سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت

11ی 4ی 2021

پاش ناردنی سێ هه‌زار ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی خۆكوتان دژی ئه‌و ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌ ، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ د. مهاباد كامل عبدالله‌ سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كرد .

له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌ته‌ندروستیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ناوی  خۆی تۆماركرد و ئه‌مڕۆ ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرت ، وه‌ داوای له‌ گشت هاووڵاتیان كرد كه‌ ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرن تاوه‌كو بتوانین به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا سه‌ركه‌وین و كوردستان له‌م په‌تایه‌ ڕزگار بكه‌ین .

 

Sharing is caring!