سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجە کۆشکی وێنەگری بەکرێ دەدات

سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجە ھەڵدەستێت بە بەکرێدانی شوێنی تایبەت بە ( وێنەگری زانکۆ ) بۆ وەرزی خوێندنی (٢٠٢٠ – ٢٠٢١ ) لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە ، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری ئەو کۆمپانیا و کەسانە دەکەین کە ئارەزووی بەشداریکردنیان ھەیە دەتوانن لە دوای ( ٣٠ سی ) ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەی فەرمی ، کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ ئامادەبن لە سەرۆکایەتی زانکۆ .

تێبینی ⁄⁄

١- بەشداربوو بڕی لە ( ٪٢٠ ) نرخی خەمڵێنراوی وەک بارمتەی سەرەتایی لێوەردەگیرێت لە ڕۆژی زیادکردنەکە.

٢- ئەگەر بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە زیادکردنەکە کەوتە ڕۆژی پشووی فەرمی ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دوای پشووەکە .
٣- بۆ وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی (سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجە ⁄ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ⁄ ھۆبەی یاسا ) بکەن .
٣- کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لەسەر ئەو کەسەیە کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت .

سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجە

 

Sharing is caring!