ڕۆژی پێنجشهممه ڕێكهوتی ٦/ ٥/ ٢٠٢١ ، د.بەرزان هادی حەمەکەریم بهڕێوهبهرى پهیوهندییه ئەکادیمیە نێودهوڵهتییهكانى زانكۆى هەڵەبجە بهشدارى لە دووەم كۆبونهوهى وۆرک پاکێجی یەکی پڕۆژهى ئهپڕایزدا کرد.
کۆبونەوەکە بهسهرپهرشتى یونیمێد و بە بەشداری ههشت زانكۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان كه بهشداربوی ئەم پرۆژەیەن به شێوهى ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
نوێنەری هەریەک لە زانکۆ بەشداربوەکان بە تێروتەسەلی باسیان لە ئەنجامی ئەو کارانە کرد کە لە چوارچێوەی وۆرک پاکێجی یەکدا پێیان سپێردراوە. لەو چوارچێوەیەشدا، زانکۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی زانکۆی سلێمانی راپۆرتی خۆیان خستەرو کە تایبەت بوو بە کۆکردنەوەو شیکارکردنی و پۆلێنکردنی سەرجەم ئەو سەرچاوە زانستیانەی کە لە ٣٠ ساڵی رابردودا لەسەر سێکتەری خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا نوسراون لەلایەن توێژەران و نوسەرانی ناوخۆیی و جیهانیەوە.
ناوەرۆکی سەرچاوە زانستیە کۆکراوەکان رۆشنایی دەخەنە سەر شیوازو کواڵیتی بەڕێوەبردنی سیستەمی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا و سەرجەم ئەو هەنگاوە کرداریانەی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکانەوە نراون تایبەت بە ریفۆرکردن و بەرەوپێشبردنی سیستەمی خوێندن و فێرکردن و لایەنی کارگێڕی و بەڕێوەبردن.
پرۆژەی ئەپرایز لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ دەستی پێکردوە و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوامی دەبێت و تایبەتە بە ریفۆرمکردن و هەنگاونانی جدی لە سیستەمی دڵنیای جۆری و بەڕێوەبردن لە سیستەمی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستاندا. پرۆژەکە هەشت زانکۆی حکومی هەرێمی کوردستان و چوار زانکۆی ئەوروپی و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی تێیدا بەشدارن بەسەرپەرشتی یونیمێد و کۆی مینحەی پرۆگرامەکە بریتیە لە یەک ملیۆن یۆرۆ کەلەلایەن یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەسدا دابینکراوە.

