زانکۆی هەڵەبجە بۆ خزمەتکردن بە زانست و زانستخوازیی بەردەوامە لەهەنگاونان و کردنەوەی بەشی نوێ، بەجۆرێک لەگەڵ بازاڕی کارو سەردەم بگونجێت و خوێندکار بەشێوەیەکی ئەکادیمی پێبگەیەنێت تالەبازاڕی کاردا خاوەن پێگەی خۆی بێت. پاڵپشت بەنوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین ژمارە (٢٠٦٨١) لەڕێکەوتی ١٩ی١٠ی٢٠٢٣ تایبەت بەڕەزامەندیان لەسەر کردنەوەی بەشی (پەروەردەی تایبەت) لە کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور؛ ئاماژە بە فەرمانی زانکۆیمان ژمارە(٤١٤١) لە ڕێکەوتی ٢٤ی١٠ی٢٠٢٣، بڕیاردرا بەکردنەوەی بەشی ناوبراو، ئەمەش هەنگاوێکیتری ئەکادیمیە کە بە هەوڵی بەڕێز( پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆمان و بۆ زیاتر خزمەتکردنە بە خوێندنکاران و خوێندنی باڵا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

Img 20231024 205618 132

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە ٢٣ی١٠ی٢٠٢٣ لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی بەخشینی بروانامەی خولی راهێنانی ICT and Modern Academic Tools بەرێوەچوو. خولەکە بەسەرپەرشتی بەرێز سەرۆکی زانکۆ ( پ. د. مهاباد کامل عەبدوڵا)، زانکۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە نێوان ٩/٢٥-٢٠٢٣/١٠/٢٣ لە زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکەلە ووتەیەکدا بەرێز (پ. د مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگی خولەکە و بابەتەکانی کرد. پاشان (د .محمد سابیر) سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە ووتەیەکدا باسی لە چالاکیەکانی دامەزراوەکە و پەیوەندیەکانی لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە و گرنگی ئەمجۆرە خولانە کرد. پاشان بروانامەکان بەخشرا بەبەشداربووان.

خولەکە لە لایەن (م. باوەڕ محمد فرج) وترایەوە، کە لە ماوەی چوار هەفتە و بە شێوەی دوو گروپ بەرێوەچوو، هەر گروپێک ٢ هەفتە(هەفتەی دوو رۆژ) ڕاهێنانی چڕ و پڕی وەرگرت لە بواری نوێترین ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا بۆ فێربوون و فێرکردن هەروەها بەرەوپێشبردنی توانای ئەکادیمی. تەوەرێکی پرۆگرامەکان بریتی بوون لە ئامرازە ئەکادیمیە مۆدێرنەکان. بە گشتی بەشداربووان دوای بەشداریکردن لەم خولەدا ئاشنا کران بە بەرنامەکانی گۆگل G-Suite و نوێترین بەرنامەکان بۆ دروستکردنی سیمینار و فۆرم. هەروەها ئاشنا کران بەبەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە پرۆسەی فێرکردندا، وەک (چات جیپیتی، بارد، و چەندان ئامرازی ژیری دەستکردی)دیکە باسکران کە بابەتی زانستی رۆژن. لەلایەکی دیکەوە ئاشنا کران بە گۆڤارە زانستیەکان و شێوازی دیاریکردن و هەڵبژاردنی گۆڤارێکی گونجاو بۆ بلاوکردنەوەی توێژینەوە تیایاندا.

