18 ی 2ی 2021 ڕۆژی پێنج شهممه
بەسەرپەرشتی د. مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە و د. سیروان حامد ڕاگری کۆلێجی یاسا وکرگێڕی و د. نەریمان عبداللە علی ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان و ئەندامانی لیژنەکە یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی سەرپەرشتیکردن و جێبەجێکردنی ڕێنمایی و پێوەرو میکانیزمەکانی پرۆسەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان و داتاکانی ڕانکینی زانکۆمان ئەنجامدرا .
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ لە ووتەکدا ئاماژهی بەوە کرد كه بۆ ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە بنەماو پێوەرى تازە و بە بەشدارى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کار بۆ جێبەجێکردنى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان دەکات ، بۆیه ئێمهش پلانی کارکردنمان بەرزکردنەوەی ئاستی ڕانکینی زانکۆمانە ، وە کۆمەڵێک پێوەر ھەیە ئەبێت جێبەجێی بکەین پاش ئەوەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە گۆڕانکاری لە پێوەرەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکاندا کراوە بۆ جێبەجێکردنى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان ، وه ھەموو ھەوڵێکی خۆمان ئەخەینە گەڕ و ھەمیشە بەردەوام دەبین بۆ بەرەو پێش چوون و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆمان بەھاوکاری ھەموولایەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران .
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا بەوردی باس لەو پێوەرو میکانیزم و داتایانەکرا کە پاش کۆبونەوەی بەڕێز د. نەریمان عبداللە علی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو سەبارەت بە دەرکردنی پێوەر و ڕێنمایی و میکانیزمی نوێ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا وە جێبەجێکردنیان له ڕیزبەندى نیشتیمانی ئەمساڵی زانکۆکان ، جێی باسە کۆبوونەوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ نوێنهری زانکۆکان بەردەوامی ھەیە بۆ ھەفتەی ئایندە .