بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پرسی زمان و زمانی دایک لە کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور

ئەمڕۆ (٢٠٢١/٢/٢١) بە ئامادەبوونی (د.مهاباد کامل عبدللە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و (د. احمد میرە) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی شارەزوورو سەرۆکی بەشەکانی کۆلێج و مامۆستایان و خوێندکاران، بەشی کوردی کۆلێج لە ڕۆژی زمانی دایکدا وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پرسی زمان و زمانی دایک ئەنجامدا.
سەرەتا ئامادەبووان ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە پێوە ڕاوەستان، پاشان لە لایەن ڕاگری کۆلێجەوە وتەیەک خوێندرایەوە تیایدا سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ بۆ ئەم یادەکردو پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی دایک لە ئامادە بووان و خوێندکاران کرد، هەروەها بە یەکێک لە زمانە کاریگەریەکان وێنا کرد کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەسەندندایەو هیوای خواست لە ئایندەدا ڕەچاوو پەرەی زیاتری پێبدرێت دواتر سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای پیرۆزبایی وتی ڕۆژی زمانی دایک ڕۆژی بەرگرییەکی گفتارییە بەرەو بەرگرییەکی کرداری ولەم ڕۆژەدا سەری ڕێزونەوازش بۆقوربانیانی زمانی دایک دادەنەوێنین،کە ڕۆژانێک لەم هەرێمە تەنها تاوان بە کوردی خوێندن ونوسین بوو چەندەها کەس لەم پێناوەدا شەهیدکران و لە زینداندا ئەشکەنجە دران، ئەمڕۆش لە لایەن یونسێفەوە وەک ڕۆژێکی جیهانی دەستنیشان کراوە وەک ڕێزێك بۆ زمانی بنەڕەت، لە کۆتایی وتەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست وسوپاسی کردن.
پاشان لە بەرنامەی وۆرکشۆپەکەدا سێ سیمینار پێشکەشکرا لە لایەن:-
١- د.تارا موحسین قادر ناونیشانی سیمینار (زمانی دایک).
٢- د.ئاریان سدیق عزیز ناونیشانی سیمینار (دەمارگیری زمانیی).
٣- م.بەهرە سەلام حەمە غریب ناونیشانی سیمینار (ڕێزگرتن لە زمانی کوردیدا).

بۆبینینی لینكی ئاگاداری ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ سایتی زانكۆ كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ .

 

Sharing is caring!