دەربارەی زانکۆ

دەربارەی زانکۆ
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ يەکێکە لە زانکۆ حکومیەكانى ھەرێمی کوردستان کە به‌فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (1670) له‌ به‌رواری 2010/7/8 ، وه‌ به‌ پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی حه‌وته‌م له‌ یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌ی (10) ی ساڵی 2008 وه‌ فه‌رمانی وه‌زاریی وه‌زاره‌تی خوێنندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌ (ن/664) له‌ 2010/7/12   سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی زانكۆكانی ( هه‌ڵه‌بجه‌ ، ڕاپه‌ڕین ، زاخۆ ، گه‌رمیان) لەلایەن کابینەى شەشەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیاری دامەزراندنی بۆ ده‌رچووه‌.
زانکۆی ھەڵەبجە له‌ ئێستادا  لە پێنج كۆلێج پێكهاتووه‌ كه‌ بريتين له‌:
كۆلێجى پەروەردەی بنەڕەت
، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان
كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش
 كۆلێجى زانست
 کۆلێجی ئەندازیاری
دابەشکاریی بەشەکانى ئەم زانکۆیە بەم شێوەیەیە :
١. کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت : بەشەکانى (زمانى ئینگلیزى ، زانستەکۆمەڵایەتیەکان ، زمانى عەرەبی، زمانى کوردى) لە خۆدەگرێت.
٢. کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکان: بەشەکانى (یاسا ، بنەماکانى ئاین ، مێژوو ، جوگرافیا) لە خۆدەگرێت.
٣.کۆلێجى پەروەردەى وەرزش : هەردوو بەشی (پەروەردەى وەرزشی بنەڕەت و بەشی پەروەردەى وەرزش) لە خۆدەگرێت.
٤. کۆلێجى زانست : هەریەک لە بەشەکانى (فیزیا ، زانستى کۆمپیوتەر) لە خۆدەگرێت.
٥. بەشی ئەندازیاریی بیناکاریی کە سەر بە سەرۆکایەتى زانکۆیە و بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا لە چوارچێوەى کۆلێجى ئەندازیاریدا جێی بکرێتەوە.

مێژووى زانکۆى هەڵـەبجــە:

سه‌ره‌تا پێش دامه‌زراندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌، کۆلێجی په‌روه‌ده‌ى بنه‌ڕه‌ت له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بوو كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆى سلێمانى بوو و له‌ سێ به‌ش پێكهاتبوو (بەشی زمانی ئینگلیزی و بەشی كۆمه‌ڵایه‌تی و بەشی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش). به‌ڵام له‌ ڕێكه‌وتى 8ى ته‌موزى 2010 به‌بڕيارى ژماره‌ (1670) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان برِیاری دامه‌زراندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا وه‌ك زانكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ و کۆلێجی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت له‌ زانكۆى سلێمانى جيابووه‌و بووه‌ بنه‌ڕه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌. بە تێپەڕبوونى کات ئەم زانکۆیە لە گەشەسەندن و فراوانبون بەردەوام بوو ، بە هەوڵەکانى ستافى زانستى و کارگێڕى زانکۆ لە ئایندەدا دەبێتە یەکێک لە زانکۆ گەورەکانى کوردستان و عێراق.

پێگه‌ی جوگرافی زانكۆ :
لەڕووى هەڵکەوتەى جوگرافییەوە ، کەمپى زانکۆکە ده‌كه‌وێته‌ باشورى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ نزيك گوندى عه‌بابه‌يلێ.