چالاکییەکان

سەنتەری زمانی زانكۆی هەڵەبجە خولی ئینگلیزی دەكاتەوە

سەنتەری زمانی زانكۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولێك بۆ خوازیارانی زمانی ئینگلیزی لە ناوەوە و دەرەوەی زانكۆ، تێبنیی / خولەكە پێك دێت لە (6) ئاستی زمان. ئەو بەڕێزانە كە بەشدار دەبن لە رێگەی تاقیكردنەوە و چاوپێكەوتنەوە هەڵدەبژێردرێن و ئاستیان دیاری دەكرێت لەلایەن ستافی سەنتەری زمانەوە. ماوەی خولەكە بۆ هەر ئاستێك مانگێك دەبێت. كۆتا ڕۆژ بۆ […]

بە وێنە : بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ / خوولی دووەم لە زانكۆی هەڵەبجە

بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ  / خولی دووەم لە زانكۆی هەڵەبجە ، هاوكات سەردانی پ.ی.د. دانا عبدالله طاهر سەرۆكی زانكۆ بە یاوەری ڕاگری كۆلێژەكان بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تاقیكردنەوەكان و گوێ گرتن لە كێشە و گرفتی خوێندكاران و مامۆستایان یەكشەممە 2019/9/1

بەشی بنەماكانی ئاین بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی زانكۆ وۆرك شۆپێك ئەنجام دەدات

لە میانەی بەسەركردنەوە مەیدانیەكانی بۆ بەشەكانی زانكۆ ، ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2019/9/1 پ.ی.د. دانا عبدالله طاهر سەرۆكی زانكۆ سەردانی بەشی بنەماكانی ئاینی كرد. لە دیدارێكدا بە یاوەری پ.ی.د. نەریمان عبدالله ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان سەرۆكی زانكۆ پاش پێزانینی بۆ سەرۆكایەتی بەش سەبارەت بە هەوڵەكانیان لە ماوەی ڕابردوودا ، سوپاسی ماندوبونەكانی ستافی زانستی و كارگێڕی بەشەكەی […]

زانكۆی هەڵەبجە سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەكات

پاش بەدەمەوەهاتنی  بۆ كەمپەینی گەورەی (۳۱۰۰۰ كتێب بۆ ڕۆحی٥۰۰۰ شەهید)  ، زانكۆی هەڵەبجە سوپاسی بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەكات . ڕۆژی شەممە بەرواری 2019/8/31 بەڕێز پ.ی.د. إدریس كریم محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی وەك نوێنەری زانكۆ ، سەردانی پارێزگاری سلێمانی كرد و سوپاسنامەی زانكۆی هەڵەبجەی پێشكەش بە بەرێزیان كرد.  سوپاسنامەكە […]

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكات

   لە چوارچێوەی سەردان و بەسەر كردنەوەكانی بۆ زانكۆكانی كوردستان ، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 2019/8/29 بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) بە یاوەری هەریەك لە بەرێزان د.خەتاب شێخانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و د. ئامانج سەعید ڕاوێژكاری وەزیر و وەفدێكی باڵای وەزارەت سەردانی زانكۆی هەڵەبجەی كرد و لەلایەن پ.ی.د. دانا عبدالله سەرۆكی زانكۆ و پ.ی.د. […]

وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكات

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی زانكۆی هەڵەبجە بكات و زانكۆش ئامادەكاری دەكات لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یەكەكارگێڕیەكانی زانكۆی هەڵەبجە ،  یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی میكانیزمەكانی پێشوازی لە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خستە ڕوو. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2019/8/28 بەڕێز پ.ی. د. ئیدریس كریم محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ […]

ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بەهەواڵێکی چەواشەکاری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەربارەی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجـە

لەماوەیەکی نزیکی ڕابردودا هەواڵێکی چەواشەکار لە چەند پەیج و ئەکاونتێکی دەمامکدار بڵاوبوەتەوە کە گوایە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەهەڵەبجـەدا قەدەغە بکات ، وا هاتوە کە ڕۆژی دووشەممە لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک بەش و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆدا ئەو نیازەی خستوەتە ڕوو ، هەروەک هاتوە گوایە سەرۆکی زانکۆ بڕیاری داوە ساڵی ئایندە بۆ ئەو مەبەستە […]

ئاگاداری – بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی پەروەردەی شارەزوور

راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە سەرۆکایەتی زانکۆی ‌هەڵەبجە ئاگاداری هەموو كەس و لایەك دەکات کە بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا ، کافتریا بەشی پەروەردەی شارەزوور بە کرێ دەدات بۆ ئەم مەبەستە هەرکەس و لایەن و كۆمپانیایەك خوازیارە بەکرێی بگرێت دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ / بەرێوەبەرایەتی یاسا – هۆبەی تەندەرین و گرێبەست بكات بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنمایی و ناو […]

توێژینەوەكانی كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی (زانستەمرۆڤایەتیەكان بنچینەی گۆڕانكاری و داهێنانن لە كۆمەڵگەدا)

پاش ئەوەی كە كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە لە بەرواری  2019/5/2  كۆنفرانسێكی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ژێر دروشمی (زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان بنچینه‌ی گۆڕانكاری و داهێنان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا) ئه‌نجامدا دەیان توێژەر لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوە توێژینەوە زانستیەكان پاش هەڵسەنگاندنیان لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندی زانستیی بوارەكە بڵاوكرانەوە . بۆ بینینی كارنامە و توێژەكانی كۆنفڕانسەكە كــــرتە لێـــــرە بكـــــە  

ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری زانكۆی هەڵەبجە بڵاودەبێتەوە

ژمارە (6) ی گۆڤاری زانكۆی هەڵەبجە بڵاودەبێتەوە . لە مانگی ئابی 2019 ژمارە (6)ی گۆڤاری زانستیی زانكۆی هەڵەبجە بە ناوەڕۆكێكی ئەكادیمیەوە پاش  تێپەڕاندنی ڕێكارە یاسایی و داراییەكان بڵاو دەبێتەوە . لەم ژمارەیەدا (44) توێژینەوەی زانستی لە بوارەكانی (ئەدەبی ، ئاینی ، مێژوویی ، زمانەوانی ) لە خۆدەگرێت. گۆڤاری زانكۆی هەلەبجە ، گۆڤارێكی ئەكادیمی زانكۆی هەڵەبجەیە […]