چالاکییەکان

نوێنەری زانكۆی هەڵەبجە بەشداری لە لوتكەی ئاشتی و پێكەوە ژیان لە وڵاتی كۆریا دەكات

ڕۆژی دوشەمە ڕێكەوتی 2018/9/17 بەڕێز(پ.ی.د. نەریمان عبداللەعلی) ڕاگری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە بەمەبەستی بەشداری كردن لە لوتكەی ئاینیی و پێكەوە ژیان سەردانی كۆریای باشووری كرد . لە و لوتكەیەدا كە ماوەی چوار ڕۆژی خایاند نوێنەری زانكۆی هەڵەبجە بەشداری چەندین كۆبونەوە و كۆنفڕانس و دانیشتنی تایبەتی كرد سەبارەت بە بابەتی ئاشتی و پیكەوەژیانی ئاینیی. رۆژی 2018/9/17 […]

ئاگاداریەک بۆ خوازیارانى نازناوى زانستى و کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا

سەرجەم کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى نازناوى زانستى ئاگادار دەکەین  ، بەپێی ڕێنمایی ژمارە ١٠٦٢٧ ى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەتوانن بە پێی ئاستەکانیان بەشدارى كۆرسی ستانداردی تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی (AMIDEAST)ی قازانج نه‌ویستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێك ده‌خرێت بکەن . 1. تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م كۆرسه‌ ته‌نها […]

ئاگاداریەك سەبارەت بەدەست پێكردنی دەوام

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2018/9/23 لە سەرجەم كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆی هەڵەبجە دەوامی فەرمی دەست پێدەكات و وانە دەخوێنرێت و ئامادەنەبوون وەردەگیرێت ، پێویستە سەرجەم خوێندكاران پەیوەندی بەبەشەكانیانەوە بكەن. هاوكات هەمان ڕۆژ دەرگای بەشەناوخۆیی كچان و كوران كراوە دەبێت. . . سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە 2018/9/19 . .

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستی و كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا كۆ دەبێتەوە

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گرفتی خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستی و كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا ، لەڕووی بەدەست هێنانی تاقیكردنەوە ستاندارەكانی زمانی ئینگلیزی ، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2018/9/19 بەڕێز (د.تحسین عبدالكریم زەنگنە) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ خوازیارانی نازناوی زانستیی كۆبویەوە. مەبەست لە كۆبونەوەكە بەدواداچون  و پراكتیزەكردنی  ڕێنمایی ژمارە 10627ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژژینەوەی زانستی سەبارەت بە […]

وۆركشۆپی بە نێودەوڵەتی كردنی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت

ڕۆژی سێ شەممە ڕیكەوتی 2018/9/18 هەرسێ بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە ئەكادیمیەنێودەوڵەیتەكان و سێنتەری گەشەپێدان بۆ كاری زانكۆی هەڵەبجە وۆرك شۆپی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆی هەڵەبجەیان ئەنجامدا. وۆكشۆپەكە كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە سەرۆكایەتی زانكۆ بەڕێوەچو و تیایدا ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و ژمارەیەك سەرۆك بەش و مامۆستا و كارمەندی زانكۆی هەڵەبجە بەشداریان تێدا كرد. بەڕێزم.ئاریان علی بەڕێوەبەری […]

ئاگاداری سەبارەت بە خوێندنى ئێواران

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە خوازیاری خوێندنی ئێوارانن لە بەشی ( ئینگلیزی , زانستە کۆمەڵایەتیەکان , پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت و بەشی کوردی شارەزور) ی زانکۆی هەڵەبجە، و داواکارییان پێشکەش کردووە یان بە نیازن داواکاری خوێندن پێشکەش بکەن، بە زووترین کات سەردانی تۆمارگای گشتی زانکۆ بکەن بۆ ناو تۆمار کردن و کاری پێویست.کۆتا ڕۆژ بۆ پێشکەشکردن […]

دوو خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری گەشتێکی زانستی بۆ وڵاتی چین دەکەن

دووخوێندکاری زانکۆى هەڵەبجە بە نوێنەرایەتى زانکۆ و لەگەڵ وەفدى وەزارەتى خوێندنى باڵا سەردانى چین دەکەن لە درێژەى هەماهەنگى و پەیوەندیە ئەکادیمیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ وڵاتانى جیهان ، نوێنەرانی زانکۆى هەڵەبجە سەردانى وڵاتى چین دەکەن. خوێندکاران (کاروان مۆمن و پاراو نەریمان بە نوێنەرایەتى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى لە وەفدی( ٢٠١٨) ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى […]

دەزگای ڕوانگە بە هاوکاری زانکۆی هەڵەبجە بڕوانامەى بەشداریکردن دەبەخشێتە بەشداربوانى خولی پەرەپێدانى ئەندرۆید

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ٢٠١٨/٩/١٦  بە ئامادە بونی بەڕێز (د.سەرکێو صلاح ) ڕاگری کۆلێجى زانستى زانکۆى هەڵەبجە و نوێنەری دەزگای ڕوانگە و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆی هەڵەبجەو نوێنەری پارێزگایی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری مافی مرۆڤ نوێنەری ڕێخراوەکان، ئاهەنگی پێدانی بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولی پەرەپێدانی سیستەمی ئەندرۆیت بۆ بەرنامەکانی موبایل دابەش کرا . ئەم خولە لەلایەن […]

ئاگاداری – وێنەگری زانكۆ بە كرێ دەدرێت

ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژی 2018/9/2  لە ژمارە (7651) ى ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ بڵاو كراوەتەوە. پاش (30) ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى واتە لە بەرواری 2018/10/2 زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت , ئەگەر ئەو بەروارە پشووی فەرمى بێت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژى دواى پشووە فەرمیەکە.