خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت

ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢١/٤/٢٨ لەژێر چاودێری بەڕێز پ.ی.د.جەلال خضر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە هاوکاری ڕێکخراوی Free Doctor خولێکی فریاگوزاری و سەرەتایی و ڕۆشنبیری پزیشکی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی کۆلێژ کردەوە.
Free Doctor ڕێکخراوی خۆبەخشیەو لە لایەن کۆمەڵێک گەنجی لێهاتووی دڵسۆزی خوێندکارو دەرچووی بەشە پزیشکیەکانی زانکۆکانی هەولێرو سلێمانی و کەرکوک و چەرمۆوە بەڕێوە دەبرێت.

له کۆتایی چالاکیه‌که ڕاگرایه‌تی کۆلێژ سوپاس سه‌رجه‌م مامۆستایان و ئه‌وانه‌ی هاوکاری چالاکیه بوون کرد و هیوای به‌رده‌وامی خواست که په‌یوه‌ندی به‌رده‌اوم هه‌بیت له نێوانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سود به خوێندکار و کۆمه‌ڵگا بگه‌یەنن.

Sharing is caring!