هاوپۆل: ئاگادارییەکان

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌واشه‌كارییه‌كانی كه‌ناڵی ( ئێن ئاڕ تی)

سه‌باره‌ت به‌ راپۆرته‌‌ بێ بنه‌ماكه‌ی كه‌ناڵی ( ئێن ئاڕ تی) له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (١٠\٣\٢٠١٩) بڵاویكردوته‌وه‌ ، راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به‌ پێویستی ده‌زانێ ئەم روونكردنه‌وه‌ی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاته‌وه‌. گه‌رچی ‌ ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) هێرشی ناڕه‌وا ده‌كاته‌ سه‌ر زانكۆی سلێمانی ، پێشتریش به‌ به‌رده‌وامی هه‌واڵی ناڕاست و بێ بنه‌ما له‌باره‌ی زانكۆی […]

ئاگاداریه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌

سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی خۆشه‌ویستی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادار ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 2019/1/1 تــا 2019/3/16 پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام داوه‌ و ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی زانكۆ له‌ بینای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ نهۆمی دووه‌م بكه‌ن بۆ ناونوسینیان ، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و پێویسته‌ ئه‌م پێداویستیانه‌ی لای خواره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بێنن : به‌ڵگه‌نامه‌ی گرێبه‌ستی […]

بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌

سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی به‌ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ست پاكیه‌وه‌ داواكراوه‌ و له‌ خۆیه‌تی زانكۆ و كۆلێژه‌كان پڕكراوه‌ته‌وه‌ ، پێویسته‌ یه‌كێك له‌م پێداویستیانه‌ی لای خواره‌وه‌یان پێ بێت : كارتی نیشتیمانی ناسنامه‌ی باری شارستانی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی پاسپۆرت   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری […]

زه‌ماله‌ى فولبرايت (Fulbright) ڕاگه‌يه‌ندرا

خوازيارانى خوێندنى باڵا / ماسته‌ر ئاگادارده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ پێشكه‌شكردن بۆ پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى زه‌ماله‌ى پرۆگرامى فولبرايت بۆ ساڵى (2020-2022) له‌ ئێستادا كراوه‌ته‌وه‌ و خوازياران ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌ داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ گشت بواره‌كانى خوێندن ده‌گرێته‌وه‌ جگه‌ له‌ پزيشكى و خوێندنه‌ كلينيكيه‌ پزيشكييه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان، دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردن (٢٠١٩/٥/١). فوڵبرايت پرۆگرامێكى خوێندنى باڵاى وولايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى […]

بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا، زانکۆی هەڵەبجە پانێڵێك ئەنجام دەدات

لەژێر چاودێری بەڕێز (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، زانکۆی هەڵەبجـــە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پانێڵێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانکۆ لە دانانی بناغەیەکی ئابووری بەهێز بۆ پارێزگای هەڵەبـجە) بۆ هەریەك لە بەڕێزان: ۱. م. ئاکۆ محمد تۆفیق (ڕۆڵی بازرگانی و گەشت و گوزار) ۲. م. ئاکۆ ئیبراهیم فەقێ (ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندکارانی زانکۆ) ۳. م.ی. […]

ڤیستیڤاڵی زانستیی کتێب خوێندنەوە له زانكۆی هەڵەبجه بەڕێوەدەچێت

ڤیستیڤاڵی زانستیی کتێب خوێندنەوە له زانكۆی هەڵەبجه بەڕێوەدەچێت ئەم پرۆژەیه بریتییه له ئەنجامدانی پێشبڕكێیەكی زانستی لەنێوان خوێندكارانی زانكۆماندا كه تایبەته به خوێندنەوەی كتێبێكی دیاریكراو و پاشان خستنه ڕووی لەلایەن خوێندكارەكەوه له سیمینارێكی تایبەتدا و هەڵسەنگاندنی لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت لە مامۆستایان، وه دیاریكردنی باشترین (١٠) خوێندكاری یەكەم و بەخشینی خەڵات پێیان. ئامانج: ئامانج له ئەنجامدانی ئەم […]

ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (A Workshop on Research Methodology)

ئاگاداری مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەین کە بەشی زمانی ئینگلیزی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرێز (د.حبیب محمد سلیمانی) مامۆستای زائر کە لە زانکۆی کوردستانی سنەوە دێت ئەنجام دەدات. ناونیشانی وۆرکشۆپ :   A Workshop on Research Methodology بابەتەکانی وۆرکشۆپ :  ‌Qualitative Research, Quantitative Research, Mixed Method Research ئەنجامدانی وۆرکشۆپ :  بەشی زمانی ئینگلیزی بەشداربووانی وۆرکشۆپ :  مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە […]

رونکردنەوەیەك لە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەوە بۆ رای گشتی

بەرێزان لە دوو رۆژی رابردوودا لە وێبسات و پەیجەکانی زانکۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی ئەوەمان بڵاوکردەوە کە وەک چالاکیەک لە ۳۱ەمین ساڵیادی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجەدا زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە سازکردنی ئاهەنگی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ بۆ ۱٦خوێندکاری زانکۆ،ئێمە دەمانویست لەو رۆژەدا بەتەواوی دنیا بڵێین کە میلەتی کوردو هەڵەبجەییەکان خۆراگرو زیندون و هێمای ژیاندۆستی و ئاشتین،وە رایدەگەیەیەنین کە […]

ئاگاداری سەبارەت بە دەوامی ڕۆژی ۲۰۱۹/۱/۲۹

سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی زانکۆی هەڵەبجـە ئاگادار دەکەین کە سبەینێ سێشەممە ۲۰۱۹/۱/۲۹ دەوامی ئاساییە و پشوو نیە. لەگەڵ ڕێزدا…. زانکۆی هەڵەبجە ۲۰۱۹/۱/۲۸ ژمارەی بینین: 882

ئاگادارییه‌ك بۆ مامۆستایانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌

ئاگاداری ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ ئیمه‌یڵی زانكۆ ئه‌كاونتی گوگڵ سكۆڵه‌ریان چالاك كردووه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ناونیشانی گوگڵ سكۆڵه‌ره‌كانیان له‌ دۆمه‌ینی (halabjauni.org) بۆ (uoh.edu.iq) وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆمه‌ینی زانكۆمان گۆڕاوه‌ و ئێستا ئه‌و دۆمه‌ینه‌ كار ناكات: 1. ئه‌م لینكه‌ بكه‌نه‌وه‌: https://scholar.google.com 2. كلیك له‌سه‌ر (My Profile) بكه‌ن […]