نووسەر: admin-ku

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆی هەڵەبجە سەبارەت بە كەفالەت و بەڵێننامە

ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە ئاگاداری ئەو خوێندكارە خۆشەویستانە دەكەین كە لە زانكۆی هەلەبجە ناویان گەراوەتەوە بەمەبەستی پڕكردنەوەی كەفالەت و بەڵێننامە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بكەن : كەفالەت / 1. دەبێت كەسی كەفیل پشتگیری فەرمانگەكەی پێ بێت كە بڕی موچەكەی تێدا نوسرابێت ، ئەگەر كەفیلەكە مامۆستا بوو پیویستە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكەیەوە پشتگیری كرابێت نەك قوتابخانەكەی. 2. […]

ئەو خوێندکارانەى کە ناویان لە زانکۆى هەڵەبجە گەڕاوەتەوە

سەرجەم ئەو خوێندکارانەى کە ناویان لە بەشە زانستیەکانى زانکۆى هەڵەبجە گەڕاوەتەوە ئاگادار دەکەین کە دەتوانن لە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/١٠/١٥ ەوە سەردانى زانکۆى هەڵەبجە بکەن بە مەبەستى تۆمارکردنیان . تێبینى / أ. پێویستە خوێندکار سەرەتا سەردانى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى زانکۆمان بکات بەمەبەستى دورستکردن و وەرگرتنى باج و وێنەیەکى معامەلات و ناسنامەى بارى کەسی (تەسکەرە)ى پێ […]

ئاگاداریەکى گرنگ سەبارەت بە پەڵپ گرتن(ئیعتراز)

ئەو خوێندکارە خۆشەویستانەى دەرچووى دوانزەیەمین و ناویان لە هیچ بەش و کۆلێژێکدا نەگەڕاوەتەوە یاخود لە بەشەکانیان ڕازى نین دەیانەوێ پەڵپ (ئیعتراز بگرن) ئاگادار دەکەین، لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز (د. یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى دەتوانن لە ڕۆژى چوارشەممە ڕیکەوتى ٢٠١٨/١٠/١٧ ەوە دەتوانن بە شێوەى ئۆنلاین لەڕێگەى سایتى (www.Regayzanko.com) بە داغڵ کردنى وشەى بەکار هێنەر […]

کەمترین کۆنمرەى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان

زانکۆى هەڵەبجە کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن بە سیستەمەکانى (کریدیت ، زانکۆلاین، پارالێڵ ، ڕاستەوخۆ ، ئێواران) بڵاو دەکاتەوە بۆ بینینى کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن بە سیستەمى زانکۆلاین و کریدیت کلیک لێرە بکە بۆ بنینى کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن بە سیستەمى زانکۆ لاین و پارالێڵ کلیک لێرە بکە بۆ بینینى کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن بە سیستەمى ئێواران کلیک لێرە بکە […]

ئاگاداریەک بۆ خوێندکارانى دەرچووى دوانزەیەمى ئامادەیی

خوێندکارانى خۆشەویستى دەرچووى دوانزەیەمى ئامادەیی ئاگادار دەکەین : ١. ئەوانەى کە ناویان لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەکى حکومیی  نەگەڕاوەتەوە ، یاخود ناویان لە بەشێکى زانستى گەڕاوەتەوە کە لێی ناڕازین و دەیانەوێ پەڵپ ( ئیعتراز) بگرن ، تکایە لە ڕۆژى (دووشەممە ٢٠١٨/١٠/١٥) ەوە سەردانى تۆمارى گشتى زانکۆى هەڵەبجە بکەن بەمەبەستى تۆمارکردنى ئیعتراز. ٢. ئەو خوێندکارە بەڕێزانەى […]

وەزارەتى خوێندنى باڵا وادەى گەڕانەوەى ناوى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاو دەکاتەوە

ئەمڕۆ د. خەتاب شێخانى سەرۆکى لیژنەى باڵاى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى کاتى گەڕانەوەى ناوى خوێندکارانى دەرچوى دوانزەى ئامادەیی بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان ئاشکرا کرد. سەرۆکى لیژنەى باڵاى وەرگرتن ئاماژەى بەوە کرد کە ڕۆژى هەینى ٢٠١٨/١٠/١٢ ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران ڕادەگەیەنرێت و خوێندکاران دەتوانن لە ڕێکەى سایتى www.regayzanko.com ەوە بۆ ناوەکانیان […]

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کردنەوەی باخچەی ساوایانی شەونم بامۆکی دەکات

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/١٠ وەفدێکی زانکۆی هەڵەبجە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) بەشداریان کرد لەکردنەوەی باخچەی ساوایانی شەونم بامۆکی، کەلەلایەن بەڕێز (ئاسۆی حاجی محمد بامۆکی)یەوە کراوەتەوە، بەڕێز (پشتیوان صادق) وەزیری پەروەردەو و بەڕێزان پارێزگارو قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێز دڵشاد محمد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی سلێمانی و ژمارەیەکی زۆری بەڕێوەبەرایەتیەکانی شاری هەڵەبجەو پەڕلەمانتاران و کەسایەتی شارەکە ئامادەبوون. […]

وەفدێکى باڵاى دوو زانکۆى ئێران سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن

بەئومێدى واژۆکردنى یاداشتنامەى لێک تیگەیشتن و ئاڵوگۆڕى بیر و ڕاى ئەکادیمى ، وەفدێکى هەردوو زانکۆى (بوعەلی سینا لەهەمەدان و زانکۆى D8ى نێودەوڵەتى) ى ئێرانى سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن. پاش نیوەرۆى ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٢٠١٨/١٠/٩ وەفدێکى باڵا لە هەردوو زانکۆى (بوعەلى سینا لە شارى هەمەدان  و زانکۆى نێودەوڵەتى D8) ى لە ولاتى ئیرانەوە بەسەر پەرشتى […]

ئاگاداریەك سەبارەت بە خوێندنی ئێواران لە زانكۆی هەڵەبجە

ئاگاداری سەرجەم ئەو ئارەزومەندانە دەكەین كە خوازیاری خوێندنن بە سیستەمی ئێواران لە زانكۆی هەڵەبجە ، لەبەر داواكاری زۆری فێرخوازان زانكۆی هەڵەبجە قۆناغی دوەمی فۆڕمی ئێواران دابەش دەكات بۆ بەشەكانی(زمانی ئینگلیزی ، زمانی كوردی/ شارەزوور ، بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت) ، خوێندكاران دەتوانن تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2018/10/11 سەردانی سەرۆكایەتی ئەو بەشانە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی […]