کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێم سەردانی زانکۆی هەڵەبجەی کرد

ئه‌مڕۆ 25ى 1ى 2021 له‌ سه‌رۆكايه‌تی زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ (د.مهاباد کامل عبدالله) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە به‌ ئاماده‌بوونى يارده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ و راگرانى كۆلێجى ياساو كارگێڕى و زانست، پێشوازييان له‌ (ئه‌رشه‌ك مانوكيان) کونسوڵى گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمى كوردستان و (هێمن مام ڕەش) سەرۆکى رێکخراوى دۆستایەتى کوردى – ئەرمەنى كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باس له‌ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندى زانستى و ئه‌كاديمى نێوان زانكۆكانى ئه‌رمينياو زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و هاوكارى زانستى نێوان هه‌ردوولا كرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ باسى له‌ مێژوو پێگه‌ى زانكۆى بۆ وه‌فدى ميوان كرد و هيواى خواست به‌ هاوكارى هه‌ردوولا زياتر په‌يوه‌ندييه‌كانيان به‌ره‌و پێش به‌رن.

له‌ به‌رامبەردا کونسوڵى گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمى كوردستان سوپاسى ئه‌و پێشوازييه‌ى كردن و هيواى خواست له‌ ئاينده‌دا بتوانن له‌ ڕێى زانكۆكانه‌وه‌ كارى ئه‌كاديمى و زانستى ئه‌نجامبده‌ن.

 

Sharing is caring!