ئەمڕۆ ٢٠٢١/٥/١٩ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز پ.ی.د. مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا فاروق غفور حسین سەرۆکی لق و ژمارەیەک لە ئەندامانی لق.
لە دیدارێکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وێرای بەخێرهاتن باسی لە گرنگی پەروەردەو فێرکردن لە قۆناغەکانی خوێندندا کردو هیوای خواست بتوانن لە داهاتوودا پاش تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی بەرەو پێش ببرێت، لە بەرامبەردا بەڕێز سەرۆکی لقی هەڵەبجە خۆشحاڵی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای خواست بە هەمەئاهەنگی زانکۆی هەڵەبجە پڕۆژەو کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی بە ئەنجام بگەیەنن.
لە کۆتایی دیدارەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان لە لایەن سەرۆکی لقەوە پێشکەش بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کرا.









