رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی خولێك بۆ بەشێك لە راگرو سەرۆك بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە دەکاتەوە

رۆژانی ١٤-١٦ /٢٠٢١/١ هەریەك لە ڕاگرانی کۆلێجی (پەروەردەی بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتییەکان) و بەشێک لە سەرۆک بەشەکانی سەر بەو دوو کۆلێجە، بەشداربوون لە خولێکی تایبەت بە ناونیشانی (ناسینەوەی نیشانە سەرەتاییەکانی توندوتیژی لای گەنجان) کە لەلایەن (رێکخراوی سپارک)ی هۆڵەندییەوە ئامادە کرابوو، شایانی باسە خولەکە ماوەی سێ رۆژی خایاند و لەلایەن مامۆستای پسپۆری ئەو بوارەوە وانەکان وترانەوە، وە ئەم خولە بەشێکە لە پرۆژەیەک و کاری هاوبەشی زانکۆی هەڵەبجەو رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی.

Sharing is caring!