لە زانکۆی هەڵەبجە دیداری پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری کشتووکاڵی سازدەکرێت

زانکۆی هەڵەبجە
03-03-2023

پڕۆژەی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و بەرزکردنەوەی هەلی کار لە عێراق بەهاوکاری زانکۆی هەڵەبجە، ڕۆژی ٦-٣-٢٠٢٣ بۆنەیەکی مانگانە سازدەکات بەناوی (دیدار) کە بوار دەڕەخسێنێت بۆ لایەنە جیاوازەکانی کەرتی گشتی و تایبەت و ئەکادیمیا بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر بابەتە جیاوازەکانی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لەکوردستان و عیراق.

لە یەکەم دیداردا هەریەک لە بەڕێزان ( ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە، پ.ی.د.ڕێژین هارون محمد، مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی سلێمانی)
بەشداربووانی ئەم دیدارە بریتین لە کەسانی حکومی ئاست بەرز، ڕێکخراوەکان، ئەکادیمیاو کەرتی گشتی و تایبەت.
دیدار تیشک دەخاتەسەر (کەرتی گەشتیاری و کشتووکاڵی)، ئامانجی سەرەکیش گفتوگۆکردنە لەسەرئەوەی چۆن هەرێمە بچوکەکان بتوانن لەڕووی ئابورییەوە گەشەبکەن لەڕێگەی دابینکردنی ڕێکاری یاسایی پێویست و چۆن بتوانن کەرتی گەشتیاری بەهێزبکەن لە ناوچە کشتووکاڵیەکاندا.

شوێن/ زانکۆی هەڵەبجە-کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ
ڕۆژ/دووشەم، ٦-٣-٢٠٢٣
کات/٢٫٣٠خولەکی دوای نیوەڕۆ

chevron-down