سەرجەم خوێندکارانی بەشەناوەخۆیی کوڕان و کچان ئاگادار دەکەینەوە ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ١٣ـی ٤ـی ۲٠۲٤ ،کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ دەرگای بەشەناوەخۆییەکان بۆ خوێندکاران دەکرێتەوە و دەتوانن بگەڕێنەوە .
ئاگاداری بۆ بەشداربوانی خولەکانی زمان
١- خولەکانی ناو پۆل:
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢ کاژێر (٣) سێ ی پاش نیوەڕۆ ئامادەبن لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆ لە بەشی یاسا نهۆمی دووەم هۆڵی ژمارە (١) ، بەشداربوو پێویستە یەکێک لە ئامێرەکانی (لاپتۆپ، تابلێت، مۆبایل) ی پێبێت و ئەپی وانەکەی داونلۆد کردبێت، بەپێچەوانەوە هەر بەشداربویەک ئامادە نەبێت ئەوا بێ بەشدەبێت لە ڕێنماییەکانی چۆنێتی وانە خوێندن و بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت.
٢- خولی ئۆنلاین:
خولەکان لە خشتەکاندا ئاماژەیان پێ دراوە بەپێی ئاستەکان، تکایە سەردانی ئیمەیڵەکانتان بکەن و ئەپەکە داونلۆد بکەن کە هەمووی بەردەستە و لە فایلی پی دی ئێف دا ئەمانەی تێدایە ڕۆژو کاتی خولەکە لەگەڵ
Zoom Meeting Link
Zoom Meeting ID
Zoom Password
تێبینی/
بۆ هەردوو شێوازی (ناو کلاس و ئۆنلاین) ئەوا جۆری خوێندنی ئەکادیمی (Academic English Registration) هەڵبژێرن.
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و پێداگۆجی زانکۆی هەڵەبجە.
ئاگاداری بەشداربوانی سەنتەرەکەمان ئەکەینەوە لە ئێستادا ئیمەیڵتان بۆ هاتوە دەتوانن لە سیستەمەکە لەڕێی Application ەکەوە هەر بەشداربوەو ناوی خۆی تۆمار بکات و ئەپەکە دابەزێنن کە بۆ هەردو سیستەمەکە
بەردەستە.
ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٢٩ تەنها بۆ تۆمارکردنی بەشداربووە.
بەڵام خولەکان لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢ دەستپێدەکات.
zip code Halabja (46018)
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم بەشداربوان.
سەنتەری زمان و پێداگۆجی زانکۆی هەڵەبجە.
بۆبەشداری کردن لەم لینکەی خوارەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە:-
https://forms.gle/wRyR7bSGeAoSL7Ek7
سەنتەری زمان و پێداگۆجی خولی پێنجەمی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەر ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستین دەتوانن لە رۆژانی (٣/٣/٢٠٢٤) تا ڕێكەوتی (١٣/٣/٢٠٢٤) ناو تۆماربکەن به شێوهی ئۆنلاین.
(ژمارەی بەشداربووان سنوردارە)
بۆ بەشداریکردن ئەم فۆرمەی لای خوارەوە پڕ بکەنەوە
https://forms.gle/7sG8LEs5WXDnfjF59
پێداویستیەکانی خۆتۆمارکردن:
-یڕوانامەی دكتۆرا یاخود ماستەر، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە مەرجە بڕیاری یەكسانكردنی بڕوانامە یاخود پشتگیری یەكسانكردنی بڕوانامەیان هەبێت (هێنانی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە لە ئێستادا بڕوانامەكانیان لە پڕۆسەی یەكسانكردندایە).
-بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی
مەرجە پێشكەشكار نمرەی (٥)ی لە تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس
Academic) (IELTS ) یاخود هاوتاكانی لە (TOEFL,IBT, TOEFL-PBT, PTE)
یاخود بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ حکومیەکان کە لە سەرەتای ساڵی 2019 بە شێوازی نوێ کراوەتەوە و تاکو ئێستا بەردەوامە بەدەستهێنابێت بەپێی ئەو ئاستەی كە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی كردووە بەرامبەر (٥) ی ئایەڵسی ئەکادیمی. مەرجە بڕوانامەکە لە کاتی پێشکەشکردن بۆ خولەکە سێ ساڵی بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.
-ئەو بەشداربوانەی كە لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا یاخود وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن پشتگیری شوێنی کاریان هاوپێچ بکەن. بۆ ئەوکەسانەی کە فەرمانبەر نین خانەکە بە بەتاڵی بەجێبهێڵن
-كۆپیەكی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت.
ــ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە [email protected] یاخود
پەیوەندی بە پهیجی سهرهكی سهنتهری زمان و پێداگۆجی زانكۆی ههلهبجه له فهیسبوك
تێبینی:
خولەکە لەئێستادا لهناو كامپهس دەبێت به پێی فهرمانی وهزاری ( ژ. ١٣٣٩١ ) له ١٦\٩\٢٠٢١ .
بۆ زانیاری زیاتر ،سەردانی سەنتەری زمان و پێداگۆجی بکەن لە نهۆمی سێیهمی بینای كۆلێژی پهروهردهی بنهرهت و زانسته مرۆڤایهتییهكان ی زانكۆی ههڵهبجه.
بهڕێوهبهرایهتی سهنتهری زمان و پێداگۆجی زانكۆی هەڵەبجە
٣/٣/٢٠٢٤
سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی هەڵەبجە بە هاوکاری (ئەمجەد بورهان حسێن) خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی خولێکی بیرکاری بۆ بابەتی (Matrix) دەکاتەوە…
ئەمجەد بورهان حسێن خوێندکاری قۆناغی چوارەمە لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە.
