زانکۆی هەڵەبجە بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردەو فێرکردن بۆ ئاستەکانی خوێندن کرد

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٥/١٧ لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر لەسەر بانگهێشتی لیژنەی کۆنفرانس، شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان د. حسین محمد صاڵح ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و د. سەرکێو صلاح عبدالکریم ڕاگری کۆلێژی زانست و چەند مامۆستایەک، بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردەو فێرکردن بۆ ئاستەکانی خوێندن.
لە کۆنفرانسەکەدا بەڕێزان وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و چەندین زانکۆی ناوخۆیی عێراق و دەرەوە بەشداربوون باس لە کێشەکانی خوێندن کرا لە ساڵەکانی ٢٠٢٠و٢٠٢١ لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەو هەوڵانەی پێویستە بدرێت بە هاوکاری هەموو لایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی دێنە پێشەوەو کاری زیاتر بکرێت بۆ بەرەوپێش چوونی پەروەردەو خوێندن.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەشداری کردن پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
جێگای باسە کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەلایەن ڕاهێنەری تایبەتەوە بابەتەکان پێشکەش دەکرێن.

 

Sharing is caring!