چالاکییەکان

بەوێنە دەست پێکردنی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی هەڵەبجە

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۸/۱٠/۷ لە سەرجەم کۆلێژو بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۱۸_۲٠۱۹ دەستیپێکرد.. ‎لە سەرجەم بەشەکان وانە دەخوێندرێت و رێژەی ئامادەبوونی خوێندکاران و نەهاتوو وەردەگیرێت. سەرجەم وێنەکان هۆلەکانی خوێندنن لە ئەمرۆدا.  

پەیامى بەڕێز (پ.ى.د تحسین عبدالکریم زەنگنە) بە بۆنەى دەستپێکى ساڵى نوێی خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩)

به‌ بۆنه‌ى ده‌سپێكردنى ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) (پ.ی.د.تحسين عبدالكريم زه‌نگنه‌) سەرۆکی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پەیامێکی بڵاوکردەوە , ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی : مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانى خۆشه‌ويست ، دڵسۆزانی پرۆسەی خوێندن مه‌شخه‌ڵانى نوێگەری و داھێنان و  پێشخستن ، پيرۆزبايى ساڵى نوێى خوێندنتان لێده‌كه‌ين و هيواى ساڵێكى پڕ له‌ ده‌سكه‌وتى زانستى و ئه‌كاديميتان بۆ ده‌خوازين . به‌رێزان وه‌ك ئاشكرايه‌ […]

ڕونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان

وەك لای هەموان ئاشکرایە ماوەی چەند ڕۆژێکە بابەتی پێنەدانی بەشەناوخۆیی بەو خوێندکارانەی کە ۳۰کم لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە دورن بووە بە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە گرنگی دەزانین کە ڕونکردنەوەی پێویست بۆ خوێندکاران بخەینە ڕوو: بڕیاری پێنەدانی بەشەناوخۆیی بەو خوێندکارانەی کە ۳۰کم لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە دورن ، بڕیاری ئێستا نییە بەڵکو لە مانگی ٨ ئەم […]

وەفدێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە وۆرکشۆپی پرۆگرامی (TIGRIS) لە زانکۆی سلێمانی

ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٠١٨/٩/٢٤ لە زانكۆی سلێمانی وەفدێكی زانكۆی هەڵەبجە كە پێكهاتبوو لە هەریەك لە بەڕێزان د. تحسین عبدالكریم زەنگنە سەرۆكی زانكۆ و م. عمر فؤاد غفور بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و م. ی. هیدایەت محمد أحمد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و سازان صلاح صابر یاریدەدەری وەرگێڕ لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان بەشداریان كرد لە ۆركشۆپێكی […]

نوێنەری زانكۆی هەڵەبجە بەشداری لە لوتكەی ئاشتی و پێكەوە ژیان لە وڵاتی كۆریا دەكات

ڕۆژی دوشەمە ڕێكەوتی 2018/9/17 بەڕێز(پ.ی.د. نەریمان عبداللەعلی) ڕاگری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە بەمەبەستی بەشداری كردن لە لوتكەی ئاینیی و پێكەوە ژیان سەردانی كۆریای باشووری كرد . لە و لوتكەیەدا كە ماوەی چوار ڕۆژی خایاند نوێنەری زانكۆی هەڵەبجە بەشداری چەندین كۆبونەوە و كۆنفڕانس و دانیشتنی تایبەتی كرد سەبارەت بە بابەتی ئاشتی و پیكەوەژیانی ئاینیی. رۆژی 2018/9/17 […]

ئاگاداریەک بۆ خوازیارانى نازناوى زانستى و کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا

سەرجەم کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى نازناوى زانستى ئاگادار دەکەین  ، بەپێی ڕێنمایی ژمارە ١٠٦٢٧ ى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەتوانن بە پێی ئاستەکانیان بەشدارى كۆرسی ستانداردی تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی (AMIDEAST)ی قازانج نه‌ویستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێك ده‌خرێت بکەن . 1. تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م كۆرسه‌ ته‌نها […]

ئاگاداریەك سەبارەت بەدەست پێكردنی دەوام

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2018/9/23 لە سەرجەم كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆی هەڵەبجە دەوامی فەرمی دەست پێدەكات و وانە دەخوێنرێت و ئامادەنەبوون وەردەگیرێت ، پێویستە سەرجەم خوێندكاران پەیوەندی بەبەشەكانیانەوە بكەن. هاوكات هەمان ڕۆژ دەرگای بەشەناوخۆیی كچان و كوران كراوە دەبێت. . . سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە 2018/9/19 . .

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستی و كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا كۆ دەبێتەوە

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گرفتی خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستی و كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا ، لەڕووی بەدەست هێنانی تاقیكردنەوە ستاندارەكانی زمانی ئینگلیزی ، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2018/9/19 بەڕێز (د.تحسین عبدالكریم زەنگنە) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ خوازیارانی نازناوی زانستیی كۆبویەوە. مەبەست لە كۆبونەوەكە بەدواداچون  و پراكتیزەكردنی  ڕێنمایی ژمارە 10627ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژژینەوەی زانستی سەبارەت بە […]

وۆركشۆپی بە نێودەوڵەتی كردنی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت

ڕۆژی سێ شەممە ڕیكەوتی 2018/9/18 هەرسێ بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە ئەكادیمیەنێودەوڵەیتەكان و سێنتەری گەشەپێدان بۆ كاری زانكۆی هەڵەبجە وۆرك شۆپی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆی هەڵەبجەیان ئەنجامدا. وۆكشۆپەكە كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە سەرۆكایەتی زانكۆ بەڕێوەچو و تیایدا ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و ژمارەیەك سەرۆك بەش و مامۆستا و كارمەندی زانكۆی هەڵەبجە بەشداریان تێدا كرد. بەڕێزم.ئاریان علی بەڕێوەبەری […]

ئاگاداری سەبارەت بە خوێندنى ئێواران

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە خوازیاری خوێندنی ئێوارانن لە بەشی ( ئینگلیزی , زانستە کۆمەڵایەتیەکان , پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت و بەشی کوردی شارەزور) ی زانکۆی هەڵەبجە، و داواکارییان پێشکەش کردووە یان بە نیازن داواکاری خوێندن پێشکەش بکەن، بە زووترین کات سەردانی تۆمارگای گشتی زانکۆ بکەن بۆ ناو تۆمار کردن و کاری پێویست.کۆتا ڕۆژ بۆ پێشکەشکردن […]