ڕاگەیاندراوێك لە زانکۆی هەڵەبجەوە، سەبارەت بە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

لە پێناو پاراستنی تەندروستی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران و پشتبەست بە بەیانی ژمارە ۱۲ ی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، زانکۆی هەڵەبجە سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن، ئەم زانیارییانەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:-
١- تاقیکردنەوەکان بە خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەردەوام دەبن.
٢- خوێندنی ئۆنلاین لە ڕێی پۆرتاڵی زانکۆوە بەردەوام دەبێت.
٣- دەوامی یەکە ئیداریەکانی زانکۆ بە خۆپارێزییەوە دەکرێت، جگە لە ڕۆژانی پێنجشەم کە دەبێتە پشوو.
٤- خوێندنی ماستەرو دکتۆرا وەک خۆی بەردەوام دەبێت بە ڕێکاری تەندروستییەوە.

ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە
٢٠٢١/٣/٣١

 

 

 

Sharing is caring!