زانکۆی هەڵەبجە بڕیارە بە گۆڕانکارییەکی تەکنەلۆژی پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن بکات کە بەڵێنی بەرزکردنەوەی ئەزموونی وانەوتنەوە و فێربوون دەدات. دامەزراوەکە بە فەرمی سیستەمی بەڕێوەبردنی فێربوونی موودڵی بەناوبانگی (LMS) وەرگرتووە بۆ ئاسانکاری ژینگەیەکی پەروەردەیی کاراتر و سەرنجڕاکێشتر.
جێبەجێکردنی موودڵ بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆکە بۆ بەرزکردنەوەی پرۆگرامە ئەکادیمییەکانی و دڵنیابوون لە ئامادەکارییەکی باشی خوێندکارەکانی بۆ ئاستەنگەکانی داهاتوو. ڕەنگدانەوەی خۆبەخشی زانکۆکە بۆ گونجاندن لەگەڵ ڕەوتە پەروەردەییە مۆدێرنەکان و بەڵێنێکە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی فێرکاری ئاست بەرزی جیهانی بۆ هەمووان.
زانکۆی هەڵەبجە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی ئەم گەشتە زانستییە لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێی خوێندن، بە بەهێزکردنی تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی موودڵ و سەرچاوە پەروەردەییە گشتگیرەکان. خوێندکاران و مامۆستایان دەتوانن لە ئێستادا ژینگەیەکی فێربوونی داینامیکیتر و کارلێککارانەتر و دەستڕاگەیشتنتربن بۆ سەرجەم پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی وەک کۆمپیوتەر و مۆبایل (سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس).
لە ئێستادا ناوی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆمان لە پلاتفۆڕمەکەدا تۆمارکراوە هاوتەریب لەگەڵ سەرجەم کۆرسەکانیان بۆ ئەم ساڵی خوێندن، لە ڕێگەی ئیمەیڵی زانکۆییانەوە زانیارییە پێویستەکانی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکەیان بۆ نێردراوە.
بۆ دەستپێکردنی بەکارهێنانی موودڵ لە ‘زانکۆی هەڵەبجە’، تکایە کلیک لە لینکی خوارەوە بکە و پاشان لە چوونەژوورەوە کلیک بکە…
https://moodle.uoh.edu.iq
دەتوانن سوود لە ڤیدیۆکانی هاوپێچ وەرگرن، وە بەرنامەی مودڵ لە موبایلەکانتان داگرن و کاری پێ بکەن.
چۆنیەتی ئەکتیڤکردنی ئەکاونتی موودڵ
How to activate Moodle account
چۆنیەتی بەکار‌هێنانی موودڵ لەسەر مۆبایل
How to use your Moodle account on Mobile
چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆرسەکان
How to manage your courses
بۆ هەر پرسیار و سەرنجێک پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئیمەیڵی ([email protected])

موودل وەک ڕێبازێکی مۆدێرن بۆ پەروەردە و پلاتفۆرمی بەناوبانگی فێربوونی سەرچاوە کراوە، کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەش دەکات کە بۆ سوودگەیاندن بە خوێندکاران و مامۆستایان داڕێژراون. پەیڕەوکردنی ئەم سیستمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پێشخستنی زانکۆی هەڵەبجە، هاوتەریب لەگەڵ ڕەوتە جیهانییەکان لە تەکنەلۆژیای پەروەردەدا.

سودە سەرەکیەکانی بۆ خوێندکاران:
1. دەستگەیشتن لە هەر کاتێکدا، لە هەر شوێنێک: موودڵ 24/7 دەستڕاگەیشتن بە کەرەستە و سەرچاوەکانی کۆرس بۆ خوێندکاران دابین دەکات، دڵنیای دەدات کە دەتوانن بە خێرایی و ئاسانکاری خۆیان فێربن.
2. فێربوونی کارلێککارانە: پلاتفۆرمەکە فێربوونی کارلێککارانە ئاسان دەکات لە ڕێگەی مەکۆی گفتوگۆ، ژووری گفتوگۆ و ئەرکە هاوبەشەکان، پەروەردەکردنی هەستی کۆمەڵایەتی لەنێو خوێندکاراندا.
3. پەیوەندییەکی کارا: خوێندکاران دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ وانەبێژان بکەن، ئەرکەکان پێشکەش بکەن، و فیدباک وەربگرن لەناو پلاتفۆرمەکەدا، ئەمەش پرۆسەی فێربوون ڕێکدەخات.
4. بەدواداچوون بۆ پێشکەوتن: تایبەتمەندییەکانی شوێن پێهەڵگرتنی موودڵ ڕێگە بە خوێندکاران دەدات چاودێری پێشکەوتنەکانیان بکەن و دەستیان بە نمرەکانیان بگات، ئەمەش دڵنیای دەدات کە لە سەرووی ئاستی خوێندنی خۆیانەوە دەمێننەوە.
5. ناوەڕۆکی دەوڵەمەند: وانەبێژان دەتوانن کۆرسەکان بە ناوەڕۆکی مەڵتیمیدیا دەوڵەمەند بکەن، ئەزموونی فێربوون زیاتر سەرنجڕاکێش و داینامیکی دەکات.

