نووسەر: admin-ku

لە چەند ڕۆژی داهاتودا سیستمه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆكان ده‌كه‌ونه‌‌ كار

پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا زانكۆلاین ده‌كه‌وێته‌كار. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌باس ئه‌كره‌م وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی (ناوی به‌كارهێنه‌ر، وشه‌ی تێپه‌ڕ) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ ئاڕاستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پەروەردەی پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك ، هەڵەبجە) و، ئیداره‌ی(گەرمیان و ڕاپه‌ڕین) كرا بۆ ئەوەی […]

زانکۆى هەڵەبجە زنجیرە دیدارێك لەگەڵ ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا ئەنجام دەدات

ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٩/١ ، زانکۆى هەڵەبجە زنجیرە دیدارێک لەگەڵ بەڕێز (د. ئامانج عبدالله) ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجام دەدات. دەستپێکى دیدارەکان لە کاتژمێر (١٠) ى سەرلەبەیانى لە ئوتێل تایتانیکى سلێمانى و بە سەرپەرشتى بەڕێز (پ.ى.د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و سەرۆکى بەشە زانستیەکان بەڕێوەبەرانى چەند […]

کارمەندێکی زانکۆی هەڵەبجە کتێبێك بڵاودەکاتەوە

لە رۆژی جیهانی کتێبدا (ئارام مەجید شەمێرانی)، لێپرسراوی کتێبخانەی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و زانستەمرۆڤایەتیەکان، کتێبێکی گرنگ و پڕبایەخ چاپ و بڵاو دەکاتەوە، ئەم کتێبە گرنگ و پێویستە بۆ مامۆستایانی( بەشی مێژوو و بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان لەزانکۆکان، بۆ هەموو مامۆستایانی مێژوو و کۆمەڵایەتی لەقۆتابخانەکان، بۆ خوێندکارانی بەشی مێژوو و زانستەکۆمەڵایەتیەکان لەزانکۆکان،بۆ توێژەرانی بواری مێژوو لەهەموو قۆناغەکانی […]

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خوێندنی ئێواران لە کۆلێجی پەروەردەی وەرزش

ئاگاداری خوازیارانی کۆلێجی  پەروەردەی وەرزش(بەشی پەروەردەی وەرزش و وەرزشی بنەڕەت) لە زانکۆی هەڵەبجە دەکەین کە بەنیازن درێژە بە خوێندن بدەن ، رۆژی ١ شەمە ٢/٩/٢٠١٨ سەردانی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرم بۆ خوێندنی ئێواران بەپێی مەرج و ڕینماییەگشتیەكانی وەرگرتن * تێبینی خوازیار پێویستە تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر نەبێت.     ژمارەی بینین: […]

ئاگادارى بەکرێدانى پەڕاوگە و فۆتۆکۆپی

سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە هەڵدەستێت بە بەکرێدانى پەڕاوگە و فۆتۆکۆپى زانکۆى هەڵەبجە…. ١. ئەم ئاگاداریە لە ژمارە(٧٦٤٨)ى ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ بڵاو کراوەتەوە. ٢. (٣٠) ڕۆژ پاش بڵاوبونەوەى ئەم ئاگاداریە و لە کاتژمێر (١١) ى پێش نیوەڕۆ زیادکردن بۆ بەکرێدانەکە لە سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت. ئەگەر ئەو بەروارە بەر پشووى فەرمى کەوت ، ئەوا یەکەم ڕۆژى […]

بەکرێدانى کافتریا

ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژی ٢٠١٨/٨/٢٩ لە ژمارە (١٢٦٧) ى ڕۆژنامەی یاری بڵاو كراوەتەوە. پاش (٣٠) ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت ,ئەگەر ئەو بەروارە پشووی فەرمى بێت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژى دواى پشووە فەرمیەکە. ژمارەی بینین: 266

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خولی دووەمی زانکۆی هەڵەبجە

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خولی دووەمی زانکۆی هەڵەبجە

ئاگادارى سەرجەم خویندکارانی خولی دووەمی زانکۆی ھە ڵەبجە دەکەینەوە کە رۆژی شەممە ٩/١ بەشە ناوخۆیی کراوە دەبێت بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەکان ــــ بۆیە پێويستە خوێندکار پشتگيرى لە تۆماری کۆلێجەکەی بێنێت کە وانەکان و بەروارى تاقى كرنەوەى لێ تۆمار كرابێت.   ژمارەی بینین: 205

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ، زانکۆى هەڵەبجە بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٨/٢٥ بەڕێز (قوباد تاڵەبانى) جێگری سەرۆك وەزیرانى حکومەتى هەرێم ، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد. و چەندین دام و دەزگاى ئەو شارەى بەسەر کردەوە. زانکۆى هەڵەبجە دەبێتە یەکەم وێستگەى سەردانى بەڕێزیان بۆ پارێزگاى هەڵەبجە . لە سەردانەکەی بۆ زانکۆى هەڵەبجە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆ و شاندێکى باڵاى زانکۆى […]

وەفدێکى ڕێکخراوى عەرعەر سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن

لەبەرامبەر كارو خزمەتەكانی بۆ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ، ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ٢٠١٨/٨/١٣ بەڕێز (هاوار صابر) سەرۆكی ڕێكخراوی عەرعەر ، هاوڕێ لەگەڵ ( مامۆستا ئامانج) سەردانی بەڕێز (د. تحسین عبدالكریم زەنگنە) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد ، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکى زانکۆ و ستافی سەرۆکایەتى زانکۆوە بەگەرمى پێشوازیان لێکرا. لەدیدارێكدا وەفدی میوان سوپاس […]