Category: ئاگادارییەکان

ڕێبه‌ری وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی 2018-2019 له‌ زانكۆ حكومیه‌كان

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ، ڕێبەرى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلی دوانزەیەمى ئامادەیی بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ بڵاو دەکاتەوە . لە ڕێبەریەکەدا وێڕاى ئامۆژگارى بۆ خوێندکاران ، مەرجە گشتى و تایبەتەکانى وەرگرتن و ڕێنمای گواستنەوە و دابەزینى خوێندکار ، و پێشکەش کردنى فۆڕمى تێدا ڕوون کراوەتەوە . هەر لە ڕێبەریەکەدا خشتەى زانکۆ و کۆلێج و […]

ئاگاداری گرنگ بۆ خوێندکارانى دەرچووى دوانزەیەمى ئامادەیی

دوا بە دواى کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى خوێندن و پلانى وەرگرتن ، بە ئامادەبونى بەڕێز بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى زانکۆى هەڵەبجە لە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٩/٣ تایبەت بە کردنەوەى سیستەمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان ، چەند ڕونکردنەوەیەکى گرنگ و پیویست دەخەینە بەردەم خوێندکاران تا لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمى وەرگرتندا دوچارى گرفت و هەڵە نەبنەوە: […]

مەرج و ڕێنمایەکانى وەرگرتن ، دابەزین و گواستنەوەى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم بۆ ساڵى ٢٠١٨- ٢٠١٩

وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مەرج و ڕێنمایەکانى وەرگرتن و دابەزین و گواستنەوەى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم بۆ ساڵى ٢٠١٨-٢٠١٩ بڵاو دەکاتەوە. بۆ بینیى مەرج و ڕێنمایەکان کلیک لێرە بکە . . . .

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خوێندنی ئێواران لە کۆلێجی پەروەردەی وەرزش

ئاگاداری خوازیارانی کۆلێجی  پەروەردەی وەرزش(بەشی پەروەردەی وەرزش و وەرزشی بنەڕەت) لە زانکۆی هەڵەبجە دەکەین کە بەنیازن درێژە بە خوێندن بدەن ، رۆژی ١ شەمە ٢/٩/٢٠١٨ سەردانی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرم بۆ خوێندنی ئێواران بەپێی مەرج و ڕینماییەگشتیەكانی وەرگرتن * تێبینی خوازیار پێویستە تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر نەبێت.    

ئاگادارى بەکرێدانى پەڕاوگە و فۆتۆکۆپی

سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە هەڵدەستێت بە بەکرێدانى پەڕاوگە و فۆتۆکۆپى زانکۆى هەڵەبجە…. ١. ئەم ئاگاداریە لە ژمارە(٧٦٤٨)ى ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ بڵاو کراوەتەوە. ٢. (٣٠) ڕۆژ پاش بڵاوبونەوەى ئەم ئاگاداریە و لە کاتژمێر (١١) ى پێش نیوەڕۆ زیادکردن بۆ بەکرێدانەکە لە سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت. ئەگەر ئەو بەروارە بەر پشووى فەرمى کەوت ، ئەوا یەکەم ڕۆژى […]

بەکرێدانى کافتریا

ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژی ٢٠١٨/٨/٢٩ لە ژمارە (١٢٦٧) ى ڕۆژنامەی یاری بڵاو كراوەتەوە. پاش (٣٠) ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت ,ئەگەر ئەو بەروارە پشووی فەرمى بێت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژى دواى پشووە فەرمیەکە.

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خولی دووەمی زانکۆی هەڵەبجە

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خولی دووەمی زانکۆی هەڵەبجە

ئاگادارى سەرجەم خویندکارانی خولی دووەمی زانکۆی ھە ڵەبجە دەکەینەوە کە رۆژی شەممە ٩/١ بەشە ناوخۆیی کراوە دەبێت بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەکان ــــ بۆیە پێويستە خوێندکار پشتگيرى لە تۆماری کۆلێجەکەی بێنێت کە وانەکان و بەروارى تاقى كرنەوەى لێ تۆمار كرابێت.  

ساڵنامەی زانکۆی هەڵەبجە بڵاو دەکرێتەوە

ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە بڕیارى کۆتایی لەسەر ساڵنامەى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ دا. لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى پێنج شەممە ڕیکەوتى ٢٠١٨/٨/١٦ ،  ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە بەئامادەبوونى بەرێز(د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە ، و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و میواندارى بەشێک لە سەرۆکى بەشەزانستیەکان و بەڕێوەبەرانى یەکەکارگێڕیەکانى زانکۆ ، ساڵنامەى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ پەسەندکرا. بەپێی ساڵنامەکە واژۆى سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆى لەسەرە […]