ئاگادارییەك لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەوە

ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان دەکەین، پرۆسەی خوێندن دەست پێدەکاتەوە بەم شێوازەی خوارەوە:-
۱/ وانە تیۆرییەکان بە شێوەی ئۆنلاین دەخوێندرێن.
۲/ قۆناغی سێیەم و چوارەم رۆژی ٤/١٨ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم دەست پێدەکات لەکەمپەس.
۳/ وانە پراکتیکییەکان لە کەمپەس دەبن بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری خوێندکاران پەیوەندی بە بەشەکانیانەوە بکەن بەمەبەستی زانینی خشتەی وانەکانیان.
٤/ رۆژی ٥/٢٣ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی ساڵانەکان و سمستەر لە کەمپەس دەستپێدەکات.
٥/ قۆناغی یەکەم و دووەمی بۆلۆنیا وانە پراکتیکیەکانیان لە کەمپەس دەبێت.

٦/ بەشی یاسا وەك قۆناغی یەکەم و دووەمی بۆلۆنیا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
٧/ بەشە ناوخۆییەکان لە ڕۆژی شەمە(٤/١٠) بە ڕووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە.
٨/ رێگە بەهیچ خوێندکارێک نادرێت بەبێ دەمامک بێتە ناو زانکۆ پێویستە سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێبکرێن .
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین…

 

Sharing is caring!