سودە سەرەکیەکان بۆ مامۆستایان:
1. بەڕێوەبردنی کۆرسی ئاسانکراو: ئەم پلاتفۆڕمە ، دروستکردن و بەڕێوەبردنی خولەکان ئاسان دەکات، باری کاری کارگێڕی بۆ مامۆستایان کەمدەکاتەوە.
2. ئامرازی هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆر: وانەبێژان دەتوانن کۆمەڵێک ئامرازی هەڵسەنگاندن بەکاربهێنن، لەوانەش کویز و ڕاپرسی، بۆ پێوانەکردنی تێگەیشتنی خوێندکار بە شێوەیەکی کاریگەر.
3. سەرچاوەی ناوەندی: دەتوانرێت هەموو کەرەستە و سەرچاوەکانی کۆرس لە یەک شوێن هەڵبگیرێت، ئەمەش ڕێکخستنی ناوەڕۆکی کارامە بەرەوپێش دەبات.
4. بە خواستی خۆت: ئەم پلاتفۆڕمە زۆر خۆکارانە، ڕێگە بە مامۆستایان دەدات خولەکان بەپێی شێوازی تایبەتی وانەوتنەوەیان و پێداویستی خوێندکارەکانیان بگونجێنن.
5. نمرەی ئۆتۆماتیکی: سیستەمەکە پشتگیری لە نمرەی ئۆتۆماتیکی دەکات بۆ کویز و ئەرکەکان، کە خوێندکاران بە ئاسانی دەتوانن نمرەکانیان لە ئەکاونتەکانیانەوە ببینن.

زانکۆی هەڵەبجە بەشی ئینگلیزی ئێواران پێویستی بە مامۆستای وانەبێژی زمانی ئینگلیزی لە بواری زمانناسی (linguistics) و ئەدەب (literature)هەیە. مەرجەکانی وەرگرتن بریتین لە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە وەتسئاپئ ئەم ژمارەیەوە:

07501157532

یان ئیمەیڵ بنرێن بۆ ئەم ناونیشانە ئەلیکترۆنیە

[email protected]

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱۹ی ۱۰ی ۲۰۲۳، لە هۆڵی مستەفا زەڵمی، مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان بەهاوبەشی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی بەڕێز( پ.د. مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێز (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و چەندین کەسایەتی ئاینی و حیزبی و حکومی و ئیداری شاری هەڵەبجە و شارو شارۆچکەکانی ترو بنەماڵە و کەس و کاری (شێخ عەلی حسامەدین) سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی ( شێخ عەلی حسامەدین نەقشبەندی ڕابەرێکی تەواو و تەواوکار ) ئەنجامدرا .
سەرەتا بەچەند خوولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان هەمووان ساتێک بەبێ دەنگی بە پێوە وەستان، دواتر سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەناوی ئەنجومەنی زانکۆو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەو مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان بەخێرهاتنی ئامادەبوانیکرد.
پاشان وتاری لیژنەی ئامادەکارو سەرپەرشتیار لەلایەن بەڕێز (ئەیوب کۆێخا ڕۆستەم) خوێنرایەوە ، هەروەها وتاری بنەماڵە لەلایەن بەڕێز (شازاد نەقشبەندی) خوێنرایەوە . سیمپۆزیۆم بەشێوەیەکی ئەکادیمی ئاوڕدانەوەیەکبوو لە ژیان و کار و ئاکاری شێخ عەلی حسامەدین و لە دوو پانێڵدا تاوتوێکرا:

پانێڵی یەکەم / لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان : د. شوانە نوری عبداللە / بەڕێوەبەری پانێڵ بۆ هەریەکە لە پانێڵیست :
١. ئاغای سامی دێهقانی بەناونیشانی ( ژیان و بەسەرهاتی شێخ عەلی حسامەدین ) کەتیایدا باسی لە ژیاننامەی شێخ عەلی حسامەدین کرد هەتا وەفات کردنی
٢. د.لهۆن قادر عبدالرحمن بەناونیشانی ( خوێندنەوەیەک بۆ ئەزموونی پەروەردەیی و گەشەی ڕۆحی لە ڕێبازی نەقشبەندیدا ) تیایدا باس لەڕۆڵی پەروەردە کرد لەڕێبازی نەقشبەندیدا
٣. د.نەڤید نەقشبەندی بەناونیشانی (پێشبینیەکانی شێخ عەلی حسامەدین لە ڕووی زانستی و شەرعییەوە ) باسی لە چەکی کەرامەت کرد لە ڕێبازی نەقشبەندیدا

