بەناونیشانی بنیادنانی ئاشتی و نەهێشتنی کۆمەڵکوژی کۆنفراسێکی زانستی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت

لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە بۆزیاتر بەرەو پێشبردنی زانکۆکە، زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات لەسەر جینۆساید و کۆمەڵکوژی بە بەشداری چەندین زانکۆی ناوخۆیی و دەزگا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی بنیادنانی ئاشتی و نەهێشتنی کۆمەڵکوژی، لەژێر دروشمی زاکیرەی نەهێشتن و لەناوبردن لە ئەنفال وهۆڕەکانەوە بۆهەڵەبجەو شەنگار، کەوابڕیارە ڕۆژانی ۱٥ و ۱٦ / ۱۲ / ۲۰۲۱ ئەنجامبدرێت و دوابەرواریش بۆ ناردنی پوختەی توێژینەوەکان  ۱ / ٦ / ۲۰۲۱
بۆیە لێرەوە داوا لە ئەکادیمیستان و توێژەران دەکات بەگوێرەی تەوەرەکانی کۆنفرانس لە فایلی هاوپێچکراودا بەهەرسێ زمانی کوردی وعەرەبی وئینگلیزی تەوەرێک هەڵبژێرن و کۆنفرانسەکە دەوڵەمەندتر بکەن بە توێژینەوەکانیان،بۆهەرپرسیار و ڕونکردنەوەیەکیش دەتوانن پەیوەندی بکەن بە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەوە لەڕێگەی ئەو ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفونانەی لە بروشەرەکاندا دیاریکراوە.

کۆنفرانس- برۆشەری کوردی

Conference-Arabic Brochure

Conference – English Brochure

 

 

 

 

Sharing is caring!