زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداريكرد له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سێ ڕۆژه‌ى پڕۆژه‌ى ئه‌پڕايزدا

زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداريكرد له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى پڕۆژه‌ى ئه‌پڕايز كه‌ سێ ڕۆژى خاياند له‌ به‌روارى ٨-١٠ /٢٠٢١/٣ كه‌ به‌ شێوه‌ى ئۆنلاين به‌ڕێوه‌چوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تايبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پاكێجه‌كانى كارى پڕۆژه‌كه‌ كه‌ سه‌رجه‌ميان 8 پاكێجه‌و له‌ ماوه‌ى سێ ساڵدا كارى له‌سه‌رده‌كرێت كه‌ تيايدا ئه‌ركى زانكۆ به‌شداربووه‌كانى پڕۆژه‌كه‌ به‌ وردى ڕوونكرانه‌وه‌.
پڕۆژه‌ى ئه‌پڕايز پڕۆژه‌يه‌كى يه‌كێتى ئه‌وروپايه‌و فه‌ند ده‌كرێت له‌ لايه‌ن پڕۆگرامى ئيراسمه‌س پڵه‌سى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ ژێر بنياتنانى توانادا (key action 2) و له‌ لايه‌ن (UNIMED) ڕێكده‌خرێت و چه‌ند زانكۆيه‌كى كوردستان كه‌ پێكهاتوون له‌ (زانكۆكانى صلاح الدين، سلێمانى، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌، دهۆك پۆليته‌كنيك، گه‌رميان، زاخۆ، چه‌رمۆ و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژينه‌وه‌ى زانستى) و چوار زانكۆى ئه‌وروپا (زانكۆى پيزه‌ له‌ ئيتاڵيا، زانكۆى ئۆسلۆ له‌ نه‌رويج، زانكۆى مورسيا له‌ ئيسپانيا و زانكۆى ئيڤۆرا له‌ پرتوگال).

 

Sharing is caring!