پانێڵی دووەم / لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان : م.هومایون صاحیب بەڕێوەبەری پانێڵ بۆهەریەک لە پانێڵیست :
١. شێخ سۆران نەقشبەندی بەناونیشانی ( شێخ عەلی حسامەدین خۆنەویستی و نەفس بەرزی )
٢. د.ئاوات نەقشبەندی بەناونیشانی ( ڕۆڵی خانەقا گەورەکانی شێخ علی حسامەدین لە ڕێبازی نەقشبەندیدا )
٣. د.فارووق قەرەداخی بەناونیشانی ( شێخ عەلی حسامەدین ژیان و پێگەی کۆمەڵایەتی ) بابەتەکان پێشکەشکران
لەکۆتایی هەر پانێڵێکدا بەگفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبووان و پانێڵیستان کۆتایی بەپانێڵەکان دەهات. لەکۆتایی سیمپۆزیۆمەکەدا خەڵاتی سوپاس و ڕێزلێنانی زانکۆی هەڵەبجە بەخشرایە هەریەک لە توێژەرانی سیمپۆزیۆم، کۆتایی سیمپۆزیۆم بەسەردانی مەزاری (شێخ عەلی حسامەدین) لە باخەکۆن کۆتایهات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی١٠ی٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەرو بەشێک لە فەرمانبەرانی زانکۆ کۆبونەوە.
کۆبونەوە بەمەبەستی ڕێکخستنی دەوامی فەرمانبەران بەشێوەیەکی گونجاو، بەدواداچون بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش وکاری ڕۆژانەو بەتایبەت کاروباری پەیوەندیدار بەخوێندکاران ئەنجامدرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٥ی١٠ی٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)سەردانی بەشەناوخۆییەکانی ناو هەڵەبجەیکردو لەگەڵ بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی بەشەناوخۆییەکان کۆبویەوە، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاسی هەوڵ و ماندووبونی فەرمانبەرانیکرد کەبەپەرۆشی و دڵسۆزییەوەکاردەکەن.
هاوکات، لەچۆنیەتی وەرگرتنی خوێندکاران و کەموکورتی و پێداویستی بەشەناوخۆییەکانی کۆڵیەوەو ڕایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەن تا بتوانن زۆرترین خزمەت بە خوێندکاران بکەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۰ / ۱۰ / ۲۰۲۳ ، بەڕێز (پ.د. مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، سەردانی کۆلێجی پەروەردەی شارەزووریکردو لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ئەحمەد میرە) ڕاگری کۆلێج و سەرۆکبەش و مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە، پێشوازییان لێکرا.
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، لە کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ ستافی وانەبێژی، سوپاسی مامۆستایان و کارمەندانی کۆلێجیکرد، کە پڕۆسەی ساڵی ڕابردووی خوێندنیان بەسەرکەوتوویی بەڕێکردووە و هەروەها گفتوگۆشیان لەسەر پلانی ئەمساڵی خوێندن لەڕووی زانستیی و کارگێڕیی و داراییەوە، ماموستایان و فەرمانبەرانی کۆلێنی ناوبراو سەرنج و داواکاریی و پێداویستییەکانیان ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆ کرد و بەڕێزیشیان بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دا.
پاشان بەڕێزیان سەردانی هۆبەی تۆماری کۆلێجیانکرد، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پڕۆسەی وەرگرتن و کاروباری خوێندکاران.

زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پزیشکانی دەریای ناوەڕاست دەکات

زانکۆی هەڵەبجە بەشدارو پاڵپشتی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵتی پزیشکانی دەریایی ناوەڕاست دەکات، کۆنفڕانس بە بە هەماهەنگی زانکۆی ئیستینیای ئەستەنبوڵ لە شاری ئەنتالیا لە وڵاتی تورکیا ئەنجام دەدرێت.
پێنجەمین کۆنفرانس لە ڕۆژانی ١٤تا١٧ی مانگی١٢ی ٢٠٢٣ لە شاری ئەنتالیا ئەنجام دەدرێت، کۆنفرانسەکە ساڵانەیە کە تێیدا سەدان پزیشک و پسپۆری منداڵان تێدا بەشدارئەبن، بۆ ئەم ساڵ زانکۆی هەڵەبجە بەشدار و پاڵپشتی ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسەیە.

