سەرۆکی زانکوی ھەڵەبجە پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێم دەکات

ئەمڕۆ ١٧ی ١ی ٢٠٢١ لە سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجە

د. مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە بەئامادەبوونی د.دانا عبداللە تاھیر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د.سیروان حامد ڕاگری کۆلێجی یاساو کارگێڕی، پێشوازی کرد لە بەڕێزان خاتوو ئەمەل جلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری ھەرێم و بەڕێز علی ڕەئوف بەڕێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری سلێمانی و وەفدێکی یاوەری.
لە دانیشتنێکدا باس لە ھەماھەنگی کردن و کاری پێکەوەیی کرا ، تا لەڕێگەی کردنەوەی بەشی گەشت و گوزار و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی بۆئەوەی بتوانرێت کەرتی گەشتیاری لە پارێزگای ھەڵەبجە پەرەی زیاتری پێبدرێت .

Sharing is caring!