سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خوێندکاران لە بەشی ناوخۆیی کوڕان بەسەردەکاتەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ(٢٠٢١/١/١٢) بەڕێز(د.مهاباد کامل عبدللە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو بەڕێز(د.ڕەنجدەرمحمد عزیز) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، لە سەردانێکدا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی بەشی ناوخۆیی خوێندکارانی بە سەرکردەوە .
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە نزیکەوە لەکێشەو گیروگرفتەکانیانی کۆڵیەوەو ڕاشیگەیاند زانکۆی هەڵەبجە بەردەوام لەنزیکەوە ئاگاداریان دەبن تاوەکو هەوڵ وکۆششی بەردەوام بدەن بۆ دەستکەوتنی زانست و زانیاری بۆ خزمەت بە ئایندەی خۆیان ووڵات .
دواتر سەرۆکی زانکۆو یاریدەدەری بۆ کاروباری خوێندکاران وەڵامی پرسیارەکانی خوێندکارەکانیان دایەوە .
لە کۆتاییدا خوێندکاران سوپاسی سەردانەکەیان کردن و ئەو داواکاریانەی هەیانە لە یاداشتێکدا دەیدەنە سەرۆکایەتی زانکۆ .

Sharing is caring!