زانکۆی هەڵەبجەو پۆلیتەکنیکی میلانۆی ئیتالیا کۆبوونەوەیەکیان بە ئۆنلاین ئەنجامدا

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٤/١ بە ئامادەبونی بەرێز د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا هەردوو زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی پۆلیتەکنیکی میلانۆی ئیتالیا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی داری کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە دەستپێکی کۆبونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە باسێکی کورتی لەسەر زانکۆی هەڵەبجەی پێشکەش بە زانکۆ ئیتاڵیەکە کرد. پاشان راسپاردەی خۆی بۆ چۆنێتی ئەنجامدانی کاری زانستی و ئەکادیمی هاوبەشی خستەرو.
د. رافایێلا لە فاکەڵتی دیزاین لە زانکۆی میلان بە تێرو تەسەلەی باسی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی میلانی کردو لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواوی زانکۆکەیانی خستەڕوو بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە.
وا بریارە کە هەردوو زانکۆ درێژە بە کۆبونەوەکانیان بدەن تا دەگەن بە گەڵاڵەکردنی رێکەوتنامەی لێکتێگەیشتن.

Sharing is caring!