IMG-20231010-WA0000

زانکــۆی هەڵەبجــە لەمــاوەی ئاماژەپێکــراودا، ســەرەڕای بوونــی چەنــد ئاســتەنگێگ وەک پەتــای کررۆنــاو قەیرانــی دارایــی
و نەبوونــی نەختینــەو خەرجنەکردنــی پێشــینەکان ، بــە هەوڵــی ســەرۆکی زانکــۆ و ســەرۆکایەتی زانکــۆ چەنــد کارێکــێ
گرنـگ ئەنجامـدراوە لـە ئەنجامدانـی پـرۆژەی نـوێ و دەسـتپێکردنەوەی چەنـد پرۆژەیەکـی گرنـگ بـۆ زانکـۆکان کـە بەهـۆی
قەیرانـی داراییـەوە کارەکانیـان ڕاگیرابـوو، هەروەهـا جێبەجێکردنـی چەندیـن دەرخسـتەی ڕاسـتەوخۆ بـۆ نۆژەنکردنـەوە و
چاکســازی و دابینکردنــی پێداویســتی بەڕێوەبەرایەتــی و بەشــە ناوخۆییــەکان و کۆلێژەکانــی زانکۆمــان، ئەنجامدانــی ئــەم
کارانــەش ڕۆڵێکــی گرنگیــان دەبێــت لــە کردنــەوەی بەشــی زانســتی نــوێ و و فراوانبوونــی زانکــۆ و باشــر بەڕێوەچوونــی
کاروبـارە کارگێـڕی و زانسـتیەکانی زانکـۆ و دابینکردنـی شـوێنی نیشـتەجێبون و پێداویسـتیەکانی خوێنـدکاران و کـۆی گشـتی
بودجــەی تەرخانکــراو بۆئــەو پــرۆژە و دەرخســتانەی بریتیــە لــە2,978,553,500  وو ملیــارو نــۆ ســەد و حەفتاوهەشــت
ملیـون و پێنـج سـەد و پەنجاوسـێ هـەزار و پێنـج سـەد دینـار کەلـەم خشـتەیەی خـوارەوە ڕوونکراوەتـەوە:

١- پرۆژەکان
لەمـاوەی سـێ سـاڵدا لـە رێككەوتـی٢٠١٩/١٠/١ بـۆ ٢٠٢٢/٩/٣٠، چەندیـن پـرۆژە لـە زانكـۆی هەڵەبجـە ئەنجامـدراون،
كـە سـەرجەمی پـرۆژەكان بـە هەوڵـی خـودی سـەرۆكایەتی زانكـۆی هەڵەبجـە ئەنجامـدراوە، چونكـە لـەو ماوەیـەدا رێگـری
گـەورە هەبـوون بـۆ ئەنجامدانـی پـرۆژەكان، ئەمـە جگـە لـە گرفتـی جیهانـی سـەرهەڵدانی كۆرۆنـاو تەرخاننەكردنـی بودجـە
بـۆ پـرۆژەكانو نەبوونـی پـارەی نەختینـە لـە بانكـەكان.
لـەم بەشـەدا باسـی وردەكاری ئـەو پرۆژانـە دەكەیـن، كـە لـە مـاوەی سـێ سـاڵی رابـردوو لـە زانكـۆی هەڵەبجـە بـە هەوڵـی
ســەرۆكی زانكــۆو ئەندامانــی ئەنجوومەنــی زانكــۆی هەڵەبجــە ئەنجامــدراون، كــە بــە ئەنجامدانــی پــرۆژەكان، زانكۆكــە
هەنـگاوی گـەورەی نـاوە بـەرەو گەشـەكردن فـراوان بـوون، بەتایبەتـی لـە رووی بینـاو كەرەسـتەی لۆجسـتی ، كـە هەمـوو
ئەوانـش دەبێتـە چوارچێـوەی هەوڵـەكان بـۆ باشـركردنی كوالییەتـی خوێنـدن لـە زانكـۆی هەڵەبجـە.
پــڕۆژەکان دابەشــدەبن بەســەر دوو ئاســتدا، کــە ئەوانیــش پــڕۆژە نوێیەکانــن کــە لــە دوای ســاڵی ٢٠١٩وە دەســتپێکراون،
هەروەهــا پــڕۆژە بەردەوامــەکان، کــە ئــەو پڕۆژانــەن پێشــر دەســتبەکاربوون تێیانــدا، بــەاڵم بەهــۆی قەیرانــی داراییــەوە
کارکــردن تێیانــدا وەســتاوە لــە ســاڵی ٢٠٢١ کارەکانــی پــڕۆژەکان دەســتیان پێکردوەتــەوە و ئێســتا زۆربــەی قۆناخەکانیــان
بڕیـوە. لـە مـاوەی ڕابـردوودا بـڕی 2,124,648,500دوو ملیـار و سەدوبیسـت و چـوار ملیـۆن و شـەش سـەد و چـل و هەشـت
هـەزار و پێنـج سـەد دینـار  بـۆ پڕۆژەکانـی زانکـۆ خەرجکـراوە.

