پارێزگار سوپاسی زانکۆی هەڵەبجە دەکات

ئەمڕۆ (٢٠٢١/١/١٨) لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی بەڕێز د.مهاباد کامل عبدوڵا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو سەرجەم بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی پارێزگای هەڵەبجە کۆبونەوەیەك ئەنجام درا .
لە کۆبونەوەکەدا کە بەرێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە سەرپەرشتی دەکرد، سەرەتا سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە زانکۆی هەڵەبجەو سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پارێزگای هەڵەبجە کە لە ماوەی کارکردنیاندا دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان سەرەڕای بارودۆخە نەخوازراوەکان و قەیرانەکان جێبەجێکردوە، هیوای خواست ساڵی(٢٠٢١) ببێتە سەقامگیری ئابوری و تەندروست لە پێناو خزمەت بە ناوچەکە .

Sharing is caring!