نووسەر: admin-ku

وەفدى هاوبەشی ٣ زانکۆى ڕۆژئاواى کوردستان سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن

بەمەبەستى بەستنى پردى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمیى نوێنەرى ٣ زانکۆى ڕۆژئاواى کوردستان سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن ڕۆژى چوارشەممە ڕیکەوتى ٢٠١٨/١٠/٢٤ وەفدێکى هاوبەش بە نوێنەرایەتى هەر سێ زانکۆى (ڕۆژئاوا ، عەفرین ، کۆبانى )ى ڕۆژئاواى کوردستان لە سوریا سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد . وەفدەکە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە)سەرۆکى زانکۆ و کارمەندانى زانکۆوە بە […]

بەسەردانێکى فەرمى ، پارێزگارى نوێی هەڵەبجە سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکات

بەمەبەستی هەماهەنگى پتر و کارى هاوبەش , وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 2018/10/23  وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە بەسەردانێکى فەرمى بەسەرۆکایەتى بەرێز (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هەڵەبجە و یاوەریی بەڕێز (كاوە علی كریم) جێگری پارێزگار , سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن بەڕێزان (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی […]

زانكۆی هەڵەبجە تاقیكردنەوەی (تافڵ) ئەنجام دەدات

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە هۆڵی تاقیكردنەوە بەسەر دەكاتەوە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 2018/10/23 كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتی زانكۆ ، سەنتەری زمانی زانكۆی هەڵەبجە تاقیكردنەوەی نێودوڵەتی تافڵ (تۆفڵ) ی بۆ بەشداربوانی كۆرسی زمانی فارسی ئەنجامدا. بەبەشداری (10) بەشداربوو ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی تۆفڵ لە زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا و بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی هۆڵی تاقیكردنەوەی […]

زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ خاوەن بڕوانامە باڵاكانی وەزارەتی پەروەردە كۆدەبێتەوە

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2018/10/21 لیژنەی چاوپێكەوتنی زانكۆی هەڵەبجە كە پێكهاتبوو لە هەریەك لە بەڕێزان (د.حسێن محمد صاڵح ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و سەرۆكی لیژنەی چاوپێكەوتن ، م.جەمال ئەمین سەرۆكی بەشی یاسای زانكۆ و ئەندامی لیژنە) لەگەڵ مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە كۆبونەوە لە كۆبونەوەكەدا زیاتر لە 30 مامۆستای  خاوەن بڕوانامەی باڵا […]

وەك یەكەمین زانكۆ ، پێش دەستپێكی دەوام ، زانكۆی هەڵەبجە پێناس بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دروست دەكات

بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق ، زانكۆی هەڵەبجە (پێناس) بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دروست دەكات وەك نەریتی ساڵانەیان ، زانكۆكانی كوردستان و عێراق ساڵانە دەیان هەزار خوێندكاری دەرچووی دوانزەیەمی ئامادەیی وەردەگرن ، پاش تۆماركردنیان وەك خوێندكاری زانكۆ و تێپەڕبوونی چەندین مانگ پێناسی تایبەت بە خوێندكاران دروست دەكرێت . هەندێك جار خوێندكار لە ساڵی […]

بەشە ناوخۆیی بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە سەرجەم خوێندكارانی خۆشەویستی وەرگیراو لە زانكۆی هەڵەبجە ئاگادار دەكەین كە دەتوانن سەردانی بەشەناوخۆییەكان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی ، بەمەرجێك سەرجەم ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن ، بەپێچەوانەوە بەشەناوخۆییان پێ نادرێت أ. پێویستە مامەڵەی وەرگرتنی لە بەشەكەی تەواو كردبێت . ب. دوری شوێنی نیشتەجێبوونی 30 كم لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە دور […]

بەكرێدانی كافتریای بەشی كوردی

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە  سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە كافتریای بەشی زمانی كوردی لە شارەزوور بە كرێ دەدات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ جاری دوەم  ئاگاداری سەرجەم ئەو كۆمپانیا وكەسانە دەكەین كە ئارەزووی بەكرێگرتنیان هەیە بۆماوەی 15 ڕۆژ لە دوای بلاوكردنەوەی ئاگاداریەكە لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی – هۆبەی تەندەرین و گرێبەست […]

وۆركشۆپی پێشكەشكردن بۆ پرۆگرامی فۆڵبرایت لە زانكۆی هەڵەبجە ئەنجام درا

ڕۆژی سێشەممە  ٢٠١٨/۱٠/۹ بەشی زمانی ئینگلیزی زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی بەناونیشانی (How to Apply for the Fulbright Visiting Scholar Program) ئەنجامدا. وۆركشۆپەكە لەكاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە هۆڵی سیمیناراتی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامدرا  , بۆ هەریەك لە مامۆستایانی بەشەکە: (م.ی. حەمید حسین حمەسعید م.ی. سمیە خالد مصطفی) ئەنجامدرا و مەبەست لە ئەنجامدانی وۆركشۆپەكە شێوازی وەرگرتن لە پرۆگرامی فۆڵبرایت […]

ئاگاداریەک بۆ خوێندکارانى خوێندنى ئێواران

ڕۆژى چوارشەممە ڕیکەوتى ٢٠١٨/١٠/١٧ بەرێز (پ.ی.د. تحسین عبدالکریم ئەمین) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و سەرۆک بەشە زانستیەکانى ئێواران و ستافى کارگێڕێ ئێوارانى زانکۆمان لەگەڵ سەرجەم خوێندکارانى ئێوارانى زانکۆى هەڵەبجە کۆدەبنەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى ڕەوشی خوێندنى ئێواران و پێویستە سەرجەم خوێندکاران ئامادەییان هەبێت . شوێن / هۆڵى کتێبخانەى ناوەندیی زانکۆ لە بیناى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە نهۆمى دووەم کات […]

لیستى ناوى خوێندکارانــى وەرگیــراو لە زانکۆى هەڵەبجە

لیستى ناوى ئەو  خوێندکارانەى کە لە بەش و کۆلێژەکانى زانکۆى هەڵەبجە وەرگیراون بۆ بینینى لیستى ناوى خوێندکارانى وەرگیراو لە بەشەکانى زانکۆى هەڵەبجە بە سیستەمى (زانکۆلاین ، کریدیت ، پارالێڵ ، ئێواران(ئۆنلاین) کلیک لێرە بکە     بۆ بینینى ناوى خوێندکارانى وەرگیراو لە بەشەکانى زانکۆى هەڵەبحە بە سیستەمى (ڕاستەوخۆ ) کلیک لێرە بکە ژمارەی بینین: 2,503