prozha1

یەکەم: ئەنجامدانی پرۆژه‌ی نوێ
ئـەم پرۆژانـە بودجەکەیـان لەالیـەن وەزارەتـی داراییـەوە تەرخانکراوە بودجـەی 544,244,500پێنج سـەد و چـل و چوارملیۆن
و دووسـەدوچلو چـوار هـەزار و پێنـج سـەد دینـار سـەرجەم کارەکانـی لـە ئامادەکردنـی تەنـدەرو بانگـەواز و کردنـەوەو
شــیکردنەوەی تەنــدەرو ســپاردن و گرێبەســت و کارە هونــەری و ئەندازیارییەکانــی لەالیــەن زانکۆمانــەوە جێبەجێکــراوە،
پـڕۆژەکان بریتیـن لـە:
١- پرۆژەی (دروســتکردىن بەشــێک لەســیاجى زۆىن (جــى) و ئــاوەرۆى دووبینــاى بەشــەناوخۆیی کــوڕاىن کەمپــى زانکــۆى
هەڵەبجـە( بـە بودجـەى ٩١,٧٤٠,٠٠٠ نـەوەد و یـەک ملیـۆن و حـەوت سـەد و چل هەزار دینـار, لەالیـەن وەزارەىت داراییەوە
تەمویلکـراوە, كـه لهاليـةن کۆمپانیـاى (کێلـێ)وە جێبەجـێ کـراوە, لـە ڕێکـەوىت ٢٠٢٠/١/١٨پرۆژەکـە دەسـتیپێکردووە, لـە
قۆناغـى کۆتایدایـە و لـە ٪٩٥ کارەکاىن تەواوبـووە.

prozha2

٢- پرۆژەی کڕینــى ئامێــرى تاقیگــەکاىن بــەىش ئەندازیــارى شارســتاىن زانکــۆى هەڵەبجــە( بــە بودجــەى )٢٢٤,٠٠٠,٠٠٠
دووسـەد و بیسـت و چـوار ملیـۆن دینـار, لەالیـەن وەزارەىت داراییـەوە تەمویلکـراوە, کۆمپانیـاى (ئەردێـڵ) جێبەجێيکـردووە,
لەڕێکــەوىت ٢٠٢١/١٢/١٢ پرۆژەکــە دەســتیپێکردووە ســەرجەم کارەکاىن تەواوبــووە, تاقیگەیەکــى پێشــکەوتووە گرنگــى
زۆرى هەیــە بــۆ بەرزکردنــەوەى ئاســتى زانســتى خوێنــدکاران و ئەنجامــداىن توێژینــەوەى زانســتى, کردنــەوەى نوســینگەى
ئەندازیــارى راوێــژکارى ئەندازیــارى لەزانکۆمانــدا لەداهاتوویەکــى نزیکــدا.

prozha3

٣- پرۆژەی (دابینکــردىن کەلــو پــەل وپێداویســتى بــۆ دوو بینــاى بەشــەناوخۆیی کــوڕان زانکــۆى هەڵەبجــە) بەبودجــەى
١٤٤,١٠٦,٠٠٠ ســەد و چــل و چــوار ملیــۆن و ســەد و شــەش هــەزار دینــار, لەالیــەن وەزارەىت داراییــەوە تەمویلکــراوە,
کۆمپانیـاى دیـوان هەڵەبجـە جێبەجێيکـردووە, لەریکـەوىت ٢٠٢٢١/٢١/١٢ پرۆژەکـە دەسـتیپێکردووە , سـەرجەم کارەکاىن
تەواوبــووە, یەکێکــە لــە پــرۆژە گرنگــەکان و گرفتــى کێشــەى نێشــتەجێبووىن زیاتــر لــە ٢٠٠ خوێنــدکار چارەســەردەکات.

prozha4

٤- پرۆژەی (دروستکردىن بیناى شوینى نوێژکردن و بنكهی تەندروستى و سەوزکردىن چواردەورى بیناکە) ئەم پرۆژەیە
بەشێوەى خێرخوازى جێبەجێدەکرێت, لەڕێکەوىت ٢٠٢١/١٠/٢٥ پرۆژەکە دەستیپێکردووە و لە قۆناغى کۆتایدایە.

prozha5

٥- پرۆژەی (سەوزکردن و دروستکردىن شۆستەو بڕینى خۆڵى بەردەم بیناى سەرۆکایەىت زانکۆ و دروستکردىن ئاوەڕۆى
بەشەناوخۆیى کوڕان قۆناغى دووەم و سیاجکردىن بەىش پشتەوەى زۆنی -جى- کەمپى زانکۆ بە C.R.B, لەسەر داهاىت
زانکۆى سلێمانی بەبڕى ٨٤,٣٩٨,٥٠٠ هەشتاو چوارملیۆن و سێسەد و نەوەد و هەشت هەزار و پینج سەد دینار.

