ئاگاداریەک لەئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجەوە

زانکۆی هەڵەبجە
20-05-2023

ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە
‎یەكەمین پرۆژەی ئەرشیفكردکردنی جینۆسایدی كوردە، زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامی دەدات
زانكۆی هەڵەبجە بەهاوكاری كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، پرۆسەی كۆكردنەوەی زانیاری و داتای ورد لەداشبۆردێکدا لەسەر شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەئەنجام دەدات، بۆ ئەم مەبەستە فۆڕمێکی ئامادەکردووە تا زانیاری شەهیدەكان لە داشبۆردێكدا ئەرشیف و تۆماربكرێن. كە بۆ یەكەمجارە پرۆژەیەكی لەم شێوەیە لە كوردستان ئەنجام بدرێت.
هیوادارین بتوانن بە زانیاریەكانتان دەوڵەمەند تری بكەن و بەهەموو لایەك ئەم كارە مەزنە سەربخەن. ئەم فۆڕمەش كەمترین كات و وزەی پێویستە. بەڵام بەشێك دەبێت لە دەوڵەمەندكردنی وێب سایتەكە. سوپاس بۆ پڕكردنەوەی ئەم فۆڕمەو لەدوای پڕكردنەوەی هاوبەشی پێ بكە لەگەڵ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان.
بفەرموون بەپڕکردنەوەی فۆڕمەکە:

https://forms.gle/4fNo6Jp65CCbXWfW6

chevron-down