مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کۆبونەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکات

ڕۆژی (٢٠٢١/٥/٣) کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی پڕۆگرامی زووم، بەڕێز مامۆستا (فەرەیدون والی ئەحمەد) سەرۆکی بەشی فیزیا لە زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کرد لە کۆبونەوەیەکی سەرۆک بەشەکانی فیزیا لە کۆلێژی زانستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەرپرسانی بەشی فیزیا لە زانکۆی ( Old Dominion University) ئەمریکی.
کۆبونەوەکە بۆ هەماهەنگیکردنی زانکۆ ئەمریکیەکە لەگەڵ زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی (ئەنجامدانی کۆنفراس و توێژینەوەی هاوبەش و سەرپەرشتیکردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆراو پەرەپێدانی ئەکادیمی) ئەنجامدرا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا بەڕێزان (د. ئامانج عبدللە سعید) ڕاوێژکار و مامۆستا (سەرتیپ خالص حسین) بەڕێوبەری فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئامادەی بوون، لە کۆتایی دا بڕیاردرا کۆبونەوەکان بەردەوامبن تاوەکو پلانێکی زانستی دادەڕێژرێت بۆ خزمەتکردنی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی فیزیا لە زانکۆکانی کوردستان.

 

Sharing is caring!