prozha6

گۆى گشتى بودجەى تەرخانکراو بۆ ئەم پرۆژانە جگە لە پرۆژەى ) دروستکردىن بیناى شوینى نوێژکردن و بنكهی تەندروستى
و سەوزکردىن چواردەورى بیناکە( کە بەشێوەى خێرخوازى جێبەجێدەکرێت بریتیيە لە 544,244,500 پێنج سەدو چل و چوار
ملیۆن و دووسەد و چل و چوار هەزار و پێنج سەد دینار جێبەجێکراوە .
دووەم: پرۆژە بەردەوامەکان
* ئەو پرۆژانه‌ی تەمویلکراون ودەستبەکاربوونەتەوە:
– ئەم پرۆژانەى لای خوارەوة، کە لە ڕێکەوتی٢٠١٣/٥/٢٢ دەستبەکار کردنیان کرابوو, لەالیەن کۆمپانیاى(اکسان)ەوە, بەهۆى
قەیراىن دارایی خەرجنەکردىن پێشینەکان, چەند جارێک کارەکانیان ڕاگیرابوو, پاش تەمویلکردنیان لەساڵى ٢٠٢١ بەبڕی
٣,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠ سێ ملیاردینار, لەالیەن وەزارەىت داراییەوە لەڕێکەوىت ٢٠٢١/٨/٢٦ دەستبەکارکردنیان کراوەتەوە, تا ئێستا
بڕى١,٥٨٠,٤٠٤,٠٠٠ یەک ملیارو پێنج سەد و هەشتا ملیۆن و چوارسەد و چوارهەزاردیناریان وەک پێشینە بۆ خەرجکراوە:
١- پرۆژەی دروستکردىن بیناى بەشەناوخۆییەکان لەڕێکەوىت ٢٠٢١/٨/٢٦ دەستبەکارکردن کراوەتەوە لەپرۆژەکەدا, سەرجەم
کارەکاىن تەواووبووە لەقۆناغى وەرگرتنى سەرەتاییدایە, یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و پێویستەکان و شوێنى نیشتەجێبوون بۆ زیاتر
لە ٣٠٠ خوێندکار دابین دەکات و بۆ ساڵى خوێندىن ٢٠٢٣-٢٠٢٢ خوێندکارى تێدا نیشتەجێدەکرێت

prozha7

٢- پرۆژەی دروستکردىن (بیناى سەنتەرى توێژینەوەى زانستى) لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٨/٢٦ دەستبەکارکردن کراوەتەوە
لەپرۆژەکەداو تا ئێستاش کارکردن بەردەوامە لەپرۆژەکەدا ٪٦٠ى کارەکاىن تەواوبووە, یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و پێویستەکان,
بۆکردنەوەى کۆلێژى پزیشکى لەزانکۆى هەڵەبجە ئەنجامداىن توێژینەوەى زانستى.

prozha8

٣- پرۆژەی (لێداىن دوو بیرى قووڵ و خەزان و تۆڕى ئاوى زانکۆ) لە ڕێکەوتی٢٠٢١/٨/٢٦ دەستبەکارکردن کراوەتەوە
لەپرۆژەکەدا, سەرجەم کارەکاىن تەواووبووە لەقۆناغى وەرگرتنى سەرەتاییدایە, یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و پێویستەکان,
لەئـێستادا زانکۆ سودى لێدەبینێت بۆ دابینکردىن ئاو بۆ بیناى بەشەناوخۆییەکان و بینا و باخچە و سەوزاییەکاىن کەمپى زانکۆ.

prozha9

سـەڕەڕای پڕۆژەکانـی سـەرەوە، دوو لـە پـڕۆژە گرنگەکانـی زانکـۆ کـە پێشـر کاری تێـدا کـراوە و ڕاگیـراوە، لەمسـاڵدا بڕیـاری
دەســتپێکردنەوەی کاریــان دراوە، ئــەو پــرۆژە ڕاگیراوەنــەى خراونەتــە ڕیزبەنــدى پــرۆژە گرنگــەکاىن وەزارەىت پالندانــان
لەبودجــەى ســاڵى ٢٠٢٢ بــۆ دەســتپیکردنەوەیان بەپێــی نووســیراون ژمــارە٢٤٤٢ لــە ڕێکەوتــی ٢٠٢٢/٨/٢٦ بەڕێــز
وەزیــری پلاندانان، پــڕۆژەکان بریتیــن لــە:
ا- پــرۆژەى (دروســتکردىن بینــاى بەشــەناوخۆیی-٢-) کە لەلایەن کۆمپانیــاى (ئیرکــەم)ەوە، وە بــە, ڕێــژەی ٪٤٢ى کارەکاىن
تەواوبــووە, بەهەوڵــى زانکۆمــان لەبــەر گرنگــى پرۆژەکــە, کــە شــوێنى نیشــتەجێبووىن ٥٠٤ خوێنــدکارى تێدادەبێتــەوە,
چەندیـن جارجەختکراوەتـەوە لەسـەر دەسـتپێکردنەوەى پرۆژەکـە, کۆتـا جـار بەنـورساوى زانکۆمـان ژمـارە ٣٦٤٩/٥/٨ لـە
٢٠٢١/١١/٢٨ جەختکراوەتـەوە لەسـەر دەسـتپێکردىن پرۆژەکـە, دانـراوە لـە ڕیزبەنـدى پـرۆژە گرنگـەکاىن وەزارەىت پالندانـان
لـە بودجـەی سـاڵى ٢٠٢٢ى بـۆ دەسـتپیکردنەوەیان.

