ڕۆژی ٢٠٢١/٥/١٧ لە پارکی نالی قەزای شارەزوور بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.ئەحمەد میرە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور و سەرۆک بەش و مامۆستایان و خوێندکاران، کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کوردی (خوێندنی بەیانیان و ئێواران) ڕێکخست.
لە ئاهەنگەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە خوێندکاران کردو ڕایگەیاند ئێوە بەشێکن لە مێژووی کۆلێژەکەو ژیانتان پڕ لە شادی و خۆشی بێت و بتوانن لە بوارەکەی خۆتاندا خزمەت بە کۆمەڵگەکەمان بکەن.
















