت زەکی و سالار عمر و فەوزیە نەزیف) ئەندامانی سەركردایەتی (ی.ن.ك) و ( د.مهاباد كامل عبداللە ) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و (د. بەمۆ پەروێز عزیز) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و جێگری سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بۆ كاروباری خوێندكاران و راگرانی […]

بەشی باخچەی منداڵانی کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ (دووشەمە ١ / ٣ / ٢٠٢١)، بەشی باخچەی منداڵانی کۆلێژ، وۆرکشۆپێکی زانستیی بەناونیشانی (لێکەوتەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا) ئەنجامدا، بەم ناونیشانانەی خوارەوە، سێ سیمیناری لەخۆگرتبوو: ۱- ڕەهەندە مەعریفییەکانی جیهانی پۆست کۆرۆنا لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە، لەلایەن بەڕێز (م.ی میهرەبان حسێن ساڵح)ەوە پێشکەشکرا. ۲- دەرهاویشتە نێگەتیڤەکانی پەتای کۆرۆنا (کۆڤید19) لە سەر درووشمە ئاینیەکان، لەلایەن بەڕێز (م.ی […]