prozha10

ب- پـرۆژەى (دروسـتکردىن بینـاى سـەرۆکایەىت زانکۆمـان) کە لەلایەن کۆمپانیـاى (باڵا)ەوە، کارەکانـی بـە ڕێـژەی لـە٪٦٠
ى تەواوبــووە, بەهەوڵــى زانکۆمــان لەبــەر گرنگــى پرۆژەکــە, , چەندیــن جارجەختکراوەتــەوە لەســەر دەســتپێکردنەوەى
پرۆژەکــە, کۆتــا جــار بەنــورساوى زانکۆمــان ژمــارە ٣٧٠٠/٥/٨ لــە ٢٠٢١/١٢/١ جەختکراوەتــەوە لەســەر دەســتپێکردىن
پرۆژەکـە, دانـراوە لـە ڕیزبەنـدى پـرۆژە گرنگـەکاىن وەزارەىت پالندانـان لـە بودجـەی سـاڵى ٢٠٢٢ى بـۆ دەسـتپێکردنەوەیان.

prozha11

٢- دەرخستەکان
هاوشـانی پڕۆژەکانـی زانکـۆ، لـە نێـوان ٢٠٢٢-٢٠١٩ چەندیـن دەرخسـتە بـۆ دابینکردنی پێداویسـتیەکانی زانکـۆ ئەنجامدراون.
لێـرەدا بـاس لـە بـڕ و جـۆری دەرخسـتەکان و ئاسـتی جێبەجێکردنیـان دەکەیـن. بەگشـتی دوو جـۆر دەرخسـتە هەیـە، کـە
ئەوانیـش دەرخسـتە ڕاسـتەوخۆ جێبەجێکراوەکانـن کـە ڕەزامەندییـان بـۆ وەرگیراوە و بەشـی زۆریـان ئەنجامـدراون، هەروەها
دەرخسـتە ڕاسـتەوخۆ جێىەجێنەکـراوەکان، کـە کاروبـارە ئیدارییەکانیـان تەواوبـووە و ئارەسـتەی الیەنـی پەیوەندیـدار کـراون
و چاوەڕوانـی ڕەزامەنـدی ئەنجامدانیانـن.
لێرەدا بە وردی باس لە جۆر و بڕ و الیەنی ئەنجامدەری دەرخستەکان دەکەین.

١- دەرخستە ڕاستەوخۆ جێبەجێکراوەکان

prozha12

prozha13

prozha14

prozha15

 ٢- دەرخستە ڕاستەوخۆ جێبەجێنەکراوەکان

darxta1

darxsta2

لــە ئەنجامــی ئــەو ژمارانــەی لەســەرەوە بــاس كــراوە، دەگەیــن بــەوەی لــە مــاوەی نێــوان ٢٠٢٢-٢٠١٩ زانکــۆ لــە چەنــد
لایەکەوە پاڵپشـتی دارایـی پـڕۆژە و کارەکانـی زانکـۆی ئەنجامـداوە و بـۆ ئـەو مەبەسـتە بـڕی 2,978,553,500 دوو ملیـار
نـۆ سـەد و حەفتاوهەشـت ملیـۆن و پێنـج سـەد و پەنجاوسـێ هـەزار و پێنـج سـەد دینـار خەرجکـراوە، کـە لـە خشـتەی
خــوارەوە ڕوونکراوەتــەوە

darxsta3

darxsta4

تێبینی /
ئەم نووسینە بەشێكە لە كتێبی “زانكۆی هەڵەبجە.. هەگبەیەك لە كارو چالاكییەكان 2019 بۆ 2022″، كە لە ساڵی 2022 چاپ و بڵاوكراوەتەوەو رۆژانە بەش بەش لە سایت و پەیجی زانكۆی هەڵەبجە بابەتەكانی بڵاودەكرێتەوە.

chevron-down