کۆلێجی پەروەردەی شارەزووری زانکۆی هەڵەبجە لە ڕۆژی ڤالانتایندا کۆڕێکی شیعریی ساز دەکات

ئەمڕۆ (٢٠٢١/٢/١٤) لە هۆڵی مصطفی زەڵمی بە ئامادە بوونی (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هەڵەبجەو (د.مهاباد کامل عبدللە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆو ڕاگری کۆلێجەکانی پەروەردەی شارەزوورو یاساو کارگێڕی و پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و کۆلێجی زانست و ژمارەیەك لە نوێنەرانی حکومی و حزبی، کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور لە ڕۆژی خۆشەویستیدا (بە شیعرو میوزیك خۆشەویستی دەبەخشینەوە بەژیان) کۆڕێکی شیعیر خوێندنەوەی بۆ شاعیری ئەوین وجوانی وخۆشەویستی (قوبادی جەلیزادە) ساز کرد.
سەرەتا ڕاگری کۆلێجی پەروەردە بەخێرهاتنی میوانەکانی کردو کورتەیەك لە ئەزمونی شیعری (قوبادی جەلیزادە)ی خستەڕوو کە شاعیر دەیەوێت ژن وەك گەریلاوشۆڕشگێڕوڕۆشنبیر دەرکەوێت.
پاشان شاعیری ژن و جوانی چەپکێك لە بۆن وبەرامەی شیعرەکانی پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆڕەکە کرد.

Sharing is caring!