زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی جیهان –سلێمانی بەهاوكاری ناوەندی كاروباری یاسایی (ی.ن.ك) سیمپۆزیۆمێكی ناوخۆیی ئەنجامدا

ئەمڕو ڕۆژی چوارشەممە 3-3-2021 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی مستەفا زەڵمی بەئامادەبوونی هەڤاڵان (تەلار لەتیف و سەرکەوت زەکی و سالار عمر و فەوزیە نەزیف) ئەندامانی سەركردایەتی (ی.ن.ك) و ( د.مهاباد كامل عبداللە ) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و (د. بەمۆ پەروێز عزیز) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و جێگری سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بۆ كاروباری خوێندكاران و راگرانی كۆلێژی هەردوو زانكۆ و ژمارەیەك لە بەرێوبەرانی دامودەزگا حكومی و حزبیەكان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران، زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی جیهان –سلێمانی بەهاوكاری ناوەندی كاروباری یاسایی (ی.ن.ك) سیمپۆزیۆمێكی ناوخۆیی ئەنجامدا بەناونیشانی ” ڕۆڵی چەسپاندنی ناناوەندێتی لەسەر پەرەپێدانی دەسەڵاتە خۆجێییەكان لە هەرێمی كوردستاندا كە چەند تەوەرێكی لەخۆگرتبوو. سەرەتای سیمپۆزیۆمەكە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان لەلایەن سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەوە وتەیەك پێشكەشكراو تیایدا باسی لە دەسەڵاتەكانی ناناوەندێتی كرد لەڕووی چەسپاندن و كاریگەریی و بوژانەوەی یەكە كارگێڕییەكان، هەروەها سوپاسی ئامادەبووان و ئەو بەرێزانەی كرد كە بەشداربوون لە سیمپۆزیۆەكەدا، دواتر بابەتی تەوەرەكانی سیمپۆزیۆمەكە پێشكەشكران لە لایەن ئەم بەڕێزانەوە:-
یەكەم : پرەنسیپەكانی ناناوەندێتی دەستەڵات و دۆخی ئێستای بەڕێوەبردن لە هەرێمی كوردستاندا (پ.ی.د.ئاوات عمر حاجی).
دووەم : دەرچە یاساییەكانی چەسپاندنی ناناوەندێتی دەسەڵات لە هەرێمدا (پ.ی.د.اسماعیل نجم الدین زەنگنە).
سێیەم: كاریگەریی ناناوەندێتی دارایی لەسەر داهات و خەرجییەكان (م.ئارام محمد امین قادر)
چوارەم : كاریگەری ناناوەندێتی دەسەڵات لەسەر بوژانەوەی یەكە كارگێڕییەكان (كوێستان ئەكرەم فەرەج).

 

بۆ بینینی لینكی ئاگاداری ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ سایتی زانكۆ كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ .

 

 

Sharing is caring!