بابەتی (Matrix) یەکێکە لە هەرە بابەتە گرنگ و بنچینەییەکان بۆ خوێندکارانی بەشە ئەندازیارییەکان و کۆمپیوتەر و فیزیا. لە کۆرسەکەدا (ئەمجەد بورهان حسێن) مەلزەمەی تایبەت بەخۆی ئامادەکردووە و پێشکەشی بەشداربووانی دەکات و وەکو مەنهەج بەکاریدەهێنێت بۆ شەرح کردنی بابەتەکان، وە بەتەواوەتی خوێندکاران ئاشنا دەکات بە کۆمەڵە ڕێگایەکی جیاواز بۆ حەلکردنی پرسیار.
کۆرسەکە ماوەی 4 هەفتە دەخایەنێت، هەفتەی 1 وانە دەخوێنرێت و وە وانەی 1 کاتژمێر.
لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ بەشداری کردن لە کۆرسەکەدا:
https://forms.gle/w7i37tcCTdYvzxEL7
سەنتەری گەشەپێدان بۆکار(CDC)ی زانکۆی هەڵەبجە بەهاوکاری (بەهات محمد) خوێندکار لە بەشی ئەندازیاری شارستانی قۆناغی چوارەمی زانکۆمان و دەرچووی کۆلێجی یونایتد ساینس لە هەڵەبجەی شەهید ئەم خولەدەکرێتەوە.
ناوبراو ئەزموونی زیاد لە سێ ساڵ وانە وتنەوەی لە زمانی تورکی بە شێوازی ڕاستەوخۆو ئۆنلاین هەیەو خاوەنی چەندین بڕوانامەی باڵایە.
ئەم خولە ماوەی پێنج هەفتە دەخایەنێت و، هەفتەی یەک وانەو وانەی ٣ کاتژمێر دەخایەنێت، لە کۆرسەکەدا کتێبی (lale Türkçe) وەک پڕۆگرام بەکاردەهێنرێت کە پێکهاتووە لە سێ بەرگ و تیشک دەخرێتە سەر لایەنی قسەکردن و گوێگرتن.
بۆ خۆتۆمارکردن کلیک لێرە بکەن.
بهههماههنگى لهگهڵ پهروهردهى گشتى ههڵهبجه و زانكۆى ههڵهبجه، ههروهها بهنوێنهرایهتى كۆنسوڵخانهى ویلایهته یهكگرتووهكانى ئهمهریكا له ههولێر، ڕێكخراوى Amideast ههڵدهستێت به وهرگرتنى 100 قوتابى ههڵهبجه له پۆلهكانى 7و 8و 9 بۆ سكۆلهرشیپى Access كه بهرنامهیهكى دوو ساڵهى تایبهته به فێربوونى زمانى ئینگلیزى و گەشتى مهیدانى بۆ دهرهوهى ههڵهبجه لهخۆ دهگرێت.
له پۆستهرى هاوپێچدا زانیارى زیاتر بخوێنهرهوه.
سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە ( ١ ) ساڵی (٢٠٢١) هەڵدەستێت بە فرۆشتنی کەل و پەلی لەکارکەوتوو ( ماڵی گوازراوە ) لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە کە بریتییە لە بڕی(٥٧)جۆرو کەل و پەلی لە کارکەوتووی هەمەبابەت،هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە پێویستە مەرج و ڕێنماییەکان:-
١- بەشداربوو بڕی(٢٠٪)ی نرخی خەمڵێنراو وەک بارمتەی یاسایی لێوەربگیرێت لە ڕۆژی زیادکردنەکەدا.
٢- ئەوبەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت پابەندە بە پێدانی کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی(٢٪) بڕی ئەو نرخی فرۆشتنەی زیادکردنەکەی تێدا دەوەستێتەوە.
٣- لیستی زیادکردنەکە کراوە دەبێت بۆماوەی (١٠)ڕۆژ کە لە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەوازە لە ڕۆژنامە دەستپێدەکات و زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژی یەکەمی دوای تەواوبوونی ئەو (١٠) ڕۆژە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە کۆلێجی(پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان).
٤- بەشداربوو پێویستە(کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی + ڕەگەزنامەی عێراقی)لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٥- گەر ڕۆژی زیادکردنەکە کەوتە ڕۆژی پشووی فەرمی،ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دوای پشووەکە.
٦- ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت پابەندە بە بردنەوەی کەل و پەلە لەکارکەوتووەکان لە زانکۆی هەڵەبجە لەماوەی(١٥)ڕۆژدا لە ڕۆژی هەواڵەکردنی یەکجاری،زانکۆی هەڵەبجە بەرپرسیاریەتی زیان لێکەوتنی کەلوپەلەکان ناگرێتە ئەستۆ لە پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە.
تێبینێ/ ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژنامەی خەبات بە ژمارە( ٦٦٥٦ ) پێنجشەممە ٤ی کانوونی دووەم ٢٠٢٤دا بڵاوکراوەتەوە.
ئاگاداری خوێندکارانی خۆشەویستمان دەکەین، کە ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/١/٢، کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دەرگای بەشەناوخۆییەکان دەکرێتەوە و ئێوەی ئازیزیش دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆتان لە ناو بیناکانی بەشەناوخۆییەکانمان.