چالاکییەکان

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە کەم گەریەکی کراوە

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە کەم گەریەکی کراوە بەمەبەستی دابینکردنی کەل و پەل و پێداویستی لەگەڵ چاککردنەوە و دروستکردن بۆ کۆلێج و بەشەکانی زانکۆمان جا هەرکۆمپانیا و لایەنێک ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەبەرایەتی یاسا هۆبەی تەندەرین و گرێبەست بکات ، بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بۆ ئەو مەبەستە و نرخی فرۆشتنی تەندەر ( ١٠٠,٠٠٠) […]

زانكۆ هەڵەبجەو زانكۆی كوردستان یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن واژۆ دەكەن

ڕۆژی ۱شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۲٤ وەفدێکی زانکۆی سنە و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیانکرد، کەپێشوازی کران لەلایە پ.ی.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ  یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری کۆلێجەکانی زانکۆی هەڵەبجە. وەفدی میوان كەکەپێک هاتبوون لە هەریەکە لەبەڕێزان د. صادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان و د. قباد شەفیعی سەرۆکی بەشی ئینتەر ناشناڵ و د.عبداللە […]

بەشی بارزگانی نێودەوڵەتی زانکۆی هەڵەبجە پۆرتاڵی نوێ بەکاردەهێنێت

بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی یەکەم بەشی سەر ئاستی زانکۆی هەڵەبجەیە کە بۆ یەکەم جار پۆرتاڵی نوێی زانکۆی بەکارهێناو لەو ڕێگایەوە سەرجەم زانیاری و پێداویستیەکانی خوێندنی زانکۆی دەگات بە دەستیان، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی پێشخستنی توانای خوێندکاران لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە خوێندندا. شایانی باسە بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2019_2020 یەکەم ساڵی خوێندن تێیدا ڕاگەیەندرا و […]

روونکردنەوەیەك لە ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجەوە

سەبارەت بە ڕوودانی کەیسێکی نەخوازراو لە بەشی (یاسا)ی زانکۆمان لە نێوان دوو مامۆستای بەشی ناوبراودا. لە پێناو بە لاڕێدا نەبردنی رووداوەکەو دروست نەبوونی چەواشەکاری میدیایی و بەکارهێنانی بۆ مەبەستی تایبەتی. ئەنجوومەنی زانکۆی هەڵەبجە هەڵوێست و مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو کەیسەدا لە چەند خاڵێکدا ،ڕووندەکاتەوە؛ یەکەم: ئەنجومەنی زانکۆمان خۆی بە پارێزەری یاسا و هەروەها بە لێپرسراو […]

زانكۆی هەڵەبجە پێشوازی لە خانەوادەی كۆچكردوو (محمد هەورامانی ) دەكات

ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی (٢٠١٩/١١/١٩) خانەوادەی  كۆچكردوو  مامۆستا (محمد هەورامانی) و ‎بەڕێز (زانا حمەشریف) سەرۆكی شارەوانی ناحیەی بیارە سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد ، ‎لەلایەن پ.ی.دمهاباد كامل عبدالله سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری ودارایی و ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەگەرمی بەخێرهاتن كران . ‎لەسەردانەكەیاندا باس لەو ئامادەكاریانە كرا بۆ یەكەمین سالیادی كۆچی […]

زانکۆی هەڵەبجە تاوتوێی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی دەکات

ئەمڕۆ۳شەممە رێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۸ پ۰ی۰د مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و د.سورکێو صلاح ڕاگری کۆلێجی زانست و د۰ نیان کامل بەرێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازیان کرد لە وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ،کەپێکهاتبوون لەبەرێزان د.کارزان احمد ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و د.محمد کریم و د۰محمد سبحان د ۰زاناباقی د۰ ڕافع حبیب  . وەفدی میوان […]

زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامی تاقی كردنەوەكانی توانستی زمان بۆخوێندنی باڵا( ماستەر، دكتۆرا) ڕادەگەیەنێت

ئەنجامی تاقیکرددنەوەکانی توانستی زمانی خوێندکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) و خوازیارانی نازناوی زانستی لە سەنتەری زمانی زانکۆی هەڵەبجە. تێبینی/ ماوەی تانە گرتن لە ئەنجامەکان تا ڕۆژی پێنج شەممە 21/11/2019 دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمانی زانکۆی هەڵەبجە. 19/11/2019.  

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە خوێندكاران بەسەر دەكاتەوە

بەمەبەستی ناساندن و ئاشناكردنی د.ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری نوێی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران ڕۆژی ۲شەممە رێکەوتی 2019/11/18 پ .ی.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ هەڵەبجە هاوڕێ لەگەڵ د. ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران لە ناوکافتریای زانکۆ خوێندکارانی بەسەرکردەوە و سەرەتا سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەر بەشداریان كرد لە پڕۆژەی (هەموومان میوانی یەكترین […]

مامۆستایانی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان و پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی /سەیدسادق سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن

ڕۆژی ۲شەممەڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۸ بەشێک لەمامۆستایانی هەردووو کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانكۆی سلێمانی/ سەیدسادق سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیانکرد. لەلایەن پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ڕەنجدەرمحمد عزیز یاریددەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران و ئاریان علی حامد بەرپرسی پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەخێر هاتن کران و سوپاس و دەست خۆشیان ئاراستەکردن ،كە مەبەستی […]

ئاگاداری

زانكۆی هەڵەبجە سەرجەم هاونیشتمانیان و مامۆستایان و خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە كە جگە لەم پەیج و وێبسایتە كە بەفەرمی سەر بەسەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجەیە ، لە هەر پەیج وئەكاونت و گروپێك هەر بابەتێك بڵاوبكرێتەوە ئێمە لێی بەرپرسیارنین و بۆ دڵنیایی هەر بابەتێك سەردانی ئەم پەیج و وێبسایتە بكەن . بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ ڕیزدا