کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەهاوکاری ڕێکخراوی Free Doctor خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی و رۆشنبیری پزیشکی دەکاتەوە

ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٤/٢٨ کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی و ڕۆشنبیری پزیشکی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی کۆلێج کە لەلایەن ڕێکخراوی (Free Doctor)وە ئەنجام دەدرێت وە لەژێرچاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێج (پ.ی.د جلال خضر احمد) و بەسەرپەرشتی بەڕێز (م.هونەر محمد رحیم) وە بەهاوکاری بەڕێز (د. حسن هاشم عبدللە)…
ڕێکخراوی فری دکتۆر:
ڕێکخراوێکی خێرخوازی قازانج نەویستە بۆ مرۆڤایەتی و تەندروستی گشتی کاردەکات لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە ،کە ئەندامەکانی خوێندکار و دەرچووی بەشە پزیشکیەکانن لە شارەکانی ھەولێر، سلێمانی، کرکوک. ‎ئامانجی ڕێکخراوەکە خزمەت کردن و دابینکردنی چارەسەر و کلینیکی خۆڕایی و گەڕانەوەی تەندروستی بۆ هاوڵاتیان کە بە هۆی نەخۆشیەوە دووچاری هاتوون
و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و ڕۆشنبیری تەندروستی لە کۆمەڵگە و گۆرینی بینینی خەڵک بۆ باشتر و متمانەی زیاتر لەسەر پزیشک و تەندروستی.

Sharing is caring!