خوێندکارانی بەشی کوردی چالاکیەکی ئەکادیمیان ڕێکخست

چالاکیی ئەکادیمیی خوێندکاران
بەشێک لە خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی کوردیی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، بەناونیشانی (یادێک لە شاعیرانی کلاسیک)، بەسەرپەرشتیی و چاودێریی بەڕێز (د.ئاریان سدیق عەزیز، سەرۆکی بەشی کوردی)؛ نامیلکەیەکیان ئامادەکردووە و بە سپۆنسەریی ڕێکخراوی تەژنە، کە ئەرکی لەچاپدانی نامیلکەکەیان لەئەستۆگرتبوو، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنیادا و وەک ڕایەڵەیەکی زانستیی و کاری پێکەوەیی و چالاکیی بەردەوام، ئەمڕۆ نامیلکەکەیان لەناو زانکۆی هەڵەبجە و سەرۆکایەتیی زانکۆ و سەرجەم ڕاگر و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆدا دابەشکرد.
دەستخۆشییان لێدەکەین
شایانی ڕێز و پێزانینی تایبەتیین
بەهیوای بەردەوامیی و ئەنجامدانی چالاکیی لەمجۆرە و جیاواز
سەرکەوتووبن

Sharing is caring!