ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ٢٠١٨/٩/١٦ بە ئامادە بونی بەڕێز (د.سەرکێو صلاح ) ڕاگری کۆلێجى زانستى زانکۆى هەڵەبجە و نوێنەری دەزگای ڕوانگە و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆی هەڵەبجەو نوێنەری پارێزگایی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری مافی مرۆڤ نوێنەری ڕێخراوەکان، ئاهەنگی پێدانی بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولی پەرەپێدانی سیستەمی ئەندرۆیت بۆ بەرنامەکانی موبایل دابەش کرا . ئەم خولە لەلایەن […]
ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژی 2018/9/2 لە ژمارە (7651) ى ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ بڵاو كراوەتەوە. پاش (30) ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى واتە لە بەرواری 2018/10/2 زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت , ئەگەر ئەو بەروارە پشووی فەرمى بێت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژى دواى پشووە فەرمیەکە.
رۆژی ٣ شەمە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/١٨ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەیوەندیە ئەکادیمیەکان و بەکارخستن هەڵدەستن بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێك بە ناونیشانی (هەنگاوەکانی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆ) . کاتژمێر ١٠ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ
بۆ خوێندکارانى دەرچووى دوانزەیەمى ئامادەیی , بۆ ئەوەى دووچارى هیچ گرفت و هەڵةیەک نەبنەوە ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکەنەوە: بۆ بینینى خشتەى زانکۆ و زانکۆپۆلیتەکنیکیەکان کلیک لێرە بکە بۆ بینینى رێنمايى وەرگرتن و دابەزين وگواستنەوە ٢٠١٨-٢٠١٩ کلیک لێرە بکە بۆ بینینى ناوى بەشەکانى (زانکۆلاین- ئێواران) 2018-2019 کلیک لێرە بکە بۆ بینینى ناوى بەشەکانى (زانکۆلاین-پارالێل)- 2018-2019 کلیک لێرە بکە بۆ […]
لە پێناو ئەو ئەرک و خزمەتەى کە لەماوەى ڕابردودا بۆ زانکۆى هەلةبجە کێشاویەتى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە سوپاسی کارمەندێکى دەکات ڕۆژى ٢٠١٨/٩/٩ بەرێز (د.تحسین عبدالکـریم زەنگنە) سـەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە خەڵاتى ڕێزلێنانى بەخشیىە بەرێز (عبدالرحیم حسێن محمد) فەرمانبەرى خانەنشینکراوى زانکۆى هەڵەبجە . پێدانى سوپاسنامەى زانکۆ لەپاى ئەو ئەرک و ماندوبونەى بەڕێزیان بوە کە لە ماوەى تەمەنی ڕابردوویان […]
لە سۆنگەى بەدەمەوە بونى خوێندکارانى دەرچووى دوانزەى ئامادەیی و لە درێژەى خزمەتەکانى زانکۆى هەڵەبجە بە توێژى خوێندکاران ، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٩/٩ زانکۆى هەڵەبجەى سیمینارى (شاڕێى گەیشتن بە زانکۆ)ى ئەنجامدا. بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە خوێندکارانى دەرچوى دوانزەیەمى ئامادەیی لە پارێزگاى هەڵەبجە سیمینارەکە لەکاتژمێر (٤)ى عەسر و لە هۆڵی د.مستەفا زەڵمى لە لایەن بەرێز (فەرمان […]
زانکۆى هەڵەبجە گەورەترین سیمینارى خۆى سەبارەت بە پرۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران ئەنجام دەدات بۆ خوێندکارانى دەرچووى پۆلی دوانزەیەمى ئامادەیی سەبارەت بە ڕوونکردنەوەى پرسی پرۆسەى وەرگرتن بە سیستەمى ئۆنلاین(زانکۆلاین ، کریدیت ، پارالێڵ ، ئێواران) ، بۆ بەڕێز (فەرمان عبدالرحمن) بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى زانکۆ و بەرپرسی مەڵبەندى ڕاوێژکارى زانکۆى هەڵەبجە بەروار : یەکشەممە ٢٠١٨/٩/٩ کات : ٤:٠٠ […]
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی ٢٠١٨/٩/٦ وەفدێكی زانكۆی هەڵەبجە كە پێك هاتبوو لە هەریەك لە بەڕێزان ئەنجومەنی زانكۆ و بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری سەردانی زانكۆی جیهانیان كرد لە شاری هەولێر و لەلایەن بەڕێزان د. نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆكی بۆردی ئەمیندارانی زانكۆی جیهان و سەرۆك و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆی جیهان/هەولێرەوە پێشوازیان لێكرا. […]
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ، ڕێبەرى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلی دوانزەیەمى ئامادەیی بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ بڵاو دەکاتەوە . لە ڕێبەریەکەدا وێڕاى ئامۆژگارى بۆ خوێندکاران ، مەرجە گشتى و تایبەتەکانى وەرگرتن و ڕێنمای گواستنەوە و دابەزینى خوێندکار ، و پێشکەش کردنى فۆڕمى تێدا ڕوون کراوەتەوە . هەر لە ڕێبەریەکەدا خشتەى زانکۆ و کۆلێج و […]
دوا بە دواى کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى خوێندن و پلانى وەرگرتن ، بە ئامادەبونى بەڕێز بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى زانکۆى هەڵەبجە لە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٩/٣ تایبەت بە کردنەوەى سیستەمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان ، چەند ڕونکردنەوەیەکى گرنگ و پیویست دەخەینە بەردەم خوێندکاران تا لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمى وەرگرتندا دوچارى گرفت و هەڵە نەبنەوە: […]
