ئاگاداری بۆ بەشداربووانی تاقی کردنەوەی کۆتایی زمانی ئینگلیزی

ئەو بەشداربووانەی کە لە (2021/03/01) بەشداربوون لە تاقيكردنه‌وه‌ى كۆتايى زمانی ئینگلیزی تایبەت بە کاندیدان و وەرگیراوانی خوێندنی باڵا / ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستی سەنتەرەکەمان لە ئاستی (Intermediate) وە بەسەرکەوتوویی تاقيكردنه‌وه‌كه‌يان ئەنجامدا و دەرچوون دەتوانن لە ڕۆژی سێ شەمەوە سەردانی سەنتەری زمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانیان.

ئەو بەشداربووانەی کە لە (2021/03/31 و2021/04/01) بەشداربوون لە تاقيكردنه‌وه‌ى كۆتايى خولی زمانی ئینگلیزی لە ئاستی(Pre-Intermediate) وە بەسەرکەوتوویی تاقيكردنه‌وه‌كه‌يان ئەنجامدا و دەرچوون دەتوانن لە ڕۆژی سێ شەممەوە سەردانی سەنتەری زمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانیان.

تێبینی : پێویستە لە سەرۆکایەتی زانکۆ /بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان پسوولەیەک بە بڕی (10.000) دە هەزار دینار بهێنن تا بڕوانامەکانیان وەرگرنەوە.

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان

Sharing is caring!