وۆرکشۆپێکی زانستی نێودەوڵەتی ڕەخنەو خوێندنەوەی کتێبی ،، افسانەهای دیار ما ،، بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢١/٥/٥، کاتژمێر ٣:٣٠ ی پاش نیوەڕۆ، بەشی زمان وئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردستان بە هاوکاریی بەشی زمان وئەدەبی کوردی زانکۆی هەڵەبجە، بەشێوەی ئۆنلاین وۆرکشۆپێکی زانستی ڕەخنەو خوێندنەوەی کتێبی،، افسانەهای دیارما،، بەناونیشانی (ئەدەبیات و فۆلکلۆری هەورامان) بەڕێوەدەبات و ئەم بەڕێزانە بەشدارن :-
١- پ.ی.د.مهاباد کامل عبدللە – سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە .
٢- د.نەجمەدین جەباری – زانکۆی کوردستان .
٣- محەمەد سینائەمانی – زانکۆی جۆرج ئاگۆست-گۆتینگێنی ئاڵمان .
٤- کوورش ئەمینی – توێژەرو لێکۆڵەرو نوسەری کتێبی ،،افسانەهای دیارما،، .
٭- بەڕێوبەر:-  د. یەدوڵڵا یەشابادی .
بۆ بەشداریکردن لەم وۆرکشۆپە زانستییەدا ، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:-

https://meet.uok.ac.ir/ch/lit.hall1

Sharing is caring!